ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان
ریکلام

ئابوری

وتەبێژی فەڕمی عێراق زانیاری نوێ لەسەر موچەی فەرمانبەرانى هەرێم ئاشكرادەكات

خەڵك- بەشی هەواڵ

وتەبێژی فەرمی حكومەتی عێراق رایگەیاند، كە پابەندن بە ناردنی 317 ملیار دینارەكەوە، بەڵام لەوانەیە چەند رۆژێك دوابكەوێت و سەبارەت بە موچەی مامۆستایانیش وتویەتی”نیوەی موچە حكومەتی عێراق و دەیدات و نیوەكەی دیكەی هەرێم خۆی دەیدات و دابەشكردنی موچەكە پەیوەندی بە هەرێمەوە هەیە”.

سەعد حەدیسی لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ “هاوڵاتی” وتویەتی” پارەكەش لەدوایین رۆژەكانی مانگ دەنێردرێت، لە وەزارەتە ئیتیحادییەكانیش بەهەمانشێوەیە، مووچە لەكۆتا رۆژەكانی مانگ خەرجدەكرێت و پێشخستن و دواخستن بۆ چەند رۆژێك پەیوەندی بەهەبوونی پارەی نەختینەوە هەیە، بەڵام بەگشتی پارەكە لەنێو مانگەكەدا دەدرێت”.

هەر لە قسەكانیدا سەعد حەدیسی باسی رێكەوتنی كردووە بۆ دابەشكردنی موچەی تەواو و وتویەتی” مووچەی فەرمانبەران هەرێم دەبێت بەتەواوەتی بدرێت هاوشێوەی فەرمانبەرانی حكومەتی ئیتیحادی بەپێی یاسای خزمەتی وەزیفی لە داهاتی ئەو نەوتەی لەكێڵگە نەوتییەكانی هەرێم دەفرۆشرێت بەبێ پاشەكەوت، كاتێك حكومەتی ئیتیحادی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی هەژماركرد، بەوپێیە ئەژماری كرد كە دەچنە ژێر باری یاسای خزمەتی وەزیفیی ئیتیحادیی و پەیژەی پلە وەزیفییەكان و ئەو مووچانەی ئەو پلە وەزیفییانە دیاری دەكەن، وەك چۆن لەلایەن حكومەتی ئیتیحادییەوە كاری پێدەكرێت. بەو پێیەی یاساكە یەك یاسایەو لەسەر هەموو فەرمانبەران پەیڕەو دەكرێت، بۆیە رێككەوتنەكە وایە كە ئەو پارەیەی حكومەتی ئیتیحادی دەینێرێت، لەگەڵ داهاتی نەوتیی هەرێم تەواوی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دابین دەكات، بەتەواوی بەبێ لێبڕین و كەمكردنەو بێ پاشەكەوت”.

ئابوری

نرخی ئەمپێری كارەبای مۆلیدە ڕادەگەیەنرێت

خەڵك- بەشی هەواڵ

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی خاوەن مۆلیدە ئەهلیەكان ئاگادار دەكاتەوە، كە سبەینێ‌ خوێندنەوە بۆ كاتژمێرەكانی كاركردنیان دەكرێت.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سڵێمانی لە ئاگادارییەكدا، كە وێنەی دەست (خەڵك) كەوتووە، ئاماژەی بەوەكردووە، “ئاگاداری خاوەن مولیدە ئەهلییەكانی سلێمانی دەكەین، كە سبەینێ پێنج شەممە 27/9/۲۰۱۸ لەكاتژمێر ۸ی بەیانی لای موەلیدەكانیان ئامادەبن بۆ خوێندنەوەی كاتژمێرەكانی كاركردنی مانگی (9)”.

پێشتر، تارق سەمین، سەرۆكی كۆمەڵەی مۆلیدە ئەهلیەكان بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، كە لە كۆتایی مانگدا خوێندنەوە بۆ كاتژمێرەكانی كاركردنی مۆلیدە ئەهلیەكان دەكرێت و لەسەر بنەمانی كاتژمێرەكان پارەی مۆلیدە دیاری دەكرێت.

وتیشی، “ڕاگەیاندنی نرخی ئەمپێری مانگانەی مۆلیدە ئەهلیەكان لە هەرێمی كوردستان بۆتە سەرتاسەری و لە یەك ڕۆژدا ڕادەگەیەنرێت”.

بڕیارە دوای خوێندنەوەی كاتژمێرەكانی كاركردنی مۆلیدە ئەهلیەكان، لە قائیمقامیەتی سلێمانی بڕیار لە كرێی ئەمپێری مانگانەی مۆلیدە ئەهلیەكان بدرێت و دواتر ڕابگەیەنرێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

پارێزگایەكی عێراق نزیكەی 1500 پلەی دامەزراندنی راگەیاند

خەڵك- بەشی هەواڵ

پارێزگاری نەجەف رایگەیاند، رەزامەندیان بۆ وەرگرتنی نزیكەی 1500 داواكاری بۆ دامەزراندن لە كەرتەكانی تەندروستی و پەروەردە و دیواری پارێزگار وەرگرتووە و لە چەند رۆژی داهاتوودا رێكارە یاساییەكانیان بۆ دەكرێت.

لوئەی یاسری، پارێزگاری نەجەف ئەمڕۆ چوارشەممە لە راگەیەندراوێكدا، باسی لەوەكردووە ئەو داواكارییانە بەشێوەیەكی یاسایی و شەفاف هەڵسەنگاندنیان بۆ كراوە و قبوڵكراون.

هەر لە راگەیەندراوەكەدا رونكراوەتەوە، 803 پلەی دامەزراندن بۆ پەروەردە، 162 پلە بۆ تەندروستی، 460 بۆ دیواری پارێزگار و 54 پلەیش بۆ كشتوكاڵ بون و تێكڕا 1489 پلە بوون.

زیادكردنی پلەكانی دامەزراندن لە عێراق دوای ئەوەدێت ماوەی سێ‌ ساڵە تەنها بەشێوەیەكی سنوردار لە وەزارەتەكانی ناوخۆ و بەرگری دامەزراندن هەیە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

نێچیرڤان بارزانی: رۆژە سەختەكان تێپەڕین و پلانی ئابوریمان هەیە

خەڵك- بەشی هەواڵ

نێچیرڤان بارزانی سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، قۆناغی سەختی ئابوری تێپەڕبووە و سەردەمێكی تازە دەستی پێكردووە، كە خزمەتی زیاتری تێدا دەكەن.

نێچیرڤان بارزانی لە وتارێكدا لە كردنەوەی بەشێكی ڕێگای 150 مەتری لە هەولێر باسی لەوەكرد، پلانی ئامادەكراوی ئابورییان هەیە و هەر كاتێك دۆخی حكومەت باشتر بێت، جێبەجێیان دەكەن.

وتیشی “حكومەتی هەرێمی كوردستان خزمەتی زۆری كردووە و كاری باشی بە هاوڵاتیانی كوردستان گەیاندووە، ئەوەش ئەركی سەرشانی حكومەت بووە”.

رێگای سەرەكی 150 مەتری هەولێر 131 ملیۆن دۆلاری بۆ تەرخانكراوە و درێژییەكەی 70 كیلۆمەترە و بە دەوری هەولێردا دەسوڕێتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە
ریکلام
ریکلام
ریکلام

کوردستان

دوایین