ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

هواوی ئامادەكاری وەشاندنی GPU Turbo لەزنجیرەی هواوی مایت 10 دەكات

ئەزموونێكی تازە بۆ هەوادارانی یاریەكانی مۆبایل لە عیراق لەمانگی ئاب


نرخی بواری یاریەكان لە مۆبایل 50 ملیار دۆلاری ئەمریكی تێپەراند لەساڵی 2017 كەدەگاتە نزیكەی نیوەی داهاتی بواری یاریەكان لەسەر ئاستی جیهان . لەچوارچێوەی پارێزگاریكردن لە پێگەی خۆی لەپێشەنگی ئاراستە تازەكانی لەسەر ئاستی ئەم بوارە و بەكارهێنانی ئەزموونی خۆی كە چەندین ساڵە لەبواری پەرەپێدانی یەكەی چارەسەری یاریەكان (GPU) ، گروپی هواوی تەكنەلۆژیای خێراكردنی یەكەكانی چارەسەری یاریەكان جی بی یو تۆربۆ (GPU Turbo) بەتایبەتی لە زنجیرەی هواوی مایت 10 ، بۆ ئەوەی ئەزموونێكی بێ وێنە بۆ هەوادارانی یاریەكان دابین بكەن بەپشت بەستن بە توانای بەرزیەوە ، لەگەڵ بەهێزی بەكارهێنانی وزە و متمانەی بێ وێنە لە رێگای كارپێكردنی یاریەكان بەپێی ژمارەی نمونەیی لەهەر چركەیەكدا (FPS) ، هاوكات لەگەڵ كاریگەری مەودای دینامیكی (HDR) .

هواوی بیرۆكەی تەكنەلۆژیای خێراكردنی یەكەكانی چارەسەری یاریەكان ‌جی بی یو توربو‘ (GPU Turbo) لە بارگری تۆربۆی ئۆتۆمبیل وەرگرتووە ، چونكە هەمان كار دەكات لەپێشخستنی توانای كاركردن ، تەكنەلۆژیای ‌جی بی یو توربو‘ (GPU Turbo) هەڵدەستێت بە خێراكردنی چارسەری وێنەكان لەرێگای دووبارەكردنەوەی پەیكەری بەشێوەیەكی تەواو لەسەر ئاستی سیستەم ، بۆ ئەوەی توانای گشتی چارەسەری وێنەكان باشتر بكات ، لە كوالیتی بۆ توانا تا دەگاتە بەكارهێنانی وزە .
ئەو باشتركردنە بەردەست دەبێت لە مانگی ئابی 2018 بۆ ئەوەی توانای یاریكردن بەهێزتر بكات بەهەموو جۆرەكانی تەنانەت ئەوانەی لەداهاتوو بەدیار دەكەون .

كۆنگرەی پێشخستنی یاریەكان لەمانگی ئاداری رابردوو ئاراستە گرنگەكانی لەسەر ئاستی یاریەكان تاوتوێ كرد ، تەگنەلۆژیا تازەكەی هواوی لە زنجیرەی هواوی مایت 10 دوو لە چوار تایبەتمەندیەكان بەدیهێنا ، بۆیە كڕینی ئامێرێك لە زنجیرەی هواوی مایت 10 دەبێتە پێویستی بۆ هەر كەسێك كەهەواداری یاریەكانی مۆبایلن .

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

بەشە بازاڕی هواوی لە رۆژهەڵاتی ناوەراست و ئەفریقیا بە رێژەی 31.25% پەرەی سەندووە

خەڵک – تەکنەلۆژیا

گروپی هواوی رایگەیاند بەشە بازاڕی بەرهەمەكانی لە ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەراست و ئەفریقیا بە رێژەی 31.25% پەرەی سەندووە بەپێی راپۆرتی (جی ئێف كەی) بۆ ساڵی 2018 ئەوەش ئاماژەیەكە بۆ سەركەوتنی مۆبایلەكانی كۆمپانیاكە لە ناوچەكە. داتاكانی (جی ئێف كەی) ئاماژە بۆ ئەوە دەكەن كە بەشە بازاڕی هواوی لە مانگی ئایاری 2018 گەشتوەتە 21% كە بەرێژەی 31.25% پەرەی سەندووە بەبەراوردكردن لەگەڵ داتاكانی مانگی كانونی یەكەمی 2017. هەروەها نرخی فرۆشتنی بەرهەمەكان بەرێژەی 35.7% زیادی كردووە بەوەش دەگاتە رێژەی 19% لەمانگی ئایاری 2018 بەبەراوردكردن لەگەڵ داتاكانی مانگی كانونی یەكەمی 2017.
پابەندبوونی هواوی بەرامبەر ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەراست و ئەفریقیا لەگەڵ هەوڵەكانی لەبواری داهێنان و لێكۆڵینەوە هۆكاربوون لەپەرەسەندنی گروپەكە، ئەوەش بەدیاردەكەوێت لە زیادبوونی خێرای هەناردەكردنی مۆبایلی هواوی لە نیوەی یەكەمی 2018، پەرەسەندنی بەشە بازاڕی گروپی هواوی لە وڵاتانی ناوچەكە بەرێژەی 20%، كەبریتی بوو ناوچەی وڵاتانی شام بەرێژەی 37.4% ، وڵاتی عومان بەرێژەی 30%، عەرەبستانی سعودیە بەرێژەی 27%، عیراق بەرێژەی 25%\، مصر بەرێژەی 24%، باكستان بەرێژەی 22.2%، ئیمارات بەرێژەی 20%.
هواوی بەم دواییە زنجیرەی مۆبایلی HUAWEI P20 وەشاند كەجێگای رەزامەندی چاودێران بوو ، كە كامێرایەكی سیانی هەیە پاڵپشت بە تەكنەلۆژیای زیرەكی دەستكرد، كە وا لەبەكارهێنەران دەكات وێنەی پیشەگەرانەی بێ هاوتا بگرن. فرۆشتنی مۆبایلی HUAWEI P20 كە جێگای ستایشی دەزگاكانی راگەیاندنی جیهانی بوو گەیشتە 6 ملیۆن دانە لەسەرتاسەری جیهان ئەوەش لەدوای سێ مانگ لەوەشاندنی لەمانگی ئاداری 2018، بەزیادبوونی بەرێژەی 81% لەگەڵ فرۆشتنی بەرهەمی HUAWEI P10 لەساڵی 2017.
وا پێشبینی دەكرێت هواوی داهێنانی تازە لەبواری مۆبایلدا بوەشێنێت لەماوەی چەند مانگی داهاتوودا، كەئەوەش بوار بەفرەوانی دەرەخسێنێت بۆ زیاتر پەرەسەندن و وەبەرهێنان لە رۆژهەڵاتی ناوەراست و ئەفریقیا لەداهاتوودا.
سەرچاوە : راپۆرتی (جی ئێف كەی) بۆ مانگی ئایاری 2018

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

سێ ڕووداوی گەردوونیی ناوازە تەنھا لەم مانگەدا ڕوودەدەن

خەڵک-

لە بواری گەردوونناسیدا زۆرجار دیاردەی جوان و دەگمەن دەبینرێت، بەڵام زۆر کەم چەند ڕووداوێکی لەو جۆرە لە تەنھا یەک مانگدا کۆ دەبنەوە، تا کۆتایی ئەم مانگەش سێ دیاردەی ناوازەی گەردوونی ڕوودەدەن.

یەکەم

ئاژانسی ناسا بڵاویکردەوە: تەلەسکۆپی چاندرا-ئێکس دیمەنی نەمانی پاشماوەکانی ئەستێرەیەکی کەم تەمەنی تۆمارکردووە دوای ئەوەی خۆی بە ئەستێرەی  RW Aur Aدا کێشاوە کە ٤٥٠ ساڵی ڕووناکی لە زەوییەوە دوورە.

ئەستێرەی RW Aur A دوای ئەوەی لە ساڵی ١٩٣٧دا دۆزراوەتەوە، لەو کاتەوە تا ئێستا بۆتە جێگەی بایەخی ئەستێرەناسان، لێکۆڵەران بۆ یەکەمجار توانییان گۆڕان لە ڕووناکی ئەستێرەکەدا دەستنیشان بکەن.

ھۆکاری ئەوەش بۆ خۆ پێداکێشانی ئەستێرەیەکی کەم تەمەن دەگەڕێتەوە بەو ئەستێرەیەدا کە تیایدا تواوەتەوە و ئێستا وەک یەک ئەستێرە خۆیان نمایش دەکەن.

دووەم

لە مانگی ئابی ساڵی ٢٠٠٣، دوو ھەسارەی زەوی و مەریخ لە ماوەی ٦٠ ھەزار ساڵی ڕابردوودا کەوتنە نزیکترین خاڵی یەکتر کە ٥٦ ملیۆن کیلۆمەتر بوو، لە کۆتایی ئەم مانگە و سەرەتای مانگی داھاتوو جارێکی دیکە ئەو دوو ھەسارەیە لێک نزیک دەبنەوە، بەڵام بە ئەندازەی ساڵی ٢٠٠٣ نا، ئەمجارە دووریی نێوان زەوی مەریخ کە یتە نێو خولگەی زەوییەوە لەگەڵ خۆر دەگات بە ٥٨.٢ ملیۆن کیلۆمەتر، کاتێکی گونجاو دەبێت تا بتوانین ھەسارەی سور بە چاوی ئاسایی ببینین، کە تا ساڵی ٢٢٨٧ ئەو دوو ھەسارەیە ئەوەندە لێک نزیک نابنەوە، تا ٦٠ ھەزار ساڵی دیکەش ناگات بە ڕووداوەکەی ساڵی ٢٠٠٣.

سێیەم

رۆژی ٢٠١٨/٧/٢٧ بینەری درێژترین مانگ گیران دەبین لە سەدەی ٢١ دا، ڕووداوەکە بە تەواوەتی لە رۆژھەڵاتی ناوەڕاست و رۆژھەڵاتی ئەفریقا و ناوەڕاستی ئاسیا و ھیندستان دەبینرێت، بە شێوەی نیوەییش لە نیوزیلاند و ئەمریکای باشور.

لەم ڕووداوەدا مانگ بۆ ماوەی ١ کاتژمێر و ٤٣ خولەک و ٢١ چرکە بە تەواوەتی دەکەوێتە بەر سێبەری زەوی، لە ساڵی ٢٠٠٠ یش مانگ گیرانێکی ١ کاتژمێر و ٤٦ خولەک و ٤٠ چرکەیی تۆمار کراوە، ئەم کاتەش تەنھا ٢٠ چرکەی کەمە بۆ ئەگەری درێژترین ماوەی مانگ گیران لە مێژووی گەردووندا کە ١ کاتژمێر و ٤٧ خولەکە، بەڵام ئەوەی ئەم مانگە درێژترین مانگ گیران دەبێت تا کۆتایی ئەم سەدەیە.

مانگ گیرانە لە کاتژمێر ٠٨:٢٢ خولەکی ئێوارە بە کاتی گرێنچ (١١:٢٢ ـی شەو بە کاتی ھەرێمی کوردستان دەگاتە ئەوپەڕی و تەواوی مانگ گیرانەکەش لە سەرەتایەوە تا کۆتایی، زیاتر لە ٤ کاتژمێر دەخایەنێت.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

سامسۆنگ لە سێ ساڵی داھاتوو بەرھەمەکانی خۆی لە مۆبایل دوو ھێند دەکات

خەڵک-

ھەفتەی ڕابردوو کۆمپانیای سامسۆنگ دەستیکردووە بە بنیادنانی کارگەیەکی زەبەلاحی تایبەت بە بەرھەمھێنانی مۆبایل لە ھیندستان، چاوەڕێ دەکرێت بە تەواوبوونی ئەو کارگەیە بەرھەمەکانی کۆمپانیاکە بۆ دوو ھێندە زیاد دەکات.

وەک ئەوەی سەرچاوە ئاگادارەکان ئاماژەی پێدەکەن، بڕیارە ئەو کارگەیە لە ساڵی ٢٠٢٠ تەواوبکرێت و دەست بەکار کردن بکرێت تیایدا، بە شێوەیەک ساڵانە ١٢٠ ملیۆن مۆبایل بەرھەم بھێنێت.

ھەنگاوەکەی سامسۆنگ بە تەنھا کار لە بازاڕ و بەرھەکانی خۆی ناکات، بەڵکو کار دەکاتە سەر بازاڕی جیھانیی مۆبایل، بە شێوەیەک کە کۆمپانیاکە دەتوانێت بە نرخێکی کەمتر لە جاران بەرھەمەکانی خۆی بخاتە بازاڕەوە، ئەوەش کێبەرکێکە توندتر دەکات.

لە کاتی دەستپێکی دروستکردنی ئەو کارگەیە کە کەوتۆتە نزیک شاری نیودەلھی، نارێندرا مۆدیی سەرۆک وەزیرانی ھیندستان و مون جای ئین ھاوتا کۆریاییەکەی ئامادەبوون، بەرپرسانی سامسۆنگیش ئاماژەیان بەوە کرد، جگە لە کردنەوەی ئەو کارگەیە، بە نیازن تا ٣ ساڵی داھاتوو بە بڕی ٧١٦.٥٧ ملیۆن دۆلار کارگەکەی تریان لە ھیندستان (کارگەی نوێدا) پەرەپێبدەن.

لە ئێستاشدا ھیندستان بۆتە بازاڕێکی زەبەلاحی ساخکردنەوەی مۆبایل و ئامێر ئەلیکترۆنییەکان، دوای چین بە پلەی دووەم دێت و ساڵی ڕابردوو ئەمریکای لەو بابەتەدا تێپەڕاند، جگە لەوەش بازاڕێکی گەورەی دەستی کاری شارەزا و ھەرزانە و لە ئێستاشدا ١٢٠ کارگەی جیاوازی کۆمپانیاکانی دروستکردنی مۆبایل لەو وڵاتە بوونیان ھەیە.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە
ریکلام

کوردستان

دوایین