ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهان

ئیسرائیل هێرشیكردەوە سەر سوریا

خەڵك – بەشی هەواڵ

دەزگاكانی ڕاگەیاندنی فەڕمی سوریا بڵاویانكردەوە، ئیسڕائیل هێرشی كردۆتە سەر شوێنەكانی سوپای سوریا لە نزیك سنووری بەرزاییەكانی جۆلان و بۆتە هۆی كەوتنەوەی زیانێكی ماددی كەم.

بەپێی هەواڵی دەنگی ئەمریكا، سوپای ئیسڕائیلیش لە بەیاننامەیەك رایگەیاند “هێرشی كردۆتە سەر سێ ئامانجی سوری وەكو وەڵامێك بۆ ئەو فڕۆكە سورییە بێ فڕۆكەوانەی كە هاتۆتە ئاسمانی ئیسڕائیلەوە پێش ئەوەی فڕۆكەكە لە باكووری ئیسڕائیلدا بخەنە خوارەوە”.

لە بەیاننامەكەدا هاتووە  ” هێزەكانی بەرگری ئیسڕائیل ڕژێمی سوریا بە بەرپرس دەزانن لەو كارانەی كە لەسەر خاكەكەی ڕوودەدەن و هۆشیاری دەداتێ لە هەر كارێكی دیكە كە هێزەكانی ئیسڕائیل بكاتە ئامانج.”

دەزگای ڕاگەیاندنی فەڕمی سوریا ئاماژەی بەوەدا ئەو شوێنانەی كە ئیسڕائیل كردوونیەتە ئامانج دەكەونە نزیك گوندی حەزرەوە لە پارێزگای قنیترە لە نزیك بەرزاییەكانی جۆلان.

دەزگای ڕاگەیاندنی سوریا لە زاری سەرچاوەیەكی سەربازیی سورییەوە بڵاویكردەوە ” فڕۆكەكانی دوژمن كۆمەڵێك موشەكیان هەڵداوە بە ئاڕاستەی خاڵەكانی پشكنین لە ناو گوندی حەزر و تەل كرومی پارێزگای قنیترە و تەنها زیانی ماددی لێكەوتۆتەوە.”

لە جەنگی ناوخۆی سوریادا ئیسڕائیل نیگەرانییەكانی زیاتر بووە بەهۆی فراوانبوونی دەسەڵاتەكانی ئێران لە سوریادا، هێزی ئاسمانی ئیسڕائیل دەیان ئامانجیان لە سوریا كردۆتە ئامانج.

لە ماوەی ڕابردوودا بەرپرسێكی ئیسڕائیل وتی “سەرۆك وەزیری ئیسڕائیل بنیامین ناتانیاهو بە ڕوسیای ڕاگەیاندووە كە وڵاتەكەی هەوڵی ئەوە نادات دەسەڵاتەكەی بەشار ئەسەد لەناوببات بەڵام مۆسكۆ پێویستە وا بكات هێزەكانی ئێران لە سوریادا دەربكات”.

ئیسڕائیل ترسی ئەوەی هەیە ئەسەد ڕێگە بدات بە ئێران لەنزیك هێڵە سنوورییەكانی ئیسڕائیلەوە بمێنێتەوە.

جیهان

ترەمپ: پارەیەكی زۆرم بۆ ناتۆ كۆكردەوە

خەڵك-بەشی هەواڵ

سەرۆك كۆماری ئەمەریكا ئاشكرایكرد، كۆبوونەوەكەی لەگەڵ سەرۆكی ڕوسیا زۆر باش بووەو ئەوەی لە راگەیەندنەكان باس لەوە دەكەن كە زیانی بۆ ئەمریكا هەبووە راست نییە.

دۆناڵد ترەمپ سەرۆك كۆماری ئەمریكا لە تویتەری خۆی بڵاویكردەوە، كاتێك بەشداریم كرد لە كۆبوونەوەیەكی گرنگی هاوپەیمانێتی ناتۆدا پارەیەكی زۆرم كۆكردەوە، كۆبوونەوەیەكی باشتریشم لەگەڵ سەرۆكی ڕوسیا ئەنجامدا، بەڵام بەداخەوە ڕووماڵی ڕاگەیاندنەكان بەم شێوەیەیە، هەواڵی ساختە ئێستا زۆر بووە.

وتیشی، هاوپەیمانێتی ناتۆ بێهێز بووە، بەڵام هێزەكەی بۆ گەڕایەوە، ئەوەش لە بەرژەوەندیی ڕوسیا نییە، ڕاگەیاندن تەنها ئاماژەیان بەوەدا كە من خراپ بووم لەگەڵ ڕابەرانی وڵاتانی هاوپەیمانێتی ناتۆدا، ئاماژەیان بە زیادبوونی پارەكە نەداوە.

كۆنگرە ڕۆژنامەوانییەكەی ترەمپ لەگەڵ پۆتیندا بووە هۆی تووڕەبوونی هەردوو حزبی كۆمارییەكان و دیموكراتەكانی ئەمەریكاو ڕەخنەگران دەڵێن ترەمپ بەرژەوەندی ڕوسیای لەسەروو بەرژەوەندیی ئەمەریكا داناوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

داعش و تاڵیبان شەڕیان لە دژی یەک ڕاگەیاند

خەڵک-

نوسینگەی سەرۆکی ھەرێمی سەریپول لە باکوری ئەفغانستان ئاماژە بەوە دەکات، چەکدارانی داعش ھێرشیان کردۆتە سەر ماڵی سەرکردەیەکی تاڵیبان و لە ھێرشەکەدا چەند کەسێک لە ھەردوو لا کوژراون.

نوسینگەی زەبیحوڵڵا ئامانی، سەرۆکی ھەرێمی سەریپول لە باکوری ئەفغانستان بۆ رۆیتەرز ڕایگەیاندووە: چەکدارانی داعش لە ناوچەی سەیدیی سەر بە ھەرێمەکەیان چوونەتە سەر ماڵی بەرپرسێکی بزوتنەوەی تاڵیبان، لە ئەنجامی شەڕەکەشدا لانی کەم ١٥ چەکداری ھەردوو لا کوژراون و ٥ چەکداریش بریندار بوون.

ئەوەشی ڕاگەیاندووە: چەند رۆژێک دەبێت لە ئەفغانستان داعش و تاڵیبان شەڕیان لە دژی یەک ڕاگەیاندووە.

ھاوکات عەتائوڵڵا خۆگیانی، وتەبێژی سەرۆکایەتیی ھەرێمی نەنگەھار بە ھەمان ئاژانسی ڕاگەیاندووە: رۆژی دووشەممە ٢٠١٨/٧/١٦ بە هێرشی فڕۆکەیەکی درۆن (بێ فڕۆکەوان) سەرکردەیەکی داعش لە ھەرێمەکەیان کوژراوە.

ئەوەشی ڕاگەیاندووە، سەرکردە کوژراوەکەی داعش ناوی سابا گوڵە و بە محەمەد ئەلخوراسانی ناودەبرێت، ناوبراو بەرپـرسە لە کوژرانی سەدان کەس و پـێشتر تاڵیبان بووە و لە پاش سەرهەڵدانی داعش لە کۆتایـیەکانی ساڵی ٢٠١٤ پەیوەندی بەو گروپەوە کردووە.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

ترامپ لەبەرامبەر بەرپرسانی ئەمریکا بەرگریی لە وتەکانی دوێنێی دەکات

خەڵک-

پاش شەپۆلی توندی ناڕەزایی بەرپرسانی ئەمریکا لەبارەی وتەکانی دۆناڵد ترامپ لە کۆنگرە رۆژنامەوانییەکەی لەگەڵ ڤلادیمێر پۆتن، ئێوارەی ئەمڕۆ ترامپ لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا وتەکانی دوێنێی دووبارە کردەوە.

کەمێک پێش ئێستا دۆناڵد ترامپ سەرۆکی ئەمریکا لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: “جارێکی دیکە دەیڵێمەوە، ڕوسیا ھیچ کاریگەرییەکی نەبووە لەسەر ئەنجامی ھەڵبژاردنە سەرۆکایەتییەکەی ٢٠١٦.”

ئەوەشی ڕاگەیاند: پەیوەندییەکانمان لەگەڵ ڕوسیا ڕوویان لە باشی کردووە و لە داھاتوودا باشتریش دەبن.

ترامپ ئاماژەی بەوەش کرد: لە کۆبوونەوەکەی لەگەڵ سەرۆکی ڕوسیا گەشتوون بە ڕێگاچارەی گونجاو بۆ چارەسەرکردنی ناکۆکییەکان و لەبارەی رۆژھەڵاتی ناوینیشەوە تووێژمان کردووە.

دوێنێ پاش تەواوبوونی کۆنگرەی رۆژنامەوانیی ترامپ و پۆتن لە شاری ھێلسێنکیی پایتەختی فنلاند، بەرپرسە ئەمریکاییەکان لێدوانی توندیان لەبارەی وتەکانی سەرۆکی وڵاتەکەیان بڵاوکردەوە و بە لاواز و ئەنجامدانی خیانەتی گەورە لە ئەمریکا تۆمەتباریان کرد.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە
ریکلام

کوردستان

دوایین