ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان
ریکلام

ئابوری

پارێزگاری سلێمانی كێشەی رێگا سەرەكییەكەی شارباژێڕ- پشدەر دەگەیەنێتە ئەنجومەنی وەزیران

سلێمانی- نزار جەزا

هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی كێشەی وەستانی پرۆژەی قیرتاوكردنی رێگای سەرەكی بەستەرەوەی سلێمانی، شارباژێڕ- پشدەر دەگەیەنێتە ئەنجومەنی وەزیران.

هەفتەی رابردوو ژمارەیەك لە كەسایەتییەكانی دێیەكانی دۆڵبێشك و قامیش و گەڵاڵەی ناوچەی شینكایەتی لە شارباژێڕ سەردانی هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانییان كرد بۆ گەیاندنی داواكاری دەستپێكردنەوەی پرۆژەی رێگاكە كە لە 2014ەوە راوەستاوە و شازدە ساڵە دەستیپێكردووە و تاكو ئێستا تەواو نەبووە.

هەڤاڵ ئەبوبەكر، پارێزگاری سلێمانی بە(خەڵك)ی ڕاگەیاند، ئەو ڕێگەیەی ئەوان داوادەكەن قیرتاوبكرێت، لەپڕۆژەی نەوتە، واتە لەسەر داهاتی نەوت پڕۆژەكە جێبەجێدەكرێت، لەئێستاشدا نەك ئەو پڕۆژەیە، بەڵكو هەموو پڕۆژەكانی دیكە كە لەسەر داهاتی نەوت جێبەجێدەكرێن، ڕاگیراون.

ئاماژەی بەوەشدا، جێبەجێكردنی ئەو پڕۆژەیە لەدەسەڵاتی پارێزگاردا نییە، بەڵام بەڵێنیان بەخەڵكی ئەو دەڤەرە داوە، داواكارییەكەیان بەرزبكەنەوە بۆ ئەنجومەنی وەزیران و دەبنە پارێزەری ئەو خەڵكە و لەگەڵ نوسینگەی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمیش قسەیان كردووە.

باسی لەوەشكرد، ئەو ڕێگەیە ڕێگەیەكی ستراتیژی گرنگە و بارگرانییەكی گەورە لەسەر ڕێگای ڕانیە- قەڵادزێ كەمدەكاتەوە، بۆیە ئومێد دەكەن، لەداهاتی نەوت بڕێك پارەی بۆ تەرخان بكرێت، یاخود بودجەكەی بگوازنەوە بۆ بودجەیەكی دیكە، كە لەئێستادا بتوانرێت خەرج بكرێت.

پڕۆژەی ڕێگای ستراتیژی سلێمانی، شارباژێڕ – پشدەر ماوەی نزیكی شازدە ساڵە بڕیاری قیرتاوكردنی بۆ دەرچووە، بەڵام بەشێوەیەكی لەسەرخۆ تاكو ساڵی 2014 كاری تێداكراوە و بەهۆی قەیرانی دارایی و دەستپێكردنی شەڕی داعشەوە قیرتاوكردنەكەی ڕاگیرا.

لەئێستادا زۆرێك لەهاووڵاتیان بۆ گەیشتن بە ناوچەی پشدەر ڕێگەی دووكان_ ڕانیە بەكاردەهێنن، كە ڕێگەیەكی دوورە و ئەگەر ڕێگەی شارباژێڕ_ پشدەر قیرتاوبكرێت، بەشێوەیەكی بەرچاو ئەو ڕێگەیە نزیكتر دەبێتەوە و خەڵكی ناوچەكانی قەڵادزێ‌ و پشدەر هەر لەو ڕێگەیەوە دەتوانن هاتووچۆبكەن، بەمەش ئاوەدانی زیاتر دەكەوێتە سەر ئەو ڕێگایە.

ناوچەی شینكایەتی لە حەوت دێ پێكدێت و هاوسنوورە لەگەڵ سنووری سەردەشتی رۆژهەڵاتی كوردستان و قەڵادزێ و دۆڵی جافایەتی و نێوەندی قەزای ماوەت و ناوچەی ئالان، ناوچەیەك گرنگی شۆڕشی ئەیلوولی پارتی و شۆڕشی نوێی یەكێتی بووە، بەڵام لە دوای ڕاپەڕینەوە ناوچەكە لەلایەن حكومەتی هەرێم و دوو حزبە دەسەڵاتدارەكەوە پشتگوێخراوە.

ریکلام

ئابوری

خشتەیەكی دیكەی دابەشكردنی مووچە بڵاوكرایەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ
وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێـت، لە ماوەی سێ ڕۆژی داهاتوودا سەرجەم خانەنشینان مووچە وەردەگرن، دەشڵێت: “ڕۆژی پێنج شەمە مووچەی خانەنشینی (شارستانی و پۆلیس و سەربازی) دابەشدەكرێت”.

بانكی كفری سەر بە وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێمی كوردستان خشتەیەكی مووچەی بڵاوكردۆتەوە، كە وێنەیەكی دەست (خەڵك) كەوتووە و تێیدا ڕایگەیاندووە، سبەی سێ شەممە 25/9/2018 مووچەی (خانەنشینی پێشمەرگە و خانەنشینی ئەیلول) دابەشدەكرێت.

ڕاشیگەیاندووە، ڕۆژی چوار شەممە 26/9/2015 مووچەی خانەنشینی كرێكاران شارستانی دابەشدەكرێت، ڕۆژی پێنج شەممە 27/9/2018 مووچەی خانەنشینی (شارستانی و پۆلیس و سەربازی) دابەشدەكرێت.

هاوكات سەرچاوەیەك لە گەنجینەی سلێمانی بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، لەم هەفتەیەدا مووچەی تەواوی فەرمانبەران و خانەنشینان دابەشدەكرێت و كۆتایی بە دابەشكردنی مووچە دێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

نرخی نەوت گەیشتە نزیكەی 81 دۆلار

خەڵك- بەشی هەواڵ
نرخی نەوت لە ماوەی چوار ساڵی ڕابردوودا بەرزترین نرخی تۆمار كرد و گەیشتە نزیكەی 81 دۆلار.

دوابەدوای بڕیارەكەی وڵاتانی ڕێكخراوی ئۆپیك بۆ زیادكردنی بڕی هەناردەی نەوت بە ڕێژەیەكی كەم سەرەڕای فشارەكانی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا بۆ زیادكردنی ڕێژەیەكی زۆری نەوت لە بازاڕەكان بۆ قەرەبوو كردنەوەی ڕاگرتنی نەوتی ئێران، كە بە بڕیاری ترەمپ لە مانگی 11ی ئەمساڵەوە جێبەجێ‌ دەكرێت تاوەكو نرخەكەی بەرزنەبێتەوە، بەڵام ئەمڕۆ نرخەكەی بەرزبووەوە.

بەپێی ڕاپۆرتێكی ماڵپەِی (فیكس نیوز تودەی) ئەمڕۆ دوو شەممە نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهان بەرزبووەوە و ئەمەش بە بەرزترین ئاست دادەنرێت لە دوای نانگی 11ی ساڵی 2014-ەوە، كە نرخەكەی بۆ نزمترین ئاست شكا.

وەك ماڵپەڕەكە ڕاشیگەیاندووە، نرخی بەرمیلێك نەوتی برێنت گەیشتۆتە 80 دۆلار و 94 سەنت و بەوەش بڕی 2.05 دۆلار چۆتە سەر بەهاكەی بەراورد بە ڕۆژی هەینی ڕابردوو.

هاوكات نرخی نەوتی سووك (لایت سویت كرود) بە بڕی 1.52 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێك زیادی كردووە و بۆ 72.30 دۆلار بەرزبۆتەوە.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە لیژنەی هاوبەشی ئۆپیك و وڵاتانی بەرهەمهێنەری دەرەوەی ئەو ڕێكخراوە ڕایانگەیاند، كە دڵخۆشن بە ئایندەی بازاڕی نەوت و دروستكردنی هاوسەنگی لەنێوان خواست و خستنەڕوو.

لای خۆشیەوە، خالید فالح، وەزیری وزەی سعودیە، كە یەكەم وڵاتی بەرهەمهێنەری نەوت لە ئۆپیك ڕایگەیاندووە، كە وڵاتانی نەوتی لە “كاتی گونجاودا” هەنگاو دەنێن بۆ زیادكردنی بەرهەمی نەوت ئەوەش وەك وەڵامێك بۆ داواكەی ترەمپ لە ڕێكخراوی ئۆپیك بۆ زیادكردنی بڕی نەوتی خاو.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

بەهۆی كێشەیەكی هونەری دابەشكردنی نەوت ڕادەگیرێت

خەڵك – بەشی هەواڵ
لیژنەی دابەشكردنی سوتەمەنی لە پارێزگای هەڵەبجە ڕایدەگەیەنێت، بەهۆی بوونی كێشەیەكی تەكنیكیەوە، سبەینێ نەوت لەهەڵەبجە دابەش ناكرێت و ڕۆژی چوار شەممە دەست بەدابەشكردنی نەوت دەكرێتەوە.

لیژنەی دابەشكردنی سوتەمەنی لە پارێزگای هەڵەبجە لە ئاگادارییەكدا، كە وێنەیەكی دەست (خەلك) كەوتووە ڕایگەیاندووە، دابەشكردنی نەوت بۆ ئەو ماڵانەی تا ئێستا نەوتیان وەرنەگرتووە بەردەوامە، بەڵام تەنها سبەی دابەشناكرێت.

ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە، سبەی سێ شەممە 25ی ئەیلول 2018 بەهۆی بوونی كێشەیەكی تەكنیكیەوە، نەوت لەهەڵەبجە دابەش ناكرێت و ڕۆژی چوار شەممە دەست دەكرێتەوە بەدابەشكردنی نەوت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە
ریکلام
ریکلام
ریکلام

کوردستان

دوایین