ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

هاوپەیمانی لە نێوان فراكسیۆنە گەورەكانی شیعەدا دروست دەكرێت

خەڵك- بەشی هەواڵ

سەركردەیەكی لیستی سائیرون رایگەیاند، كە جۆرێك لە رێكەوتن لە نێوان چەند فراكسیۆنێكی گەورەدا كراوە بۆ پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەت.

رائید فەهمی بۆ چەند ماڵپەڕێكی عێراقی وتووە”فراكسیۆنی سائیرون بەشداری ئەو هاوپەیمانێتییە ناكات كە لە نێوان دەوڵەتی یاسا، فەتح و نەسردا دروستكراوە و هیچ جۆرە رێكەوتنێكیش ناكات كە باس لە دابەشكاری بكات”.

ئەو بەرپرسەی سائیرون تەئكیدی كردۆتەوە، كە ئەوان سورن لەسەر دروستكردنی هاوپەیمانی لەسەر بنەمای نیشتیمانی و دوركەوتنەوە لە دابەشكاری نەتەوەیی و مەزهەبی.

قسەكانی ئەو بەرپرسەی فراكسیۆنەكەی موقتەدا سەدر لەكاتێكدایە كە بڵاوكراوەتەوە، رێكەوتن كراوە بۆ زیندوكردنەوەی هاوپەیمانی نیشتیمانی شیعەكان كە لە خولەكانی پێشوودا كابینەی حكومەتی پێكدەهێنا.

هاوپەیمانی نیشتیمانی شیعەكان لە خولەكانی پێشووی عێراقدا زۆرترین كورسی پەرلەمانی بەدەستدەهێنا و لە زۆربەی فراكسیۆنە شیعەكان پێكدەهات.

عێراق

عەبادی لە دادگای فیدڕاڵی تانەی لە یاسای ئیمتیازاتی پەرلەمانتاران دا

خەڵك- بەشی هەواڵ

سەرۆك وەزیرانی عێراق حەیدەر عەبادی ئەمڕۆ یەك شەممە لە دادگای فیدڕاڵی تانەی لە یاسای ئیمتیازانی پەرلەمانتاران دا كە لەلایەن پەرلەمانەوە ماوەیەك پێش ئێستا پەسەندكرا.

نوسینگەی حەیدەر عەبادی لە بەیاننامەیەكدا رونیكردەوە، عەبادی لە دادگای فیدڕاڵی تانەی لە یاسای ئیمتیازاتی پەرلەمانتاران داوە كە ماوەیەك بەر لە ئێستا پەرلەمان پەسەندی كرد و داوا دەكات لە دادگای فیدڕاڵی یاساكە رابگرێت.

سەرۆك كۆماری عێراق فواد مەعسوم لە شازدەی ئەم مانگەدا یاسای خانەنشینی 325 پەرلەمانتاری خولی رابردووی پەسەندكرد بە موچەی باڵا كە هاوتای موچەی خانەنشینی وەزیرە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

“مافی خانەنشینبوون لە پەرلەمانتاران سەندرایەوە”

خەڵك-بەشی هەواڵ

پەرلەمانتارێكی پێشووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، لە ئێستادا پەرلەمانتاران هیچ ئیمتیازێكیان لە حكومەت نییە، تەنانەت ئەوانەش مافی خۆیانە خانەنشین ببن.
لەدواساتەكانی تەمەنی خۆیدا پەرلەمانی عێراق یاسایەكی لەبەرژەوەندی خۆی تێپەڕاندو لای خۆشییەوە سەرۆك كۆماری عێراق واژووی لەسەر خانەنشینبوونی ئەو پەرلەمانتارانە كرد، بەڵام حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عێراق یاساكەی رەتكردەوە و لە ئێستادا پەرلەمانتارانی ئەم خولە ناتوانن خانەنشین ببن.

جەمال ئەحمەد ئەندامی پێشووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە (خەڵك)ی راگەیاند، ئەو یاسایە بەشێكە لە یاسا گشتییەكان‌و خانەنشینی‌و موچەی فەرمانبەران، ئەویش لە رێگای یاسای خۆی رۆیشتووەو خوێندنەوەی یەكەم‌و دووەمی بۆ كراوەو دواتر دەنگی لەسەر دراوەو هیچ ئیمتیازێكی زیاتر بۆ پەرلەمانتاران نییە‌و وەك فەرمانبەرانی دەوڵەت سەیر كراون‌و ئەویش پێویستی بە تەمەن هەیە كە 50 ساڵە.

وتیشی، خانەنشینی پەرلەمانتارانیش پێویستی بە بڕوانامە هەیەو ئەگەر بڕوانامەی ئامادەیی هەبێت موچەكەی كەمترە، بەڵام ئەو بابەتە لەچوارچێوەی خۆی گەورە كراوەو دەرچووە.

ئاشكراشیكرد، بەداخەوە حكومەتێك وایلێبێت فەیسبوك‌و تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بەڕێوەی ببات، كارەساتە، چونكە ئەو یاسایە لە رێگای پەرلەمانەوە رۆیشتووەو نزیكەی دوو ساڵی ویستووە تاكو پەسەند كراوە، ئێستاش كە باس دەكرێت نە پەرلەمان ماوە و نە پەرلەمانتار ئیمتیازی هەیە.

سەبارەت بە وەرگرتنی هەر جۆرە ئیمتیازاتێك، جەمال ئەحمەد رایگەیاند، نە مافی خانەنشین بوونمان هەیە، نە خانەنشینیشین.

سەبارەت بە چارەسەركردنی ئەو كێشەیە، ناوبراو رایگەیاند، ئەو كێشەیە دەچێتە خولی داهاتووی پەرلەمان و جارێكیتر ئەو یاسایە خوێندنەوەی یەكەم‌و دووەمی بۆ دەكرێت‌و هەر یاسایەك رەت بكرێتەوە بەو شێوەیە چارەسەر دەكرێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

هێزی سەربازی رەوانەی باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە ناوچەی سەوز دەكرێت

خەڵك- بەشی هەواڵ

ئەمڕۆ یەك شەممە سەرچاوەیەك ئاشكرای كرد كە هێزی سەربازی زۆرتر لە نزیك باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە ناوچەی سەوز لە بەغدا جێگیر كراوە.

سەرچاوەكە بە بغداد الیوم-ی راگەیاند، هێزی زۆرتری سەربازی گەیشتووەتە باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە نێوەڕاستی بەغدا لە ناوچەی سەوز.

راشیگەیاند، شەوی رابردوو هێزەكە گەیشتووە لە دورگەی ئەعراس و ناوچەی جادریەوە.

سەرچاوەكە رونینەكردەوە كە هاتنی ئەو هێزە پەیوەندی بە شەپۆلی ناڕەزایەتییەكانەوە هەیە بەرەو ناوچەی سەوز لە رۆژی هەینی رابردودا یان نا.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە
ریکلام

کوردستان

دوایین