ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

هەواڵەکان

گۆرانیبێژی کڕواتی و فەڕەنسی گۆرانی کوردی دەڵێن : خۆشە هەورامان

خێزان

لە کۆرسێرتێکی هونەریدا کە لە ساڵی ٢٠١١ ئەنجامدراوە، تیپێکی موزیکی کڕواتی گۆرانیەکەی کوردی کامکارەکان دەڵێنەوە.

لە کۆنسێرتەکەدا هەریەکە لە گۆرانیبێژانی کڕواتی Dunja Bahtijarević و Lidija Dokuzovic و گۆرانیبێژی فەڕەنسی Luna Cottis گۆرانی (خۆشە هەورامان) دەڵێنەوە.

ئەمەش لەکاتێکدایە کە ئێستا تیپی تۆپی پێی نیشتمانی هەردوو وڵاتەکە بۆ یاری کۆتای مۆندیالی تۆپی پێ سەرکەوتوون.

ریکلام

هەواڵەکان

کاردینا بەشداری فیملێکی نوێ دەکات و ئەکتەری سەرەکییە

خێزان
کچە شاعیر و ئەکتەری سینەمای هونه‌رمه‌ند و دەرهێنەری سینەماییە کە بە “کاردینای سپی” ـیش ناسراوە، بەشداری فیلمێکی نوێ دەکات بە ناوی هەنسکی ئاسمان کە کاردینا بە ڕۆڵی وەجیهە کە یەکێکە لە کارەکتەرە سەرەکییەکانی فیلمەکە بەشداری دەکات، لەماوەی پێشوودا کاردینا ڕایگەیاند بوو کە فیلمی “حەیات”لە پێشبڕکێیەکی کەندا وەرگیراوە و کاندیدە بۆ بردنەوەی خەڵات.
کاردینیا لە ساڵی 1991 لە دایک بووە، خوشکی ئەکتەرو گۆرانیبێژ “کریستاڵ”ە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

هەواڵەکان

دیلان فیلم لە لالش بەرهەم دەهێنیت

خێزان

خانمە هونەرمەندی باکوری کوردستان دیلان گونەل بەمەبەستی بەرهەمهێنانی فیلمێکی دیکۆمێنتاری لەسەر ئێزیدیەکان هاتۆتە هەرێمی کوردستان و سەردانی پەرستگای لالشی کردووە.

دیلان گونەل ڕایگەیاندووە کە ئەو لە مێژە سەرسامە بە ئێزیدیەکان و لە چەندین وڵات کاری لەسەر ژیان و کلتور و شێوازی پەرستشیان کردووە، ئێستاش هاتۆتە پەرستگایی لالش تا لە نزیکەوە ئاشنایان ببێت.

بەوتەی دیلان دواتر زنجیرەیەک فیلمی دیکۆمێنتاری لەژێر ناوی ژیانی ئێزیدیەکان بەرهەمدەهێنێت، کە ئەوەش خەونێکی گەورەی ژیانی بووە.

 

دیلان گونەل لە شاری ئامەد لە باکووری کوردستان لە دایک بووە و خاوەنی چەند ڤیدیۆکلیپێکە و لە چەندین کاری هونەرییشدا وەک ئەکتەر بەشداریی کردووە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

هەواڵەکان

خۆپیشاندانەکانی باشوری عێراق بڵاوکردنەوەی کلیپێکی میران عەلی ڕادەگرێت

خێزان

هەرچەندە هونەرمەند میران عەلی ڕایگەیاندبوو کە لە ڕۆژی پێنجشەمە نوێترین ڤیدیۆ کلیپی خۆی بەناوی (یادەوەری) بڵاودەکاتەوە، بەڵام بڵاوکردنەوەی بەرهەمەکەی ڕاگرتووە.

میران عەلی لە ڕونکردنەوەیەکدا ڕایگەیاندووە کە هۆکاری بڵاونەکردنەوەی ڤیدیۆ کلیپەکەی بەهۆی ئەوەوە بووە کە هێڵەکانی ئینتەرنێت ڕاگیراون و بە باشی کارناکەن، پاش ئەوەی ئەم بارودۆخە تێپەڕی بەرهەمەکەی بڵاودەکاتەوە.

ئەمەش پاش ئەوە دێت کە بەهۆی ئەنجامدانی خۆپیشاندان لە ناوەڕاست و باشووری عێراق هێڵەکانی ئینتەرنێت و تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان ڕاگیران.

 

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە
ریکلام

کوردستان

دوایین