ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

هەواڵەکان

شاد فەرەج یەکەم گۆرانی خۆی بڵاوکردەوە

خێزان

شاد فەرەج یەکەم بەرهەمی هونەری خۆی بەناوی (بێ تۆ) بەرهەم دەهێنیت کە لە میلۆدی گۆرانیەکی ئەلبانیەوە وەری گرتووە.

شاد فەرەج لە بارەی بەرهەمەکەیەوە ڕایگەیاندووە”گۆرانی (بێ تۆ) یەکەم ئەزمونی منە لەکاری ھونەری، ئەم کارە کارێکی سادە و پوختە ،  بەو هیوایەی چێژی لێ ببیندرێت”

شاد فەرەج ڕاشیگەیاندووە کە بەرهەمەکەی لە ئاوازی پیرۆ کاکۆیە و هۆندراوەی خۆیەتی، پاش ئەم کارەش چەند بەرهەمێکی دیکەی دەبێت.

ریکلام

هەواڵەکان

ئەزیتا بە منداڵی گۆرانی عاشقانە دەڵێت

خێزان

کچە گۆرانیبێژ ئەزیتا لوقمان کە توانی ببێتە براوەی پرۆگرامی KURDİSTAN KİDS VOİCE  یەکەم ڤیدیۆ کلیپی خۆی بڵاودەکاتەوە.

محەمەد شیروانی کە کاری دەرهێنانی بۆ کلیپەکەی ئازیتا کردووە وتی”یەکەم بەرهەمی گۆرانیەکی خۆشەویستیە بەناوی (مەمتۆرێنە) کە لە هۆنراوەی دلێر محەمەدە و شادمیهر نامۆ ئاوازی بۆ داناوە”

محەمەد شیروانی وتیشی”ڕاستە ئازیتا تەمەنی منداڵە، بەڵام لە لە کلیپەکەیدا سیناریۆ هەیە و کەسانی دیکە ڕۆڵ دەبینن، ئەمەش یەکەمجار نیە کچێکی منداڵ گۆرانی خۆشەویستی بڵێت و لە جیهاندا زۆرە”

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

هەواڵەکان

سەمای هەستانەوە لە شاری سلێمانی دەکرێت

خێزان

گروپی لەزین لە شاری سلێمانی لە کارێکی نوێیاندا نمایشێکی سەما بەناوی (سەمای هەستانەوە) نمایش دەکەن.

گروپەکە بە بەهاوکاری بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕۆشنبیری و هونەر لە سلێمانی لە هۆڵی ڕۆشنبیری لە شاری  سلێمانی     سەماکەیان نمایش دەکەن.

بەوتەی د. نیاز لەتیف سەرپەرشتیاری گروپەکە پەیامەی سەماکەیان ئەوەیە کە مرۆڤ نابێت لە بەدەستهێنانی ئامانجەکانی بێهیوابێت و گەر توشی شکستیش هات پێویستە هەڵبستێتەوە و بەردەوام بێت.

گروپی لەزین گروپێکی هونەری شاری سلێمانییە کە لە بواری سەما و شانۆدا چالاکن.

 

 

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

هەواڵەکان

میکائیل بەرهەمێکی دوێتی لەگەڵ ئەفشین شوکری بڵاوکردەوە

خێزان

هەردوو هونەرمەند میکائیل و ئەفشین شوکری بەرهەمێکی نوێیان بەناوی (خۆشەویستی) بڵاوکردەوە.

هونەرمەند ئەفشین شوکری ڕایگەیاندووە کە بەرهەمەکە لە هۆندراوەی دیار هەڵەبجەییە و خۆشی کاری میلۆدیەکەی بۆ کردووە.

ئەمەش لە کاتێکدایە پێشتر هونەرمەند میکائیل بەرهەمێکی دوێتی لەگەڵ هونەرمەند (باران) بڵاوکردبەیەوە و بۆ ئەمساڵیش ئەم بەرهەمە تازەیەی بەرهەم هێناوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە
ریکلام

کوردستان

دوایین