ئەو منداڵەی لە كۆبانێ‌ كەوتە ناو بیرەوە گیانی لەدەستدا


دوای ئەوەی دوێنێ‌ منداڵێكی تەمەن هەشت ساڵان لە كۆبانێ‌ كەوتە ناو بیرەوە، ئەمڕۆ تەرمەكەی دەرهێندرا.

بەپێی زانیارییەكان، منداڵەكە سەرەتا تەندروستی زۆرباش بووە، بەڵام بەهۆی تەنگەبەری دەمی بیرەكەو نەمانی هەوا گیانی لەدەستداوە.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ تەرمەكەی لەلایەن خەڵكی ناوچەكە و تیمەكانی بەرگریی شارستانیی كۆبانێوە دەرهێندرایەوە.

پێشنیوەرۆی دوێنێ‌ شەممە منداڵێكی تەمەن هەشت ساڵ كەوتووەتە ناو بیرێكی ١٢٠ مەترییەوە، بەڵام تا ئێستا دەرنەهێندراوەتەوە.

منداڵە هەشت ساڵانەكە ناوی (ساڵح عەبدۆ)یە و دانیشتوی گوندی (دیهابان)ی سەر بەشاری كۆبانێیە و ئەو بیرەی منداڵەكەی تێكەوتوە قوڵییەكەی 130 مەترە و ئەو لەدوریی نزیكەی 50 مەتری ناو بیرەكەوە گیریخواردبوو.

ڕۆژی ١ی شوباتی ساڵی ڕابردووش منداڵێكی مەغریبی بەناوی ڕەیان كەوتە ناو بیرێكەوە و تەواوی جیهانی بەخۆیەوە سەرقاڵكرد دوای پێنج رۆژ لە مانەوەی لە نیو بیرەكە دەرهێندرا، بەڵام گیانی لەدەستدا.

 

ئەردۆغان: كلچدار ئۆغلۆ لەقەندیلەوە سڵاوی بۆ دێت
پێشت ئەردۆغان: كلچدار ئۆغلۆ لەقەندیلەوە سڵاوی بۆ دێت
دوو هەزار و ٥٨٧ كۆچبەری نایاسایی قۆڵبەستكران
دواتر دوو هەزار و ٥٨٧ كۆچبەری نایاسایی قۆڵبەستكران
پەیوەندیدار