ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان
ریکلام

کوردستان

كۆچی گەنجانی هەرێم بۆ ئەوروپا دەستیپێكردەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ

رۆژانە چەندین گەنج و خێزان لە هەرێمی كوردستانەوە بەرەو توركیا دەڕۆن و پاشان دەیانەوێت بچنە ئەوروپا، سەرپەرشتیاری گشتی فیدراسیۆنی پەنابەرانی هەرێمی كوردستانیش دەڵێت”رێگای دەرچوون بۆ ئەوروپا زۆر ئاڵۆزبووە و وڵاتانی ئەوروپایش وەك جاران وەڵامی پەنابەران نادەنەوە”.

ئاری جەلال، سەرپەرشتیاری گشتی پەنابەرانی هەرێمی كوردستان بە (خەڵك)ی راگەیاند، كە رۆژانە چەندین خێزان و گەنج دەچنە توركیا و هەوڵدەدەن بگەنە ئەوروپا، هەرچەندە رێگای گەیشتنە ئەوروپا زۆر ئاڵۆزە، بەتایبەتی دوای رێكەوتنی نێوان توركیا و ئەوروپا بۆ رێگری لە پەنابەران.

وتیشی “رۆژانە 10- 15 كەس لە توركیاوە دەنێردرێنەوە بۆ هەرێمی كوردستان، چونكە توركیا رێوشوێنی توندی گرتووەتەبەر، خەڵكیش هەیە، دەرچوون و گەیشتونەتە ئەڵمانیا و ئیتالیا، بەڵام بەگشتی ژیان لە ئەوروپا زۆر زەحمەت بووە و وڵاتانی ئەوروپا كەوتونەتە ژێر فشارێكی زۆری ئابورییەوە”.

سەبارەت بەوەی چەند كەس رۆژانە هەرێمی كوردستان جێدەهێڵن؟، ناوبراو وتی “ئاماری ورد لەبەردەستدا نییە، بەڵام رۆیشتنی پەنابەران بەردەوامە، بەداخەوە بەهۆی ئەو دۆخەی لە هەرێم و عێراقدا هەیە، رۆژانە چەندین خێزان و گەنج وڵات جێدەهێڵن”.

كۆچی گەنجان و خێزانەكانی هەرێمی كوردستان لە ساڵی 2015 بە چڕی سەریهەڵدا، بەڵام لە 2017 پاشەكشەی كرد.

کوردستان

مەلا بەشیر لەسەر ناوهێنانی كوردستان ڕونكردنەوەیەك بڵاودەكاتەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ
نوسینگەی مەلا بەشیر حەداد، جێگری دووەمی سەرۆكی پەرلەمانی عیراق، لەسەر ناوهێنانی وشەی كوردستان لەگەڵ عیراق و كوەیتدا لە دوایین بەیاننامەی، ڕونكردنەوەیەك بڵاودەكاتەوە.

نوسینگەی جێگری دووەمی سەرۆكی پەرلەمانی عیراق لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاندووە، “دەیەوێت ڕونكردنەوە بدات لەسەر ئاماژەكردن بە وشەی عیراق و كوەیت و هەرێمی كوردستان، كە بە هەڵە بووە”.

مەلا بەشیر لە ڕونكردنەوەكەدا دەڵێت، “وشە ڕاستەكە عیراق و كوەیت لە هەرێمی كوردستان تا بەسرەیە”.

ئەمڕۆ چوار شەممە، مەلا بەشیر حەداد، جێگری دووەمی سەرۆكی پەرلەمانی عیراق، لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بە گرنگی پەیوەندییەكانی نێوان عیراق و كوەیت و كوردستان كردبوو، جەختیشی لەسەر پێویستی پەرەپێدانی ئەو بەرژەوەندییانە كردبۆوە، بەجۆرێك، كە خزمەت بە بەرژەوەندییە هاوبەشەكان بكات.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

مالكی پشتیوانی بۆ فوئاد حوسێنی كاندیدی پارتی راگەیاند

خەڵك- بەشی هەواڵ

نوری مالكی، سەرۆكی فراكسیۆنی دەوڵەتی یاسا و جێگری سەرۆك كۆماری عێراق رایگەیاند، ئامادەن پشتیوانی لە كاندیدی سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ سەرۆكایەتی كۆماری عێراق بكەن.

مالكی لە دوای كۆبونەوەی لەگەڵ وەفدی پارتی دیموكراتی كوردستان بە سەرۆكایەتی فوئاد حوسێن رایگەیاند، ئەوان لێكتێگەیشتی باشیان هەبووەو پشتیوانیشی بۆ فوئاد حوسێن دووپاتكردەوە.

وتیشی”هیواداربووین كە برایانی كورد تەنها یەك كاندیدیان هەبووایە”.

پشتیوانی مالكی بەفەرمی لە كاندیدەكەی پارتی دوای ئەوەدێت، هەریەك لە پارتی و یەكێتی بە دوو كاندیدی جیاواز ململانێی پۆستی سەرۆكایەتی كۆماری عێراق دەكەن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

گۆڕان: یەكێتی و پارتی بۆ شەڕی پۆست لە بەغدان، ئێمە ئەوە ناكەین

خەڵك-بەشی هەواڵ

كاندیدێكی دەرچووی بزووتنەوەی گۆڕان بۆ پەرلەمانی عێراق ئاشكرایدەكات، تا ئێستا بایكۆتی كۆبونەوەكانمان كردووە، چونكە كۆبونەوەكان لەبەرژەوەندی هاووڵاتیان نین.

دوای پەسەندكردنی ئەنجامی هەڵبژاردنەكانی عێراق دوو كۆبونەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەنجام دراون، بەڵام تا ئێستا ئەندامەكانی بزووتنەوەی گۆڕان بەشداری كۆبونەوەكانیان نەكردووە و بایكۆتیان كردووە.
غالب محەمەد كاندیدی دەرچووی گۆڕان بۆ پەرلەمانی عێراق بە (خەڵك)ی راگەیاند، كورد ئێستا بۆ پۆست رۆیشتووە بۆ بەغدا و بۆ خزمەتی خەڵك نەڕۆیشتووە، هەركات زانیمان بابەتێك هەیە لەسەر خەڵك ئەو كاتە قسەمان دەبێت و دەڕۆین.

وتیشی” بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار و پۆستی وەزارەت ناڕۆین بۆ بەغدا، ئەوە كاری پارتی و یەكێتییە و با هەر ئەوان بڕۆن”.

سەبارەت بە دواكەوتنیان لە گۆڕەپانی سیاسی عێراق بەهۆی بەردەوامیدانیان بە بایكۆت ناوبراو ڕایگەیاند، سیاسەت بۆ ئەوەیە خزمەتی خەڵك بكەیت، ئەگەر ئێمە بچین بۆ پۆست پێموانییە بۆ خزمەتی خەڵك بێت، پارتی و یەكێتی دەنگی ئەو هەموو خەڵكەیان دزی و نوێنەرەكانی خۆیان ناردووە، لە بری ئەوەی باسی 17%ی بودجە و ناوچە جێناكۆكەكان بكەن، دەڵێن چ پۆستێكمان دەدەنێ و شەڕ لەسەر پۆستی سەرۆك كۆمار دەكەن.

رونیشیكردەوە، لای خەڵك گرنگ نییە كێ سەرۆك كۆمار بێت، ئەوە گرنگە كەی موچەكەی دەدرێتێ، لەبەر ئەوە كەی باسی موچەی خەڵك كرا، ئێمەش دەڕۆین بۆ بەغدا.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە
ریکلام
ریکلام
ریکلام

کوردستان

دوایین