ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ژیاندۆستی

٨ جیاوازی لەنێوان کەسی ڕەسەن و ناڕەسەن تا زوو بۆت دەربکەوێت

خێزان

هەندێکجار کەمێک قورسە تا بەتەواوەتی لەگەڵ کەسێک تێکەڵ نەبیت بزانیت کە کەسێکی باش و ڕەسەنە، یان خراپ و ناڕەسەن، ئەمەی خوارەوە ٨ جیاوازییە لە نێوان مرۆڤی ڕەسەن و ناڕەسەن بۆی پێشوەختە بۆت دەربکەوێت:

 

-ناڕەسەن تەنها ڕێزی ئەوانە دەگرێت کە هێز و پارەیان هەیە،  ڕەسەن ڕێزی هەموان دەگرێت،

– ناڕەسەن هەوڵدەدات سوود لە هەموو ئەوانە ببینێت کە لە دەوروبەریاندان و بەکاریان بهێنێت، ڕەسەن هەوڵی بەکارهێنان و کۆنتڕۆڵکردنی کەس نادات،

– ناڕەسەن بەردەوام هەوڵدەدات بە هەرجۆرێک بێت جێگای سەرنج بێت، ڕەسەن گوێ بەوە نادات و کاری خۆی دەکات.

– ناڕەسەن بەردەوام فشە دەکات، ڕەسەن کەسێکی خاکی و سادەیە

– ناڕەسەن هیوایەتی زەم و قسەی پاشەملەیە، ڕەسەن گەر شتێکی هەبێت بەرەوڕوو دەیڵێت و زەم ناکات.

– ناڕەسەن بەڵێنی دنیا دەدات و جێبەجیی ناکات، ڕەسەن خاوەن بەڵێنە.

– ناڕەسەن بەردەوام کاری خەڵکانی دیکە سووک دەکات تا خۆی گەورە دەربخات، ڕەسەن پشتگیری کەسانی دیکە دەکات لە کارەکانیان.

– ناڕەسەن تەنها کاتێک شتێکیان دەوێت باش و دەمبەخەندەن، ڕەسەن باشی و دەمبەخەندەیی بەشێکە لە کەسایەتیان.

ریکلام

ژیاندۆستی

٧ شێواز تاوەکوو قژت زۆر جوانتر دەربکەوێت

خێزان
ئەمانەی خوارەوە کۆمەڵێک تەکنیکی زۆر گرنگ و تایبەتن تاوەکوو وا بکەیت قژت بە شێوازێکی تایبەتتر دەربکەوێت.

بەکارهێنانی شانەیەکی پاک و پوخت هەروەها شێوازێکی ڕێکی هەبێت بۆ قژت کە شێوازەکەی تێک نەدات.

تەکنیکێکی دیکە بۆ جوان کردنی قژت لولکردنی پرچە لە بەشی دواوەوەی سەرەوە.

قژت بکە بە دوو پلکی هاوشێوەی ئەم وێنەیەی خوارەوە کە قژت دابەش دەکات بە دوو بەشی سەرەکییەوە پاشان دەتوانیت بە پەنجەت

لەچک بەکاربهێنە پێش نوستن تاوەکوو ڕێکی قژت تێک نەچێت.

تۆقەى سەر بەکاربهێنە بۆ جیاکردنەوە بەشە سەرەکییەکان لە یەکدی.

تۆپنۆت درووست بکە لە سەرتدا کە لەوانەیە شێوازێکی جوانتر ببەخشێت بە قژت.

سەرینی ئاوریشمی بخە ژێر سەرتە لە کاتی نوستن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژیاندۆستی

٣٠ وێنەی ژیانی ڕاستی لە کۆریایی باکور کە لەلایەن گەشتیارەکانەوە گیراوە

خێزان

ئەمەی خوارەوە ٣٠ وێنەی ژیانی ڕاستیە لە کۆریایی باکور کە لەلایەن گەشتیارەکانەوە گیراوە:

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژیاندۆستی

کۆمەڵێک تایبەتمەندی کە لە کەسە زۆر بەڕێزەکاندا هەیە

خێزان

ئەو کەسانەی کە بەڕێز و سەنگینن دەزانن چۆن مامەڵە لەگەڵ دەوروبەریاندا دەکەن، ئەمەی خوارەوە هەندێ خاڵە کە لەواندا هەیە:

 

– زۆر هاوکاری دەوروبەرەکەیان دەکەن، بەڵام ئەوەش لە سنوردایە و ڕێگەنادەن بەکاربهێندرێن.

– کەسە بەڕێزەکان ئەوکاتە ئامۆژگاری دەدەن بە کەسەکان کە داوایان لێبکرێت، هیچکاتێکیش بڕیارت بۆنادەن بەڵکوو تەنها پێشنیارت بۆدەکەن.

– پیاهەڵدانیان هەیە بۆ کەسەکان، بەڵام بەسەر جەستە و شتە تایبەتەکانیان نا.

– کەسانێکی کۆمەڵایەتین و قسە و گاڵتە دەکەن، بەڵام هیچکات ناچنە مناقەشەیەکەوە کە کەس گوێی لەوەی دیکە نەبێت.

– کەسانێکی کراوەن، بەڵام هیچکات سنورە کەسیەکان نابەزێنن.

– پەیوەندی چاو بەکاردەهێنن، بەڵام هیچکات بۆماوەی زۆر و بێزارکەر تەماشا ناکەن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە
ریکلام

کوردستان

دوایین