سلێمانی؛ هەزار و 122 كیلۆگرام خورما لەناو برا



لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، لیژنەكەیان دەستی بەسەر یەك تۆن و (122) كیلۆگرام خورمادا گرت، كە شیاو نەبووە بۆ خواردن .

راپۆرتی لیژنەی عەلوەی قائیمقامیەت ئاشكرایكردووە، لەسەر زانیاری ئاسایشی ئابوری و بەگومانی خراپی و نەشیاوی بۆ خواردن، لیژنەكە لەعەلوە دەستی بەسەر یەك تۆن و (122) كیلۆگرام خورمای هاوردەكراودا گرتووە.

ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە، كە نمونەی خورما دەست بەسەرداگیراوەكە رەوانەی تاقیگەی عەلوەی سلێمانی كراوە و وەڵامەكەی بە”شیاوی خواردن نییە” دراوەتەوە، بۆیە بەفەرمانی قائیمقامی سلێمانی تەواوی خورما هاوردە كراوەكە لەناودەبرێت و خاوەنەكەشی روبەڕوی رێكاری یاسایی دەكرێتەوە.

ئەمریكا دەست بەسەر ئەو تەقەمەنیانەدا دەگرێت كە ئێران بۆ حوسییەكانی ناردراوە
پێشت ئەمریكا دەست بەسەر ئەو تەقەمەنیانەدا دەگرێت كە ئێران بۆ حوسییەكانی ناردراوە
یەكی نیسان ڕۆژی جیهانی “درۆ” لە چی یەوە هاتووە؟
دواتر یەكی نیسان ڕۆژی جیهانی “درۆ” لە چی یەوە هاتووە؟
ەیوەندیدار