ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان
ریکلام

عێراق

بەڤیدیۆ: ئەو پیاوە عێراقییەی خۆی بە مەسیح ناساند دەستگیر كرا

خەڵك-بەشی هەواڵ

رۆژێك دوای بڵاوكردنەوەی تۆمارێكی ڤیدیۆیی كە تێیدا پیاوێكی بەتەمەن لە عێراق بانگەشەی ئەوەی دەكرد “مەسیحە”، لەلایەن هێزە ئەمنییەكانی عێراقەوە دەستگیر كرا.

ماڵپەڕی (العربیە) بڵاویكردەوە، ناوبراو دوای دەستگیركردنی، تۆمارێكی نوێی ڤیدیۆیی بڵاوكردەوەو تێیدا داوای لێبوردنی لە هاووڵاتیانی عێراقی‌و مەسیحییەكان كردو رایگەیاند، بانگەشەكانی بۆ ئەوەی كە “مەسیحە” بێ ئاگایانە بووە.

لە یەكەمین تۆماری ڤیدیۆییدا كە رۆژی سێ شەممەی رابردوو بڵاوكرایەوە، ئەم پیاوە بە تەمەنە كە ناوی زەمینی خۆی بە (هاشم سەهم جەبر) ناوبرد، ئاشكرایكرد، لە راستیدا ئەو (عیسای مەسیحە) كە جیهان پڕ دەكات لە دادگەری، ئەو كەسەشی كە ڤیدیۆكە تۆمار دەكات بەبێ ئەوەی خۆی ئاشكرا بكات رایگەیاند، ئەو پیاوەی لە بەرانبەری دانیشتووە بۆ هەموو ئاینەكان نێردراوە.

هاشم سەهم جەبر دانیشتوانی ناوچەی كەرخی بەغدایەو بانگەشەی ئەوەی دەكرد كە رەحمەتە بۆ هەموو جیهان.
ئەوەی جێی تێڕامان بوو هیچ كەسێك تۆمارە ڤیدیۆییەكەی بە راستی وەرنەگرت‌و بە گاڵتەجارییەوە سەیریان دەكردو پێیان وابوو ئەم پیاوە نەخۆشی دەروونی هەیە.

ئەمەش یەكەمین جار نییە‌و چەندین جاری دیكە بانگەشەی مەسیحی بوون لە عێراق دەكرێت‌و بە زۆریش لە ناوچە هەژارنشینەكاندا دەردەكەوێت، پێشتریش لەكاتی هەڵمەتی هەڵبژاردنەكانی عێراق كەسێك خۆی وەك پێغەمبەر ناساند و لەلایەن هێزە ئەمنییەكانەوە دەستگیر كرا.

كلیك بكە بۆ بینینی ڤیدیۆكە..

عێراق

ئەو پیاوەی كچەكەی بۆ فرۆشتن نمایش كردبوو حوكم درا

خەڵك- بەشی هەواڵ
دادگای ناوەندی تاوانەكان لە سەرۆكایەتی تێهەڵچوونەوەی بەغدا، سزای 15 ساڵ زیندانی بەسەر تاوانبارێكدا سەپاند، كە كچەكەی خۆی لەبەرانبەر 20 ملیۆن دیناردا بۆ فرۆشتن نمایش كردبوو.

عەبدولستار بەیرەقدار، وتەبێژی فەرمی ئەنجومەنی دادوەریی فیدراڵ لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاندووە، “دادگای ناوەندی تاوانەكان چاوی بە كەیسی یەكێك لە تاوانبارەكاندا خشاندۆتەوە، كە دانی بە تاوانەكەیدا ناوە و كچەكەی خۆی بۆ زیاتر لە جارێك بۆ مەبەشتی ئیشپێكردن لە كاری نادروست و بازرگانی بە مرۆڤەوە، لەبەرانبەر 20 ملیۆن دیناردا نمایش كردبوو”، بە وتەی بەیرەقدار، دادگا سزای 15 ساڵ زیندانی بەسەردا سەپاندووە.

وتەبێژی ئەنجومەنی دادوەریی فیدراڵ دەڵێت: “حوكمەكە لە دژی ئەو تۆمەتبارە بەپێی ئەحكامەكانی ماددەی 6/ی پێنجەمی یاسای بنبڕكردنی بازرگانی بە مرۆڤ ژمارە 28ی ساڵی 2012 ، دەرچووە”.

دادوەریی عیراق ناوبەناو حوكمی لەسێدارەدان و زیندانی لە دژی ئەو تۆمەتبارانە دەردەكات، كە لە كاریی “تیرۆریستی” و تاواندا تێوەگلاون.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

سبەینێ‌ پەرلەمانی عیراق كۆدەبێتەوە
خەڵك؛ بەرنامەی كاری كۆبوونەوەكە ئاشكرادەكات
خەڵك- بەشی هەواڵ
سبەینێ‌ پەرلەمانی عیراق كۆبوونەوەی ئاسایی خۆی لە خولی چوارەم ئەنجام دەدات و دەنگ لەسەر سێ‌ تەوەر دەدات.

بەپێی بەرنامەی كاری پەرلەمانی عیراق، كە وێنەی دەست (خەڵك) كەوتووە، سبەینێ‌ پێنج شەممە لە كاتژمێر 1ی پاشنیوەڕۆ پەرلەمانی عیراق كۆدەبێتەوە و دەنگ لەسەر سێ‌ تەوەر دەدات.

بەپێی بەرنامەی كارەكە، دوای خوێندنەوەی قورئانی پیرۆز، دەنگ دەدرێت لەسەر (هەردوو بڕیاردەرەكەی پەرلەمان، بڕیارەكانی بەسرە، پێكهێنانی لیژنەی یاسایی كاتی).

دوێنێ‌ سێ‌ شەممە، پەرلەمانی عیراق كۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام دا، كە بەپێی كارنامەی پێشتر دەبوو سەرۆك كۆمار هەڵبژێرێت، بەڵام بەهۆی ناكۆكی كورد لەسەر كاندیدەكان و بوونی ژمارەیەكی زۆری كاندید ئەو كارە ئەنجام نەدرا.

محەمەد حەلوبسی، سەرۆكی پەرلەمانی عیراق لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا باسی لەوەكرد، كە نزیكەی 30 كاندید بۆ پۆستی سەرۆكی كۆمار هەیە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

ئەمریكا و ئێران و مەرجەعیەت پشتیوانی عادل عەبدولمەهدی دەكەن

خەڵك- بەشی هەواڵ

سەرچاوەیەكی سیاسی ئەمڕۆ چوار شەممە ڕایگەیاند، چانسەكانی عادل عەبدولمەهدی بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆك بەرزبوونەوە بە پشتیوانی ئەمریكا و ئێران و مەرجەعی باڵای شیعەكان.

سەرچاوەیەك بۆ غەد پرێس وتی “چانسی كاندیدی هاوپەیمانی بنیادنان و هاوپەیمانی چاكسازی عادل عەبدولمەهدی بەرزە و فالح فەیاز سەرۆكی بزوتنەوەی عەتا و تارق نەجم سەركردە لە حزبی دەعوە ڕكابەری عەبدولمەهدی دەكەن”.

دەشڵێت “زۆرینەی كوتلە سیاسییە شیعی، سونی، كوردییەكان تێبینییان لەسەر عادل عەبدولمەهدی هەیە، بەڵام ئەگەر ناوەكەی ئاشكرابكرێت لە ژێر فشارەكانی وڵاتانی دراوسێ و هەرێمیدا پشتیوانی دەكەن”.

ئاماژەی بەوەشكرد، ئێران و ئەمریكا پشتیوانی عەبدولمەهدی دەكەن بۆ سەرۆك وەزیران و مەرجەعی باڵای شیعەكان عەلی سیستانیش پشتیوانی دەكات.

هاوكات ئەمڕۆ چەند سەرچاوەیەك ئاشكرایانكرد، هاوپەیمانی فەتح و سائیرونی سەدر ڕێككەوتون لەسەر دیاریكردنی عادل عەبدولمەهدی بۆ پۆستی سەرۆك وەزیران و بەرهەم ساڵح بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار.

ئەمڕۆ بەرهەم ساڵح كاندیدی یەكێتی نیشتمانی كوردستان بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار سەردانی نەجەفی كرد و لەگەڵ موقتەدا سەدر ڕێبەری ڕەوتی سەدردا كۆبووەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە
ریکلام
ریکلام
ریکلام

کوردستان

دوایین