ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئابوری

بانكی رافیدەین رونكردنەوەیەكی نوێی لەسەر گەڕانەوەی پێشینەكان بڵاوكردەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ

بانكی رافیدەین رایگەیاند، كە بڕی وەرگرتنەوەی پارەی پێشینەكان بەپێی بڕی پێشینەكە دەگۆڕێت.

ئەمڕۆ پێنج شەممە، بانكی رافیدەین لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، كە بەپێی موچەی بنەڕەتی فەرمانبەرانی حكومەت دەتوانن داوای پێشینە بكەن، پێنج ملیۆن و 10 ملیۆن دینار.

هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، كە ئەو فەرمانبەرانەی پێنج ملیۆن دیناریان وەرگرتووە، دەبێت مانگانە 120 هەزار دینار بگەڕێننەوە بۆ حكومەت و ئەوانەیشی 10 ملیۆنیان وەرگرتووە، پێویستە مانگانە بڕی 241 بگەڕێنەوە بۆ حكومەت.

هەر لە راگەیەندراوەكەدا باس لەوەكراوە، كە هەموو فەرمانبەران و خانەنشینكراوەكان دەتوانن داوای پێشینە بكەن و بەپێی رێوشوێنی یاسای پێیان دەدرێت.

پێدانی پێشینە لە عێراق لەكاتێكدایە كە حكومەتی هەرێم سەرباری پاشەكەوتی موچە، ناتوانێت مانگانە لەكاتی خۆیشیدا دابەشی بكات.

ئابوری

نرخی دراوەكان لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان

خەڵك-بەشی هەواڵ

ئاكام عەبدوڵڵا خاوەنی نوسینگەی سروشتی چنگیان لە شاری سلێمانی بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، بۆ ئەمڕۆ چوار شەممە نرخی دۆلار بە 120 هەزار و 750 دینار مامەڵەی پێوە كراوە.

نرخی دراوەكان لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان بەمشێوەیەیە.
100دۆلار 120 هەزار و 750 دینار.
100 یۆرۆ 141 هەزار دینار.
100 پاوەن 159 هەزار و 500 دینار.
100 هەزار تمەن 15 هەزار و 500 دینار.
100 لیرە 26 هەزار و 500 دینار.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

وەزارەتی دارایی ڕونكردنەوەیەك دەربارەی مووچەی فەرمانبەران بڵاودەكاتەوە

خەڵ- بەشی هەواڵ
وەزارەتی دارایی حكومەتی فیدڕاڵی عیراق ڕوونكردنەوەیەك لەبارەی مووچەی فەرمانبەرانەوە بڵاودەكاتەوە و ڕایدەگەیەنێت، مووچەی فەرمانبەران و خانەنشینان بەشێوەیەكی تەواوەتی دابینكراوە.

ئەمڕۆ سێ‌ شەممە، ماهر مۆحان، وتەبێژی وەزارەتی دارایی لە حكومەتی فیدڕاڵ، لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، “وەزارەتی دارایی بەردەوامە لەسەر خەرجكردنی مووچەی فەرمانبەران و خانەنشینان لە بەغدا و پارێزگاكان، لە كاتی دیاریی كراوی خۆی”.

بە وتەی جۆحان، “مووچەی فەرمانبەران بە تەواوەتی دابینكراوە”، ئاماژەی بە تێپەڕاندنی ئەو گیروگرفتانەش كرد، كە لەماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوو هاتبوونە ڕێگەی سیستمی ئینتەرنێتی، ئەوەش لەڕێی پشتبەستن بە سیستمی خزمەتگوزاریی ئەلیكترۆنی.

هەر بە وتەی ماهر جۆحان، “مووچەی فەرمانبەر و خانەشینان بەشێوەیەكی تەواوەتی دابینكراوە، وەزارەتی دارایی پێداگرە لەسەر ڕادەستكردنی ئەو مووچانە لەكاتی دیاریكراوی خۆی بەبێ‌ هیچ گیروگرفتێك، هەروەها كار دەكەن بۆ خۆلادان لەو كێشانەی لەو بارەیەوە دروستدەبن”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

نرخی نەوت جارێكی دیكە دابەزینی تۆماركرد

خەڵك- بەشی هەواڵ
جارێكی دیكە نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهان دابەزینی تۆماركرد و شارەزایانی وزەش هۆكارەكەی دەگێڕنەوە بۆ ناكۆكی بازرگانی نێوان ئەمریكا و چین.

ئەمڕۆ سێ‌ شەممە، بۆ دووەم ڕۆژ لەسەر یەك نرخی نەوتی خاو لە بازاڕەكانی جیهان دابەزینی تۆمار كرد و هەر بەرمیلێك نەوتی برێنت بڕی 32 سەنت و بەڕێژەی 0.5% لە بەهاكەی شكا و دابەزی بۆ 71 دۆلار و 52 سەنت و ئەمەش بە بەراورد بە سێ‌ مانگی ڕابردوو لە دوای 17ی نیسانەوە بە ڕێژەی 4.6% لە بەهاكەی دابەزیوە.

هاوكات نرخی نرخی بەرمیلێك نەوتی ڕۆژئاوای تەكساس بە بەهای 31 سەنت و 0.5% دابەزی و نرخەكەی شكا بۆ 67 دۆلار و 75 سەنت و ئەمەش بە بەراورد بە 3 مانگی ڕابردوو 4.2% لە بەهاكەی دابەزیوە.

شارەزایانی بواری وزە هۆكاری دابەزینی نرخی نەوت دەگێڕنەوە بۆ ناكۆكیە ئابوورییەكانی نێوان ئەمریكا و چین و زیادبوونی یەدەگ و خستنەڕووی نەوت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە
ریکلام

کوردستان

دوایین