ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ژیاندۆستی

چەند زانیارییەک لە خوێندنگە پێت نەوتراوە، چونکە مامۆستاکەش ئاگاداری نەبووە

خێزان

ئەمەی خوارەوە چەند زانیارییەکی گشتتیە کە لە خوێندنگە پێت نەوتراوە، چونکە مامۆستاکەش ئاگاداری نەبووە:

– گەر شتێک لەم سەری زەویەوە بەربدەیتەوە ٣٨ خولەکی پێویستە تا لە لایەکەی دیکەوە دەربچێت

– بەپێی توێژینەوەیەک مرۆڤ کاتێک دەچێتە شوێنێکی نوێ یان نەزاندراوە، یەکەمجار بەلای ڕاستی خۆیدا دەڕوات

– هێڵی شەمەندەفەر ١٦ ساڵ پێش پاسکیل داهێندراوە.

 

– جرجر گەر ختوکەی بدەیت پێدەکەنێت

– فەرووی ورچی قوتبی لە بنەڕەتیدا سپی نییە و تاڕادەیەک بێڕەنگە، پێستی ورچەکەش لە ژێرەوە ڕەشە کە باشتر تیشکی خۆر وەردەگرێت

– لە بەڕیتانیا بەپێی یاسا دکتۆرەکان مافی ئەوەیان نییە کە ئەڵقە و مستیلە لەدەستبکەن لە کاتی کاردا

– ئاژەڵی مامۆس کە ئێستا لەسەر زەویی نەماون، لە دروستکردنی هەڕەمەکاندا بەکار هێندراوە

 

ریکلام

ژیاندۆستی

٧ شێواز تاوەکوو قژت زۆر جوانتر دەربکەوێت

خێزان
ئەمانەی خوارەوە کۆمەڵێک تەکنیکی زۆر گرنگ و تایبەتن تاوەکوو وا بکەیت قژت بە شێوازێکی تایبەتتر دەربکەوێت.

بەکارهێنانی شانەیەکی پاک و پوخت هەروەها شێوازێکی ڕێکی هەبێت بۆ قژت کە شێوازەکەی تێک نەدات.

تەکنیکێکی دیکە بۆ جوان کردنی قژت لولکردنی پرچە لە بەشی دواوەوەی سەرەوە.

قژت بکە بە دوو پلکی هاوشێوەی ئەم وێنەیەی خوارەوە کە قژت دابەش دەکات بە دوو بەشی سەرەکییەوە پاشان دەتوانیت بە پەنجەت

لەچک بەکاربهێنە پێش نوستن تاوەکوو ڕێکی قژت تێک نەچێت.

تۆقەى سەر بەکاربهێنە بۆ جیاکردنەوە بەشە سەرەکییەکان لە یەکدی.

تۆپنۆت درووست بکە لە سەرتدا کە لەوانەیە شێوازێکی جوانتر ببەخشێت بە قژت.

سەرینی ئاوریشمی بخە ژێر سەرتە لە کاتی نوستن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژیاندۆستی

٣٠ وێنەی ژیانی ڕاستی لە کۆریایی باکور کە لەلایەن گەشتیارەکانەوە گیراوە

خێزان

ئەمەی خوارەوە ٣٠ وێنەی ژیانی ڕاستیە لە کۆریایی باکور کە لەلایەن گەشتیارەکانەوە گیراوە:

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژیاندۆستی

کۆمەڵێک تایبەتمەندی کە لە کەسە زۆر بەڕێزەکاندا هەیە

خێزان

ئەو کەسانەی کە بەڕێز و سەنگینن دەزانن چۆن مامەڵە لەگەڵ دەوروبەریاندا دەکەن، ئەمەی خوارەوە هەندێ خاڵە کە لەواندا هەیە:

 

– زۆر هاوکاری دەوروبەرەکەیان دەکەن، بەڵام ئەوەش لە سنوردایە و ڕێگەنادەن بەکاربهێندرێن.

– کەسە بەڕێزەکان ئەوکاتە ئامۆژگاری دەدەن بە کەسەکان کە داوایان لێبکرێت، هیچکاتێکیش بڕیارت بۆنادەن بەڵکوو تەنها پێشنیارت بۆدەکەن.

– پیاهەڵدانیان هەیە بۆ کەسەکان، بەڵام بەسەر جەستە و شتە تایبەتەکانیان نا.

– کەسانێکی کۆمەڵایەتین و قسە و گاڵتە دەکەن، بەڵام هیچکات ناچنە مناقەشەیەکەوە کە کەس گوێی لەوەی دیکە نەبێت.

– کەسانێکی کراوەن، بەڵام هیچکات سنورە کەسیەکان نابەزێنن.

– پەیوەندی چاو بەکاردەهێنن، بەڵام هیچکات بۆماوەی زۆر و بێزارکەر تەماشا ناکەن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە
ریکلام

کوردستان

دوایین