ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

تەندروستی

چەند نیشانەیەکی شێرپەنجەی مەمک پێویستە ئاگاداریان بیت

خێزان
شێرپەنجەی مەمک یەکێکە لە مەترسیدارترین شێرپەنجەکان کە لە ھەر دوو ڕەگەزی ژن و پیاودا ڕوو دەدات. بەڵام زۆربەی تووشبوان بەم نەخۆشییە خانمن. ئەم شێرپەنجەیە سەرەکیترین ھۆی لەدەستدانی ژیانی ژنانی تەمەن ٢٠-٥٠ ساڵ به‌ هۆی شێرپەنجەیە. ئەم شێرپەنجەیە ئەگەر زوو پێی بزانرێت بە ئاسایی چارەسەر دەبێت، بەڵام زۆر جار بە ھۆی کەمتەرخەمی لە بیر دەچێت و کاتێک پزیشک پێی دەزانێت، کە کار ترازاوە. لە ھەر ٨ ژن یەک ژن لە ژیانی خۆیدا تووشی ئەم شێرپەنجەیە دەبێت، لە بەر ئەمەش لە زۆربەی وڵاتانی جیھاندا ھەر لە تەمەنی ٣٠ ساڵ بەرەو ژوور موعاینە و چاودێری بۆ ھەر کڵۆ و سفتی ناو مەمکدا دەست پێدەکات تا لە زووترین کاتدا ئەم لکانە بخرێنە ژێر چاودێری و ئەگەر پێویستیان بە چارەسەر کردن و دەرمانی پزیشکی بێت، تا بۆیان بکرێت.

ئەمانەی خوارەوەش چەند نیشانەیەکی مەترسیداری نەخۆشییەکەن:

کاتێک دەستی بەردەکەوێت گەرم دادێت .

بەردەوام کەسەکە حەز دەکات دەستی پێدابهێنێت و بیخورێنێـت.

ڕەنگی دەگۆڕێت یاخوود یان شەق دەبێت یاخوود گرژ دەبێت.

خوێن لێهاتنی یاخوود داخورانی گۆیەکانی مەمکەکە.

لیمفی ئاوساو دروست دەبێـت لە ژێر مەمکەدا.

پەیدابوونی ئازاری فراوان و زۆر لە ناوچەی مەمکدا.
لەوانەیە ئافرەتان هەندێک جار بڵێن ئەمە چەوری زیادەیە کاتێک پێستی زیادە دروست دەبێت بەڵام ئەمەش نیشانەیەکی ترە.

مەمکەکە دەئاوسێت و سوور دەبێـ تەنانەت لە کاتی سوڕی مانگانە و ئاسایشدا.

ریکلام

تەندروستی

دیارترین نیشانەکانی پەتایی پاش منداڵبوون چییە

خێزان

هەندێکجار خانمان پاش منداڵبوون بەهۆی ئەو گۆڕانکاریانەی بەسەر جەستەیان دێت توشی پەتا دەبن کە بە پەتایی پاش منداڵبوون ناسراوە و گەر چارەسەر نەکرێت کوشوندەیە، چونکە هەندێکجار پلەی گەرمی جەستە بۆ ٣٨ پلەی سیلیزی بەرز دەبێتەوە، ئەمەی خوارەوە نیشانەکانیەتی:

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

تەندروستی

دەرهێنانی هەنگوین لە ناوچە شاخاوییەكانی هەڵەبجە

خێزان

هەنگوین یەكێكە لەو خۆراكە بەسودانەی كە بۆ زۆر نەخۆشی بەكاردەهێنرێت، بەڵام وەك شارەزایانی ئەو بوارە ئاماژەی بۆ دەكەن باشترین هەنگوین ئەو هەنگوینەیە كە لە شاخەكاندا بوونی هەیەو هۆكارەكەشی بۆ ئەوە دەگێڕنەوە ك ئەو هەنگانە دوورن لە هەموو شیرینییەكی دەستركرد و هیچ شیرینییەكیش وەرناگرن.

مەریوان عەبدولعەزیز خاوەنی هەنگە و بەڵام وەك خۆی ئاماژەی بۆ كرد، وەك گەشتێك سەردانی ناوچە شاخاوییەكانی نزیك گوندەكەیان كردووە و رێیان لە هەنگێك كەوتووە و توانیویانە بیبڕن.

ناوبراو دانیشتووی شاری هەڵەبجەیە بە (خەڵك)ی راگەیاند، لە سەردانێكیدا بۆ گوندی (بۆین)ی سەر بە پارێزگای هەڵەبجە لە دۆڵە گەورە نزیك ئەشكەوتی زاخێ هەنگێكیان دۆزیوەتەوەو توانیویانە هەنگوینەكەی دەربهێنن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

تەندروستی

چۆن ڕیگری لە درووستبونی بڵق و برین دەکەیت لە قاچتدا؟

خێزان

دروستبونی بڵق و برین له‌به‌شی پشته‌وه‌ی قاچ یه‌كێكه‌ له‌ ئه‌و شته‌ ناخۆشانه‌ی زۆرجار له‌ ژیانماندا ڕوده‌دات و ئازارمان پێده‌گه‌یه‌نێت، به‌ڵام بۆ رێگری له دروستبونی ئه‌و بڵقه‌ پێویسته‌ ئه‌م رێوشوێنانه‌ بگریته‌ به‌ر:

–  هه‌ڵبژاردنی قه‌باره‌ی گونجاو: لێكخشاندنی پێڵاو له‌ قاچ هۆكاری سه‌ره‌كی دروستبونی ئه‌و بڵقه‌یه‌، هه‌ر بۆیه‌ پێویسته‌ كه‌ به‌رده‌وام ئه‌و پیڵاوه‌ی ده‌یكڕیت قه‌باره‌كه‌ی بۆ قاچت گونجاو بێت.

– گۆره‌وی گونجاو: گه‌ر پێڵاوه‌كه‌ش گونجاو بێت به‌ڵام هه‌ڵبژاردنی گۆره‌وی و جۆره‌كه‌ی كاریگه‌ری خۆی له‌سه‌ر قاچمان هه‌یه‌، بۆیه‌ پێویسته‌ دڵنیابیت له‌ جۆری ئه‌و گۆره‌وییه‌ی له‌پێی ده‌كه‌یت.

– نینۆككردن: به‌رده‌وام نینۆكه‌كانت بكه‌، چونكه‌ هێشتنه‌وه‌ی ئه‌و نینۆكانه‌ ده‌بێته‌ هۆی دروستبونی بڵق و برین له‌ به‌شی پێشه‌وه‌ی قاچ له‌ كاتی له‌ پێكردنی پێڵاودا.

– په‌رچه‌كرداری خێرا: كاتێك كه‌ هه‌ستده‌كه‌یت خه‌ریكه‌ قاچت بڵق دروستده‌كات، به‌ر له‌ دروستبونی هه‌وڵبده‌ خێرا پێڵاوه‌كه‌ت دابكه‌نیت و له‌زگه‌یه‌ك بده‌یت له‌و شوێنه‌ و هه‌وڵی چاره‌سه‌ری پێشوه‌ختی بده‌.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە
ریکلام

کوردستان

دوایین