ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهان

ئەڵمانیا.. سزای زیندانیی تاھەتایی بەسەر ژنێکدا درا کە تۆمەتبارە بە کوشتنی دە پەنابەر

خەڵک-

ئەمڕۆ دادگایەکی ئەڵمانیا سزای زیندانیکردنی تاھەتایی بەسەر دوا ئەندامی گروپێکی نازییە نوێیەکاندا سەپاند، کە تۆمەتبارە بۆ کوشتنی ١٠ پەنابەر لە ئەڵمانیا.

ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٠١٨/٧/١١، دادگایەکی شاری میونیخ سزای زیندانیکردنی تاھەتایی بۆ (بێتە تسیشێپ) تەمەن ٤٣ ساڵ دەرکرد، لەگەڵ گروپەکەی تۆمەتبارن بە کوشتنی ٩ پەنابەری تورک و پەنابەرێکی یۆنانی لە ئەڵمانیا، گروپەکە ئەو تاوانانەیان لە نێوان ساڵانی ٢٠٠٠ بۆ ٢٠٠٧ ئەنجامداوە.

وەک ئەوەی دەزگا ڕەسمییەکانی ئەڵمانیا ئاماژەیان پێکردووە، تسیشێپ لەگەڵ دوو کەسی دیکە دامەزرێنەری گروپێکی نھێنی بوون بە ناوی “سۆشیالیستی نیشتیمانی”، جگە لەو کوشتنکاریـیانە چەندان تاوانی دیکەیان لە سەرانسەری ئەڵمانیا ئەنجامدابوو، ناوبراو لە ساڵی ٢٠١١ دەسـتگیرکراوە و دوو ئەندامەکەی دیکەش پێش دەستپێڕاگەشتنی پۆلیس پێیان، خۆیان کوشتووە.

‌‌VOA

 

ریکلام

جیهان

رۆحانی هۆشداری دەداتە ترەمپ

خەڵك- بەشی هەواڵ

حەسەن رۆحانی سەرۆك كۆماری ئێران هۆشداری دەداتە دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی وڵاتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا لە بەردەوامبوونی لە سیاسەتە دووژمنكارانەكانی لە دژی تاران.

ئەمڕۆ یەك شەممە حەسەن رۆحانی رایگەیاند “پێویستە ئەمریكا بزانێت كە ئاشتی لەگەڵ ئێران ئاشتی راستەقینەیە و شەڕ لەگەڵ ئێران دایكی هەموو شەڕەكانە”.

بەپێی ئاژانسی خوێندكارانی ئێران، لەكاتی قسەكردنیدا بۆ دبلۆماسەكانی وڵاتەكەی، رۆحانی داواشی لە ترەمپ كردووە كە بە دوای جێگرەوەی ئەسەددا نەگەڕێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

لە باشوری ئەفریقا یازدە شۆفێر كوژران

خەڵك- بەشی هەواڵ

ئەمڕۆ یەك شەممە یازدە شۆفێری ئۆتۆمبێلی كرێ لە باشوری ئەفریقا لەلایەن چەكدارانەوە كوژران لە كاتی گەڕانەوەیان بۆ جۆهانس بێرگ.

بەپێی هەواڵی رۆیتەرز، ئەو شۆفێرانە ئەندامی سەندیكای شۆفێرانی ئۆتۆمبێلەكانی كرێ بوون لە پاسێكی بچوكدا و چەكدارەكان هێرشیان كردووەتە سەریان و تەقەیان لێكردون.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

سونەكانی ئێران هانا بۆ سیستانی دەبەن

خەڵك-بەشی هەواڵ

وتاربێژی سوننەی زاهیدان داوای لە سیستانی كرد چارەسەری كێشەی وڵاتی عێراق‌و بەتایبەت كێشەكانی سونە مەزهەب بكات.
ماڵپەڕی (العربیە) بڵاویكردەوە، مەولانا عەبدولحەمید ئیسماعیل وتاربێژی سونە مەزهەب لە زاهیدان لە نامەیەكدا كە ئاڕاستەی عەلی سیستانی مەرجەعی باڵای شیعەی لە عێراق كردووەو دوای ئاماژەدان بۆ دۆخی خراپی جیهانی ئیسلامی، داوای لە ناوبراو كردووە بەهۆی بوونی پێگەكەی لە عێراق كێشەكانی ئەو وڵاتە چارەسەر بكات‌و دەسەڵاتەكانی‌و نفوزی خۆی بخاتەكار بەشێوەیەك لە سونە مەزهەبەكانی ئێرانیش سوود وەربگرێت.

نوسینگەی وتاربێژی زاهیدان بڵاویكردەوە، مەولانا عەبدولحەمید كێشەكانی پێكنەهێنانی حكوومەت لە عێراق‌و خواستەكانی هاووڵاتیان‌و خزمەتگوزارییەكان‌و ئاوارەبوونی بەشێكیتریان بە هۆكاری كێشەكانی عێراق زانی.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كردوە، دوای چەندین ساڵ لە ناوئومێدی‌و وێرانكاری، ئێستا خەریكە ووردە ووردە ئومێد بۆ هاووڵاتیان دەگەڕێتەوەو ئومێد دەكەین بەهۆی پێگەی باوكانەی ئێوە فەرمان بكەن حكومەتێكی خێرای دادپەروەرو خەڵك ویست پێكبهێنرێت كە مافی هەموو هاووڵاتیان بدات.

ناوبراو لە نامەكەیدا بۆ سیستانی، ئاماژەی بۆ ئەوەش كردووە، كە سونە مەزهەبەكانی ئێران دوای شۆڕشی ئیسلامی ئێران لە دۆخێكی خراپدان‌و ئازادی مەزهەبییان لێ زەوت كراوەو جگە لەوەش رێگرییان لێدەكرێت كە بەرپرسیارێتی لە كارەكانیان وەربگرن تەنانەت لە ناوچە سونە نشینەكانیشدا.

هەروەها نەبوونی مزگەوت بۆ سونە مەزهەبەكان‌و رێگریكردن لە نوێژخوێنان بۆ نوێژی هەینی لە تاران‌و زۆرێك لە كێشەكانیتر كە تا ئێستا ئێران نەرمی لەو بوارەوە نەنواندووە.

ناوبراو داواشی لە سیستانی كردووە، وەك مەرجەعیەتێكی گەورەی شیعە مەزهەب لە ناوچەكە كەسایەتی خۆی بخاتەگەڕ تاكو بتوانێت داوا لە دەسەڵاتدارانی ئێرانی بكات دۆخی سونە مەزهەبەكانی ئێران چارەسەر بكات.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە
ریکلام

کوردستان

دوایین