ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان
ریکلام

ئابوری

بڕیارێكی نوێ‌ لەبارەی مووچەی پێشمەرگە دەدرێت

خەڵك – بەشی هەواڵ
جێگری سەرۆكی ئەركان بۆ مەشق و ئۆپراسیۆنەكانی وەزارەتی پێشمەرگەی حكومەتی هەرێم ئاشكرای دەكات، كە مووچەی پێشمەرگە بە ئەلیكترۆنی دەكرێت و ڕایدەگەیەنێت، پڕۆژەی چاكسازی لەناو وەزارەتی پێشمەرگە بە هەماهەنگی لەگەڵ هێزەكانی هاوپەیمانان، لە 35 خاڵ پێك هاتووە، لەو ژمارەیە 5 خاڵی دیاریكرا بۆ ئەوەی بەزوویی جێبەجێ‌ بكرێت.

لیوا قارەمان كەمال، جێگری سەرۆكی ئەركان بۆ مەشق و ئۆپراسیۆنەكانی وەزارەتی پێشمەرگەی حكومەتی هەرێم بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، پڕۆژە چاكسازیەكەی وەزارەتی پێشمەرگە، كە بە هەماهەنگی لەگەڵ هێزەكانی هاوپەیمانان، كاری لەسەر دەكرێت لە 35 خاڵ پێكهاتووە.

وتیشی، “لە كۆی 35 خاڵی پڕۆژەكە وەك یەكەم هەنگاو بڕیار درا 5 خاڵ كاری لەسەر بكرێت، بۆیە تا ئێستا یەك خاڵ لەو پێنج خاڵًە جێبەجێ كراوە و پڕۆژە تەواو كراوە و ئاڕاستەی ئەنجومەنی وەزیران كراوە، كە ئەویش بە ئەلیكترۆنیكردنی مووچەیە”.

ڕاشیگەیاند، تەواوی چوار خاڵی پڕۆژەكە لە وەزارەتی پێشمەرگە كاری لەسەر دەكرێت، بەڵام هێشتا نەگەیشتۆتە ئەوەی تەواوببێت، بەڵكو تەنها بەئەلیكترۆنی كردنی مووچە تەواو بووە.

ئابوری

قوباد تاڵەبانی لەسەر پاشەكەوتی مووچە بەڵێنێك بە فەرمانبەران دەدات

خەڵك- بەشی هەواڵ
سەرۆكی لیستی یەكێتی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان و جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێم داوای “لێبوردن لە خەڵكی گەرمیان” دەكات و ڕایدەگەیەنێت، دروشمی ئارامی و هەلی كار و خزمەت موزایەدە نیە و دەشڵێت: “بەڵێنی گەڕانەوەی سەرجەم پارەی پاشەكەوتكراوی فەرمانبەران دەدەین”.

قوباد تاڵەبانی، سەرۆكی لیستی یەكێتی لە بانگەشەی هەڵبژاردن لە كەلار ڕایگەیاند، گەرمیان لانكەی شۆڕش و قوربانیدانە و ناونیشانێكی پان و بەرینی لە داستانەكانی یەكێتیدا تۆمار كردووە و لە خۆڕا مامی گەورە بە قەڵای سەوزی یەكێتیی ناوی نەبردووە و سەرەڕای ئەوەش داوای لێبووردنمان هەیە، كە بەقەد گەورەیی خۆی خزمەت نەكراوە.

وتیشی، “هاتووین بۆ دەستپێكێكی نوێ بۆ خزمەتكردن و بەجێگەیاندنی خزمەتگوزاری زیاتر بە ناوچەكە و دووپاتی دەكەینەوە دروشمی ئارامی و هەلی كارو خزمەت موزایەدە نیە، بەڵكو تێگەیشتنی قوڵمانە لە خەمی گەرمیانیەكان و چیتر نامانەوێت لە دوورەوە سەیری گڕی نەوت بكەن و كاردەكەین گەرمیان سوودمەندی یەكەم لە داهاتی سامانە سرووشتیەكان”.

قوباد تاڵەبانی جەختیشی كردەوە، بەڵێنی گەڕانەوەی سەرجەم پارەی پاشەكەوتكراوی فەرمانبەران دەدەین و بەكرداریش جێبەجێی دەكەین.

ڕاشیگەیاند، دەزانم گەرمیانییەكان زوڵم قبوڵ ناكەن، هەر دەنگی گەرمیانییەكانیش بوو یەكێتیی بە ئاگا هێنایەوە، زۆریش ویستیان خۆیان بكەن بە خاوەنی ناڕەزاییەكان.

ئاماژەی بەوەشكرد، چارەسەری كێشەكانیش هەر بە یەكێتی نیشتمانی كوردستان دەكرێت، ئەوەی كراوە یەكێتی پێشەنگ بووە لە كردنی، ئەوەش كە نەكراوە هەر یەكێتی لە جێبەجێكردنیدا پێشەنگ دەبێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

حكومەتی هەرێم كاتی هەڵوەشاندنەوەی پاشەكەوتی مووچەی ڕاگەیاند

خەڵك- بەشی هەواڵ
وتەبێژی فەرمی حكومەتی هەرێم كاتی هەڵوەشاندنەوەی پاشەكەوتی مووچەی فەرمانبەران ئاشكرادەكات و ڕایدەگەیەنێت، كە دۆخی دارایی حكومەت باش بووە.

سەفین دزەیی، وتەبێژی فەرمی حكومەتی هەرێم لە پەراوێزی بانگەشەی هەڵبژاردنی پارتی لە دهۆك بە میدیاكانی ڕاگەیاند، كە پاش هەڵبژاردن حكومەت هەوڵی خۆی دەدات بۆ دابەشكردنی مووچە بە شێوەیەكی باش و نەهێشتنی پاشەكەوتی مووچە.

وتیشی، “بێگومان یەكەم هەنگاوی حكومەتی نوێ‌ هەڵوەشاندنەوەی پاشەكەوتی مووچە دەبێت و ئومێدی ئەوەش هەیە، چونكە دۆخی دارایی حكومەت لە 6 مانگ یان ساڵێك پێش ئێستا باشترە”.

جەختیشی كردەوە، كە ئەوە بەڵێنی سەرۆكی حكومەتە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

نرخی نەوت ڕیكۆردێكی جیهانی تۆماركرد

خەڵك- بەشی هەواڵ
جارێكی دیكە نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهانی ڕیكۆردێكی نوێی تۆمار كرد بە بەراورد بە 4 ساڵی ڕابردوو، ئەمەش بەهۆی نزیك بوونەوەی وادەی سزاكانی ئەمریكا لەسەر ئێران و قەدەغە كردنی هەناردەی نەوتی ئەو وڵاتە.

بەپێی ڕاپۆرتێك، كە ئاژانسی (ڕۆیتەرز) بڵاویكردۆتەوە، ئەمڕۆ سێ‌ شەممە لە كاتژمێر 11 و 21 خولەك بەكاتی گرنج نرخی نەوت بەرزبووەوە و نرخی بەرمیلێك نەوتی برێنت گەیشتە 82 دۆلار و 20 سەنت، كە ئەوەش بەرزترین ئاستە لەدوای مانگی 11ی ساڵی 2014-ەوە.

هاوكات نرخی نەوتی خاوی ڕۆژئاوای تەكساسی ئەمریكی بەرزبۆتەوە و نرخی بەرمیلێك گەیشتۆتە 72 دۆلار و 38 سەنت.

بەپێی بڕیارەكەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا، ئیدارەی واشنتۆن لە مانگی 11ی ئەمساڵەوە بەشی دووەمی سزا قورسەكان بەسەر بواری وزە و هەناردەی ئێران-دا دەسەپێنێت و بۆ ئەوەش فشاریان خستۆتە سەر زۆربەی وڵاتان و كۆمپانیاكانی جیهان بازرگانی لەگەڵ تاران ڕابگرن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە
ریکلام
ریکلام
ریکلام

کوردستان

دوایین