ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ی.سلایدەر

كەشوهەوا گۆڕانكاری بەسەردادێت و فێنك دەبێت

خەڵك- بەشی هەواڵ
كەشناسی عیراق ئاشكرای دەكات، كە لە ڕۆژی شەممەوە كەشوهەوا گۆڕانكاری بەسەردا دێت و پلەكانی گەرما بەتایبەت لە هەرێمی كوردستان دادەبەزن.

دەستەی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی عیراق لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، كە چوار ڕۆژی داهاتوو بەرزی و نزمی لە پلەكانی گەرما ڕوودەدات و كەشوهەوا بەرەو فێنكی دەڕوات.

ڕاشیگەیاندووە، سبەینێ‌ پێنج شەممە، ئاسمانی هەرێمی كوردستان ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونی هەندێك پەڵە هەور و پلەكانی گەرماش بە بەرزی وەك ئەمڕۆ چوار شەممە دەمێننەوە.

ئاماژەی بەوەشكردووە، كە لە ناوچەكانی ناوەڕاستی عیراق ئاسمان ساماڵ و گەرم دەبێت و لە ناوچەكانی باشوور ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە لەگەڵ بوونی كەمێك خۆڵبارین.

سەبارەت بە ڕۆژی هەینی، كەشناسی ڕوونی كردۆتەوە، لە ناوچەكانی هەرێم و ناوەڕاست و باشووری عیراق ئاسمان ساماڵ و گەرم دەبێت.

كەشناسی عیراق ئاشكراشی كردووە، ڕۆژی شەممە لە هەرێم و ناوچەكانی دیكەی عیراق كەشوهەوا گۆڕانكاری بەسەردا دێت و پلەكانی گەرما دادەبەزن و ڕۆژی یەك شەممەش بەهەمان شێوە دەبێت و بۆ چەند ڕۆژێك بەردەوام دەبێت.

پێشتر ساق عەتیە، شارەزای بواری كەشناسی عیراقی ڕایگەیاندبوو، كە سەرەتای هەفتەی داهاتوو شەپۆلێكی هەوای سارد و فێنك ڕوو لە عیراق و هەرێمی كوردستان دەكات و پلەكانی گەرما دادەبەزن، كە وەك وتویەتی، “ئەوە شتێكی چاوەڕوان نەكراو بووە”.

کوردستان

بومەلەرزەیەكی بەهێز رۆژهەڵاتی كوردستان و هەرێمی كوردستانی هەژاند

خەڵك-بەشی هەواڵ
كاتژمێر 1:8 خولەكی پاشنیوەرۆی ئەمڕۆ بومەلەرزەیەكی بەهێز شاری سلێمانی  هەژاند و زۆرینەی هاووڵاتیان هەستیان پێكردووە.

بەپێی زانیارییەكان، هاووڵاتیان لە زۆرینەی ناوچەكان هەستیان بە بومەلەرزە كردووە و بەشێك لە باڵەخانە و بیناكانی لەرزاندووە و تا ئێستا گوڕەكەی نەزانراوە.

بەپێی زانیارییەكان بومەلەرزەكە بەغدا و كەركوك و دیالە و گەرمیان و دەربەندیخان و هەولێرو هەڵەبجە و سۆرانیشی گرتوەتەوەو هاووڵاتیان لەو ناوچانەش هەستیان پێكردووە.

 

بەپێی زانیارییەكان، چەقی بومەلەرزەكە پارێزگای كرماشانی رۆژهەڵاتی كوردستان بووەو بەپێی زانیاری ماڵپەری زەمین لەرزانی زانكۆی تاران، گوڕی بومەلەرزەكە 5.9 پلە بووە بە پێوەری رێختەر.

 

ئاژانسی ئیسنای ئێرانی بڵاویكردەوە، بومەلەرزەیەك بە گوڕی 5.9پلە بە پێوەری رێختەر ناوچەی تازە ئابادی لە پارێزگای كرماشان هەژاندووە.
ئاژانسەكە ئاشكرایكرد، تا ئێستا هیچ زانیارییەك لەسەر زیانەكانی بومەلەرزەكە نەزانراوە.

بەپێی ئەو زانیارییانەی میدیاكانی ئێران بڵاویان كردوەتەوە، دوای بومەلەرزە بەهێزەكەی چەند خولەكێك لەمەوپێش دووجاریتر بومەلەرزە بە پلەكانی 3.3 و 3.4 پلە بە پێوەری رێختەر كرماشانی هەژاندوەتەوە

 

زانیاری زیاتر

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

عەبادی لە دادگای فیدڕاڵی تانەی لە یاسای ئیمتیازاتی پەرلەمانتاران دا

خەڵك- بەشی هەواڵ

سەرۆك وەزیرانی عێراق حەیدەر عەبادی ئەمڕۆ یەك شەممە لە دادگای فیدڕاڵی تانەی لە یاسای ئیمتیازانی پەرلەمانتاران دا كە لەلایەن پەرلەمانەوە ماوەیەك پێش ئێستا پەسەندكرا.

نوسینگەی حەیدەر عەبادی لە بەیاننامەیەكدا رونیكردەوە، عەبادی لە دادگای فیدڕاڵی تانەی لە یاسای ئیمتیازاتی پەرلەمانتاران داوە كە ماوەیەك بەر لە ئێستا پەرلەمان پەسەندی كرد و داوا دەكات لە دادگای فیدڕاڵی یاساكە رابگرێت.

سەرۆك كۆماری عێراق فواد مەعسوم لە شازدەی ئەم مانگەدا یاسای خانەنشینی 325 پەرلەمانتاری خولی رابردووی پەسەندكرد بە موچەی باڵا كە هاوتای موچەی خانەنشینی وەزیرە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

هێزی سەربازی رەوانەی باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە ناوچەی سەوز دەكرێت

خەڵك- بەشی هەواڵ

ئەمڕۆ یەك شەممە سەرچاوەیەك ئاشكرای كرد كە هێزی سەربازی زۆرتر لە نزیك باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە ناوچەی سەوز لە بەغدا جێگیر كراوە.

سەرچاوەكە بە بغداد الیوم-ی راگەیاند، هێزی زۆرتری سەربازی گەیشتووەتە باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە نێوەڕاستی بەغدا لە ناوچەی سەوز.

راشیگەیاند، شەوی رابردوو هێزەكە گەیشتووە لە دورگەی ئەعراس و ناوچەی جادریەوە.

سەرچاوەكە رونینەكردەوە كە هاتنی ئەو هێزە پەیوەندی بە شەپۆلی ناڕەزایەتییەكانەوە هەیە بەرەو ناوچەی سەوز لە رۆژی هەینی رابردودا یان نا.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە
ریکلام

کوردستان

دوایین