ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان
ریکلام

کوردستان

بەرپرسێكی كەركوك: ئەوانەی هێرش و پەلامارەكان ئەنجام دەدەن داعش نین

خەڵك- بەشی هەواڵ
بەرپرسێكی كورد لە پارێزگای كەركوك، پێیوایە ئەوانەی هێرش و پەلامارەكان لە ناوچەكانی باشوور و خۆرئاوای كەركوك ئەنجام دەدەن، مەرج نییە چەكدارانی ڕێكخراوی داعش بن، بەڵكو ڕەنگە هەندێك گروپی چەكداری تربن، كە لەلایەن هەندێك لایەنەوە هانبدرێن.

ئازاد جەباری، سەرۆكی لیژنەی ئەمنی لە ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، ئەوانەی لە ناوچەكانی خۆرئاوا و باشووری كەركوك، پەلاماری گوندە كوردییەكان دەدەن، مەرج نییە چەكدارانی سەر بە ڕێكخراوی داعش بن، بەڵكو ڕەنگە ئەو گروپە چەكدارانە بن، كە كار بۆ هەندێك لایەن دەكەن بۆ هێنانەدی هەندێك ئامانج.

سەبارەت بە هێرشەكەی شەوی ڕابردووی سەر كێڵگە نەوتییەكانی خۆرئاوای كەركوك-یش لە دبس، ئەو بەرپرسەی پارێزگای كەركوك ڕایگەیاند، “لەو پەلامارەدا پۆلیسێك كوژراوە و چوار بۆ پێنج پۆلیسی تر بریندارن”، پێشبینیشی كرد ژمارەی كوژراوەكان ڕوو لە زیادبوون بكەن بەهۆی سەختی برینی هەندێك لە بریندارەكان.

بۆ وەرگرتنی زانیاریی زیاتر لەو بارەیەوە، (خەڵك) پەیوەندی كرد بە ژمارەیەك بەرپرسی پێكهاتەی عەرەب لە ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك، بەڵام هەندێك لە پەیوەندییەكان بێ‌ وەڵام بوون و هەندێكی تریشیان بەردەست نەبوون.

لەم ماوەیەی دواییدا گروپە چەكدارەكان لە ناوچەكانی خۆرئاوا و باشووری كەركوك، چالاكی و جموجۆڵەكانيان دەستپێكردەوە و ژمارەیەك تاوانیان لە دژی هاوڵاتیانی مەدەنی و هێزە ئەمنییان ئەنجامدا، بە تایبەتیش لە هەندێك گوندی سەر بە پارێزگاكە، كە دانیشتوانەكانیان كوردن، ئەمەش وایكرد سەرلەنوێ‌ باسی گەڕانەوەی هێزەكانی پێشمەرگە بۆ ئەو ناوچانە بێتەوە ئارا، تا ئاسایش و سەقامگیری و دڵنیایی لەو ناوچانەدا بگەڕێتەوە.

کوردستان

بەڤیدیۆ.. یەكەمین لێدوانی بەرهەم ساڵح دوای گەڕانەوەی بۆ نێو یەكێتی

خەڵك-بەشی هەواڵ

ئەمڕۆ بۆ یەكەمجار بەرهەم ساڵح سەرۆكی پێشووی هاوپەیمانی بۆ دیموكراسی‌و دادپەروەری لەگەڵ ژمارەیەك لە سەركردەكانی یەكێتی كۆبووەوە.

كۆسرەت رەسوڵ عەلی جێگری یەكەمی سكرتێری گشتی یەكێتی نیشتمانی كوردستان، وێڕای بەخێرهێنانی بەرهەم ساڵح بۆ نێو ریزەكانی یەكێتی نیشتمانی كوردستان، بە میدیای فەرمی حزبەكەی راگەیاند، ئەو رێكەوتنەی لەنێوان یەكێتی و هاوپەیمانی هەیە دژی هیچ لایەك نییەو دەمانەوێ نێو ماڵی كوردی رێكبخەینەوە.

وتیشی”دەمانەوێ لە هەڵبژاردنەكاندا بەرهەم ساڵح كار بكات بۆ ئەوەی دەنگی باش بەدەست بهێنین”.

لای خۆشییەوە بەرهەم ساڵح رایگەیاند، یەكێتی سەروەتێكی گەورەی نیشتمانییە، لە كاتی دامەزراندنییەوە كۆكەرەوەی كۆمەڵێك تێكۆشەرو خەڵكی دڵسۆز بووە بۆ ئەم نیشتمانە.

وتیشی”لەنێو سەركردایەتی یەكێتی كێشەمان هەبووە لەسەر جۆری حوكمڕانی، بەڵام ئەو كێشەو گرفتانە لەسەر كێشەی شەخسی نەبووە، بەڵكو لەسەر كێشەی نەتەوەكەمان بووە”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

سەركردەیەكی هاوپەیمانی: رۆیشتنی بەرهەم ساڵح كاریگەریمان لەسەر دادەنێت

خەڵك-بەشی هەواڵ

ئەندامێكی ئەنجومەنی بەڕێوەبردنی هاوپەیمانی بۆ دیموكراسی‌و دادپەروەری رایدەگەیەنێت، رۆیشتنی بەرهەم ساڵح كاریگەری لەسەر هاوپەیمانی دروست دەكات.

دوێنێ بەرهەم ساڵح سەرۆكی پێشووی هاوپەیمانی بۆ دیموكراسی‌و دادپەروەری نامەی دەستلەكاركێشانەوەی ئاڕاستەی حزبەكەی كردو گەڕایەوە نێو یەكێتی نیشتمانی كوردستان.

عوسمان عەبدوڵڵا گوڵپی ئەندامی ئەنجومەنی بەڕێوەبردنی هاوپەیمانی بۆ دیموكراسی و دادپەروەری بە (خەڵك)ی راگەیاند، بەرهەم ساڵح كەسایەتییەكی كاریگەرەو ناتوانین بڵێین بە رۆیشتنی كاریگەری لەسەرمان نییە.

وتیشی”ئەوانەی درێژە بە هاوپەیمانی دەدەن كەسایەتی گرنگیان تێدایەو دەتوانن سەرۆكایەتی هێزێكی فراوان بكەن‌و ئەزمونی چەندین ساڵەی كاری رابردووی سیاسیان هەیە”.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، ئەو كەسانە لەنێو هێزەكانی رابردوویاندا، چەندین قەیرانی گرنگیان تێپەڕاندووە، لەبەرئەوە پێمان وایە دەتوانن ئەم قۆناغەش تێپەڕێنن‌و بێگومان كەسێك كە دەڵێت هاوپەیمانی بەردەوامە، پلان دادەنێت بۆ ئەوەی چۆن بەردەوام بێت.

ئاشكراشیكرد، چەندین هێزی سیاسی بە مانگ‌و ساڵیان تێپەڕاندووەو كەسی یەكەمیشیان نەبووە، ئێستا دامەزراوەكانی هاوپەیمانی كاری خۆیان دەكەن‌و بوونیان هەیە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

فڕۆكەخانەی سلێمانی وەڵامی كۆڕەك تیلیكۆم دەداتەوە

خەڵك- نزار جەزا

كۆمپانیای كۆڕەك تیلیكۆم قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێم و سەرۆكی لیستی یەكێتی بۆ هەڵبژاردنەكانی پەرلەمانی كوردستان تۆمەتباردەكات بەلەكارخستنی تاوەرەكانی لەفڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی، لەبەرامبەردا ئەو فڕۆكەخانەیە ئەو هەواڵە ڕەتدەكاتەوە.

كۆمپانیای كۆڕەك تیلیكۆم لە راگەیەندراوێكدا، ڕایدەگەیەنێت، قوباد تاڵەبانی سەرۆك لیستی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان‌و جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، بەرپرس لە دابین كردنی خزمەتگوزاری بۆ هاووڵاتیان، رۆژی شەممە 15/9/2018 هەروەها 16/9/2018 فەرمانی بە ئاسایشی فڕۆكەخانەی سلێمانی كردووە بەمەبەستی رازی كردنی كۆمپانیایەكی ركابەر تاوەرەكانی كۆمپانیای كوڕەك تیلیكۆم لە كار بخەن و كۆمپانیاكە و هاووڵاتیانی ئەم دەڤەرە بێ بەش بكەن لە مافەكانی خۆیان، بەبێ گوێدانە لایەنە یاساییەكان.

لەبەرامبەردا فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی لەڕوونكردنەوەیەكدا ڕایدەگەیەنێت، كۆمپانیای ناوبراو هیچ جۆرە بورجێكی لەناو بازنەی فڕۆكەخانەدا نییە و ئەو هەواڵانە دوورن لە ڕاستییە و تەنها بۆ چەواشەكاری و پڕكردنەوەی ڕاپۆرتی ناڕاستە بۆ مەرامێكی سیاسی و ئامانجدار.

بەمەبەستی وەگرتنی ڕای قوباد تاڵەبانی، (خەڵك) پەیوەندیكرد بە سەمیر هەورامی، وتەبێژی هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردنی قوباد تاڵەبانی، بەڵام ئامادەنەبوو لەئێستادا وەڵامی ئەو تۆمەتانە بداتەوە و ڕایگەیاند، لەدواتردا ڕاوێژ لەگەڵ قوباد تاڵەبانی دەكات و ئەگەر پێویستی كرد وەڵام دەدەنەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە
ریکلام

کوردستان

دوایین