ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان
ریکلام

ژینگە

بەوێنە؛ خۆپیشاندانی سەگەكان لە سلێمانی بەڕێوەچوو

سلێمانی ـ نزار جەزا

پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لەشاری سلێمانی چەند ئاژەڵدۆستێك خۆپیشاندانێكیان بۆ سەگەكان ڕێكخست.

بەشێك لەئاژەڵدۆستان خۆپیشاندانێكیان لەپاركی ئازادی شاری سلێمانی بۆ داواكردنی مافی سەگەكان ڕێكخست.

سەروەر قەرەداغی، سەرۆكی ڕێكخراوی سروشتی كوردستان و ڕێكخەری خۆپیشاندانەكە، پەیامێكی خوێندەوە، كەتێیدا جەختیلەوەكردەوە، پێویستە مافی سەگەكان بپارێزرێن و چەند داواكارییەكی بۆ حكومەت و پەرلەمان و لایەنە پەیوەندیدارەكان خستەڕوو.

دەقی پەیامی ڕێكخەرانی خۆپیشاندانەكە:

سەگەكان مەكوژن
خودا بەبێ هۆ هیچ بونەوەرێكی دروست نەكردووە, هەر مرۆڤێك بەناوی خوداوە, دروستكراوەكانی خودا بكوژێت, لەفەرمانی خودا دەرچووە, ناكرێت, وەنابێت, سزای هیچ جۆرە ئاژەڵێك بدرێت لەسەرمرۆڤ, بەڵام دەكرێت سزای مرۆڤ بدرێت لەسەر ئاژەڵ, چونكە مرۆڤ عاقڵە, بەرپرسیارە, بەرامبەر بەژیانی ئاژەڵ, بەڵام ئاژەڵ بەرپرسیار نیە بەرامبەر بەژیانی مرۆڤ. ئەگەر مرۆڤە دەسەڵاتدارەكان, عاقڵن, نابێ هەرگیز بیر لە كوشتنی ئاژەڵەكان بكەنەوە, بەڵكوم دەبێ بیربكەنەوە و كاربكەن بۆ پاراستنیان, ئەگەرنا, ناعاقڵن. مرۆڤی عاقڵ چۆن دەبێ كاردانەوەی هەمان كاردانەوەی ئاژەڵ بێ؟ بەچی پاساوێك سەگ دەكوژن؟ ئەگەر پاساوی كوشتنی(سەگ)پەلاماردانە, ئەی كوشتنی لەلایەن مرۆڤەوە پەلاماردان نیە؟ تاوان نیە؟ بەپاساوی پەلاماردان, سەگەكان دەكوژن! بەتاوانی كوشتن, كێ دادپەروەری بۆ سەگەكان بەدیبهێنێت؟ جیاوازی نێوان مرۆڤ و ئاژەڵ چیە؟ كەلەڕۆحدا یەكسان بن و لەعەقڵدا, ناعاقڵبن! سەگەكان مەترسی نین بۆ مرۆڤ, مرۆڤەكان مەترسین بۆ سەگەكان.

ڕۆحی ئێمە و ڕۆحی سەگێك, گوێدرێژێك یان پشیلەیەك یەك ڕۆحە, ئەگەر كوشتنی ئێمە تاوانبێ, ئەوا كوشتنی ئەوان سەدجار تاوانە. هیچ گومانمان نیە, خودا سزای تاوانبارانی سروشت دەدات, بەڵام بەگومانین دادوەرەكان سزای تاوانباران بدەن.

سەگە بێ خاوەنەكان سەرگەردانن, سەرگەردانی كوچە و شەقامە تەسكەكانی شارن, چاوەڕوانی دەستی جەلادێكی نامەردی ماتۆڕسوارن, چاوەڕوانی جەلادەكانی ڤێترنەری حكومەتی كوردستانن, چاوەڕوانی مەرگێكی پڕ ئازارن. ئەوانەی بەناوی خوداوە ئاژەڵەكان دەكوژن, نەخودایان ناسیوە, نەلەگەورەیی خودا تێگەیشتون. ئەو جەلادە سەگ كوژانەی, دوێنی سەگەكانیان كوشت, ئەمڕۆ پشیلەكان دەكوژن, سبەینێش مرۆڤەكان وەك گوێدرێژەكان دەكوژن.

ئەوانەی ئاژەڵ دۆست نین, مرۆڤ دۆستیش نین. مافی مرۆڤ هەرگیز پارێزراو نابێ تا مافی ئاژەڵ پارێزراو نەبێت, پێشێلكردنی مافی مرۆڤ بەردەوامی دەبێ تا برینداركردن و ئازاردان و كوشتنی ئاژەڵەكان بەردەوامی هەبێ, هاوكێشەكە بەوجۆرەیە. بۆیە دەبێت مرۆڤ لەپێناو پاراستنی مافی خۆیدا, لەپێناو نەڕەنجاندنی خودادا, پەلاماردان و كوشتنی ئاژەڵەكان ڕابگرێت. ئەگەر نا بەژیانی باجی تاوانەكانی دەدات.

تاوانی كوشتنی سەگ, تاوانێكی تەواو قێزەون و نامۆیە بەمرۆڤی عاقڵ, تاوانێكی گەورەیە بەرامبەر بەسروشت. بۆیە ئیدانەی هەر جۆرە پەلاماردان و دەستدرێژییەك و كوشتنێك دەكەین, داوای دەستبەجێ ڕاگرتنی كوشتنی سەگ دەكەین لەلایەن هۆبەكانی ڤێترنەری حكومەتی باشوری كوردستانەوە.

داواكارین:
1- لە سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان كاربكەن بۆ دەركردنی یاسایەك تایبەت بەپاراستنی مافی ئاژەڵان.

2- لە حكومەتی هەرێمی كوردستان, لە پارێزگاكانی (هەولێر, سلێمانی, دهۆك, هەڵەبجەی شەهید) پەناگە دروست بكا. بۆ كۆكردنەوەی ئاژەڵە بێ پەناگەكانی(سەگ و پشیلە و گوێدرێژ).

3- لە هۆبەكانی ڤێترنەری لەشار و شارۆچكەكان, لەڕێگەی نەشتەرگەرییەوە كاربكەن بۆ ڕێگری كردن لە زاوزێكردنی “سەگ”.

لەماوەی داهاتودا, ڕێكخراوەكەمان بە بەشداری ئاژەڵدۆستان و ڕێكخراوەكانی تایبەت بە مافی ئاژەڵان, هەوڵی جدی و كاری گەورەدەكات بۆ دروستكردنی فشار لەسەر پەرلەمان و حكومەتی باشوری كوردستان, بە ئاراستەی پاراستنی مافی ئاژەڵان.

تاوانەكان
چیرۆكی ئاژەڵەكان

ڕێكخراوی سروشتی كوردستان
سلێمانی/ چوار شەمە 11.7.2018

ژینگە

كەش‌و هەوای ئەمڕۆو سبەی شارەكانی هەرێمی كوردستان

خەڵك-بەشی هەواڵ

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم كەش و هەوای ئەمڕۆ و سبەینێی بڵاوكردەوە.

بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ چوار شەممە بەرزترین پلەی گەرما لە هەولێر 39 پلە و لە سلێمانی 37 پلە و لە دهۆك 38 پلەو لە كەركوكیش 41 پلە دەبێت.

هەر بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسی، سبەینێ هەینی بەرزترین پلەی گەرما لە هەولێر 38 پلە و لە سلێمانی 36 پلەو لە دهۆك 37 پلەو لە كەركوكیش 40 پلە دەبێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژینگە

كەش‌و هەوای ئەمڕۆو سبەی شارەكانی هەرێمی كوردستان

خەڵك-بەشی هەواڵ

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم كەش و هەوای ئەمڕۆ و سبەینێی بڵاوكردەوە.

بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ چوار شەممە بەرزترین پلەی گەرما لە هەولێر 39 پلە و لە سلێمانی 37 پلە و لە دهۆك 38 پلەو لە كەركوكیش 41 پلە دەبێت.

هەر بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسی، سبەینێ پێنج شەممە بەرزترین پلەی گەرما لە هەولێر 38 پلە و لە سلێمانی 36 پلەو لە دهۆك 36 پلەو لە كەركوكیش 39 پلە دەبێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژینگە

یەكەم نمە بارانی ئەمساڵ لە هەرێم باری

خەڵك- بەشی هەواڵ
دوابەدوای پێشبینیەكانی كەشنسای هەرێم، دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ یەكەم نمە بارانی ئەمساڵ لە هەرێمی كوردستان باری.

پەیامنێری (خەڵك) لە سلێمانی ڕایگەیاند، كە دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ سێ‌ شەممە یەكەم نمە باران لە شاری سلێمانی و ناوچە شاخاوییەكانی دەورووبەری باری.

وتیشی، “بارانەكە ڕشێنێكی زۆر كەم بوو، بەڵام بۆتە جێگەی دڵخۆشی هاوڵاتیان”.

پێشتر كەشناسی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێكدا پێشبینییەكانی خۆی بڵاوكردەوە و ڕایگەیاندبوو، كە نمە باران لە ناوچە جیاجیاكانی هەرێم و بەتایبەتیش ناوچە شاخاوییەكان دەبارێت.

هاوكات میدیاكانی عیراق بڵاویانكردەوە، باران لە چەند ناوچەیەكی عیراق و بەتایبەت لە ناحیەی مەنسوریە لە باكوری ڕۆژهەڵاتی دیالە و ناوچەكانی نزیك خانەقین باریوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە
ریکلام

کوردستان

دوایین