فەرمانێك لە دژی پاسەوانەكەی سەدام حسێن دەركرا


بەپێی نوسراوێك كە لەلایەن دەستەی خانەنشینی نیشتمانی عیراقەوە بڵاوكرایەوە، فەرمان كراوە بە هەڵوەشاندنەوەی مافی خانەنشینی پاسەوانێكی كۆنی سەدام حسێن سەرۆكی پێشووتری عیراق.

نوسراوەكە كە لەلایەن ماهیر حسێن ڕەشید سەرۆكی دەستەی خانەنشینی نیشتمانییەوە واژۆكراوە و بۆ لقی دەستەكە لە پارێزگای سەڵاحەدین ڕەوانەكراوە، داوای هەڵوەشاندنەوەی مافی خانەنشینی ئەرشەد یاسین ڕەشید نەجم دەكات.

ئەرشەد یاسین ناسری، پاسەوانی ئەقدەمی سەدام حسێن بووە و لەدایكبووی 1949 و كوڕی خاڵی سەرۆكی پێشووتری عیراقە.

میدیاكان لەكاتی خۆیدا بڵاویانكردەوە كە سەدام حسێن بەتۆمەتی بەقاچاخبردنی شوێنەوارە مێژووییەكان دووریخستۆتەوە، كاتێك ئەمریكاش عیراقی داگیركرد لە ساڵی 2003 پلەی لیوا بوو، لە كانوونی دووەمی 2022 مردنەكەی لە دەوحەی پایتەختی قەتەر ڕاگەیەندرا.

 

سلێمانی؛ بڕیارێك بۆ ئەو ماڵانەی سیستمی غازی LPG بەكاردەهێنن دەرچوو
پێشت سلێمانی؛ بڕیارێك بۆ ئەو ماڵانەی سیستمی غازی LPG بەكاردەهێنن دەرچوو
وەزارەتی پەروەردە لە بارەی تەرخانكردنی دوو وانە بۆ ناوەندەكانی خوێندن ڕوونكردنەوە دەدات
دواتر وەزارەتی پەروەردە لە بارەی تەرخانكردنی دوو وانە بۆ ناوەندەكانی خوێندن ڕوونكردنەوە دەدات
پەیوەندیدار