سلێمانی زیاتر لە (800) كیلۆگرام خورما لەناوبرا


لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، دەست بەسەر (810) كیلۆگرام خورمادا گیرا ڕەزانەی تاقیگەی عەلوەی سلێمانی دەكات بۆ پشكنین دەركەوتووە، كە خراپ بووە و شیاوی خواردن نەماوە.

لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی بڵاویكردەوە، كە بەگومانی خراپبوونی لیژنەی عەلوەی قائیمقامیەتی سلێمانی دەست بەسەر (810) كیلۆگرام خورمادا دەگرێت و نمونەی خورماكە رەوانەی تاقیگەی عەلوەی سلێمانی دەكات بۆ پشكنین.

ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە، كە پاش پشكنین، تاقیگەی عەولوە وەڵامی قائیمقامیەتی سلێمانی داوەتەوە، كە بەهۆی خراپ عەمباركردنیەوە خورماكە خراپ بووە و شیاوی خواردن نەماوە، بۆیە بەفەرمانی قائیمقامی سلێمانی لەناو برا و خاوەنەكەشی روبەڕوی رێكاری یاسایی دەكرێتەوە.

پێدانی دۆلار بە هەموو هاووڵاتیان بە نرخی فەرمی كرایەوە
پێشت پێدانی دۆلار بە هەموو هاووڵاتیان بە نرخی فەرمی كرایەوە
هاتووچۆ یەك مانگ مۆڵەت دەداتە خاوەن ئۆتۆمبێلە بێ‌ سەرەتاكان
دواتر هاتووچۆ یەك مانگ مۆڵەت دەداتە خاوەن ئۆتۆمبێلە بێ‌ سەرەتاكان
پەیوەندیدار