عێراق و بەحرێن كێشەكەیان چارەسەركرد



 

وەزیری دەرەوەی بەحرێن، عەبدولـلەتیف بن راشد زەیانی و وەزیری دەرەوەی عێراق، فوئاد حوسێن لە میانی پەیوەندییەكی تەلەفۆنییدا، جەختیان كردەوە لەسەر پتەوتركردنی پەیوەندییەكانی نێوان مەنامە و بەغدا.

وەزارەتی دەرەوەی بەحرێن لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەداوە كە عەبدولـلەتیف بن راشد زەیانی و فوئاد حوسێن پەیوەندییەكانی تەلەفۆنییان ئەنجامداوە.

راشیگەیاندووە لە میانی پەیوەندییە تەلەفۆنییەكەدا، جەخت كراوەتەوە لەسەر پتەوتركردنی پەیوەندییەكانی نێوان بەحرێن و عێراق.

ھەروەھا لە میانی پەیوەندییە تەلەفۆنییەكەدا، عەبدولـلەتیف بن راشد زەیانی و فوئاد حوسێن رایانگەیاندووە بەحرێن و عێراق پەرۆشی ئەوەن، ھاریكارییە ھاوبەشەكانیان لەسەرجەم بوارەكاندا پتەوتر بكەن.

ئەمەیش دوای ئەوە دێت دوێنێ سێشەممە، وەزارەتی دەرەوەی بەحرێن، ھەڵسوڕێنەری كاروباری باڵیوزخانەی عێراق لە مەنامە، موئەیەد عومەر عەبدولڕەحمان بانگھێشت كردبوو، ئەوەیش بەتۆمەتی ئەوەی كە نەریتە دیپلۆماسییەكانی پێشێل كردووە.

میدیای فەرمی بەحرێن بڵاوی كردبووەوە لە میانی بانگھێشتكردنەكەدا، وەزارەتی دەرەوەی بەحرێن نامەیەكی ناڕەزایەتی توندی رادەستی دیپلۆماتكارە عێراقییەكە كردووە.

لە بەرامبەردا، عێراق ھەڵسوڕێنەری كاروباری باڵیوزخانەكەی لە بەحرێن بانگھێشتی بەغدا كردەوە.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق، ئەحمەد سەحاف رایگەیاند “بەبڕیاری وەزیری دەرەوەی عێراق، فوئاد حوسێن ھەڵسوڕێنەری كاروباری باڵیوزخانەی عێراق لە شانشینی بەحرێن بگەڕێتەوە ناوەندی وەزارەتەكە لە بەغدا”.

ئاماژەی بەوەشدابوو ئەو ھەنگاوە، بە ئامانجی بەھێزكردنی پێگەی دیپلۆماسیی عێراق نراوە.

پێشت “ڕاگیرانی نەوت كاریگەری لەسەر مووچەی فەرمانبەران دەبێت”
ئەحمەدی حاجی ڕەشید: هەرێم لە دووڕیانێکی سەختدایە
دواتر ئەحمەدی حاجی ڕەشید: هەرێم لە دووڕیانێکی سەختدایە
ەیوەندیدار