دابەشكردنی بەنزینی 690 دیناری دەستیپێكردەوە



دوای ڕاگیرانی بەنزینی 690 دیناری بۆ ماوەی دوو ڕۆژ بۆ سنووری سلێمانی، ئەمڕۆ جارێكی دیكە دەست بە دابەشكردنی كرایەوە.

نێچیر خەلیل، جێگری بەڕێوەبەری بەنزیخانەی هەڵوێست بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، ئەمڕۆ جارێكی دیكە دەست بە دابەشكردنی بەنزینی 690 دیناری كرایەوە.

دەشڵێت: دوای ئەوەی ماوەی دوو ڕۆژ ئەو بەنزینە ڕاگیرا، فشارەكانمان بۆ دەستپێكردنەوەی دابەشكردنی بەنزینەكە بەردەوامبوون.

ئاماژەی بە ئەوەش كرد، بۆ ئەمڕۆ بڕی 36 هەزار لیتر بۆ پارێزگای سلێمانی نێردراوە.

بەنزینی 690 دیناری لەلایەن حكوومەتی عێراقەوە بەشێوەی ڕۆژانە بۆ هەرێم دەنێردرێت، دوای ڕاگرتنی بۆ ماوەی زیاتر لە ساڵێك چەند ڕۆژێكە ئەو پرۆسەیە دەستیپێكردووەتەوە و بۆ پارێزگاكانی هەولێر، دهۆك، سلێمانی، هەڵەبجە، هەردوو ئیدارەی ڕاپەڕین و گەرمیان دەنێردرێت.

زستان دەستپێدەكاتەوە
پێشت زستان دەستپێدەكاتەوە
نرخی نەوت لەبەرزبوونەوە بەردەوامە
دواتر نرخی نەوت لەبەرزبوونەوە بەردەوامە
ەیوەندیدار