ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

هەواڵەکان

ئەلین : تاکە شوێنێک کە نەشتەرگەری جوانکاریم بۆ کردبێت لوتمە

خێزان

خانمە مۆدێل ئەلین محەمەد کە لە تۆڕە کەمەڵایەتیەکان ناوبانگێکی زۆری هەیە و ڕۆژانە وێنەکانی بلاودەکاتەوە، ڕایدەگەیەنێت کە تەنهە یەک نەشتەرگەری جوانکاری کردووە.

 

کچە مۆدێل ئەلین محەمەد دەڵێت”من زۆر حەزم بەکاری مۆدێل دەکرد، هەر بۆیە هاتمە ناو ئەم بوارەوە و خێزانەکەم لەوەدا زۆر پاڵپشتیم دەکەن، بەڵام دەداخەوە هەرکاتێک کچێک لە کۆمەڵگەی ئێمەدا دەردەکەوێت، چوندین قسەی بۆ هەڵدەبەستن و چاویان بە سەرکەوتنەکان هەڵنایەت”

 

ئەلین لە بەرامبەر ئەو قسانەی کە پێی دەڵێن هەموو جەستەی تەجمیلە ئەو دەڵێت”لای من جوانی لە سادەیدایە، من گەر نەشتەرگەری جوانکاری بکەم شەرمی لێناکەم، بەڵام جگە لە لوتم نەشتەرگەریم بۆ هیچ شوێنێکی دیکەی جەستەم نەکردووە”

 

ئەلین ڕاشیگەیاندووە کە بەنیازە بۆ پێشبڕکێی شاجوانی کوردستانه خۆی کاندید بکات.

 

ئەلین محەمەد تەمەنی ٢٠ ساڵە و خوێندکاری کۆلێژی هونەرە لە زانکۆی سلێمانی، ئێستا لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان وەک کچە مۆدێلێک بەناوبانگە.

ریکلام

هەواڵەکان

گۆرانیە نوێکەی ئەمەل بە شێوازی بیت بۆکس ببینە

خێزان

 خانمە هونەرمەند ئەمەل سەعید کوردە گۆرانیەکی نوێ بڵاودەکاتەوە کە بەشێوازی بیت بۆکس وتراوە.

ئەمەل سەعید کوردە ڕایگەیاند”گۆرانیەکی کوردی لەفۆرم و ستایڵێکی بیانی دا “بیت بۆکس” کە یەکێکە لە شانازیەکانم بۆ زانکۆم کرد، باشترینیان بوو”

ئەم هونەرمەندە وتیشی”ئەم بەرهەمە هیچ ئامێرێکی موزیکی تیا بەکار نەهاتوە تەنها دەنگی خۆم و هیچی تر”

ئەمەل سەعید کوردە لە شاری سلێمانی لەدایک بووە و لە ساڵی ٢٠٠٤ چۆتە وڵاتی بەڕیتانیا و لەوێ موزیکی خوێندووە و خاوەنی چەند بەرهەمێکی هونەرییە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

هەواڵەکان

میران عەلی بەرهەمێکی بە کرمانجی بڵاوکردەوە

خێزان

هونەرمەندی لاو میران عەلی یەکەم بەرهەمی خۆی بە شێوەزاری کرمانجی بڵاوکردەوە.

بەرهەمە نوێکەی میران عەلی بەناوی (جانێ وەرێ) یە و هۆندراوە و ئاوازی لەلاینە (وێران) داندراوە و سیامەک فەقێ زادە ماسترینگی بۆ کردووە و محەمەد باز کاری دەرهێنانی ئەنجام دا.

میران عەلی لە ساڵی ١٩٩٥ لە شاری سلێمانی لەدایک بووە و خاوەنی چەند ڤیدیۆ کلیپێکە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

هەواڵەکان

خواکین فینیکس ڕۆڵی جۆکەر دەبینێت لە داهاتوودا

خێزان
لە ئێستادا و لە میدیاکاندا باسی گەڕانەوەی جۆکەرە کە دەوترێت بۆ ئەمجارەیان خواکین فینکس ئەم ڕۆڵە دەبینێت، خواکین تەمەنی ٤٣ ساڵە و ساڵانێکی زۆرە لە بواری سینەمادا کار دەکات و فیلمە تازەکەی جۆکەر پێشبینی دەکرێت لە ساڵی ٢٠١٩ دا پەخش بکرێت.
جۆکەر کەسایەتییەکی خەیاڵییە کە درووستکراوە لەلایەن (بیڵ فینگەر،بۆب کەین و جێری ڕۆبنسن) کە یەکەم دەرکەوتنی لە یەکێک لە زنجیرە کۆمیکەکانی باتماندا بوو (٢٥ ی ئایاری ١٩٤٠) لە لایەن کۆمیکەکانی دیسیەوە بڵاو دەکرایەوە ئەوکاتە. سەرەتا کارەکتەری جۆکەر وا دانرا بوو کە لەیەکەم دەرکەوتنیدا بکوژرێت لە کارتۆنەکە بەڵام دواتر نووسەرانی فیلمەکە هەستیان بــەوە کرد کە دەکرێ پەرە بە کارەکتەرەکەی بدرێت بۆ فیلمەکانی تر.کارەکتەری جۆکەر بەزۆری دژی پاڵەوانی شاری گۆسەم باتمانە.
لە دەرکەوتنەکانی نێو کۆمیکەکاندا، جۆکەر بە کەسێکی لێهاتوو لە تاوانکاری نیشان دەدرێت. مێژووی درووست بوونی جۆکەر چەندەها چیڕۆکی هەیە، بەڵام باوترینیان ئەوەیە کە دەکەوێتە ناو تانکیەکی کیمیاوی کە پێستی سپی دەکات و پرچیشی سەوز دەکات و لێوەکانیشی سوورتر دەکات.

جۆکەر هیچ توانایەکی مرۆڤی نائاسایی نییە، لەجیاتی ئەوە زۆرجار لێهاتوویی خۆی لە کیمیاگەریدا بەکار دێنێت دژ بە دوژمنەکانی لەگەڵ بەکارهێنانی کارتی کۆنکانی کوشندە. هەروەها جۆکەر زۆرجار لەگەڵ شەڕانگێزەکانی تری وەکو پەنگوین و دوو شێوە، و هەروەها دەستەی نایەکسانی ناسراو بە (Injustice League)، یەک دەگرێت.
کۆمیکەکانی ساڵی ١٩٩٠ەکان چیرۆکێکی تر زیاد کردە سەر ژیانی جۆکەر ئەویش بۆ یەکەمجار جۆکەر ئاشقی توێژەرێکی كۆمەڵایەتی پێشووی گەنج بوو دەبێت بەناوی هارلی کوین، کە دواتر دەبیتە دەستە ڕاستی جۆکەر.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە
ریکلام
ریکلام
ریکلام

کوردستان

دوایین