ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ژیاندۆستی

لەیلا بەدرخان، ئەو کچە سەماکەرە کوردەی لە ئەوروپا زۆر بەناوبانگ بووە

خێزان

 

له‌یلا به‌درخان له مێژووی كوردستان و نه‌ته‌وه‌ی كورددا یه‌كه‌مین كچی، كه‌ له بواری هونه‌ردا ده‌ركه‌وتووه‌. له‌یلا به‌درخان له‌ بنه‌ماڵه‌ی به‌درخانییه‌كانه‌ و كچی عه‌بدولره‌زاق به‌درخان و كچه‌زای به‌درخان پاشایه‌. له‌یلا ساڵی 1908دا له‌ ئه‌سته‌نبوڵ له‌دایكبووه‌. ساڵی 1913 دوای ده‌رچوونی برِیاری قڕكردنی بنه‌ماڵه‌ی به‌درخانییه‌كان، له‌یلا له‌ ته‌مه‌نێكی زۆر بچووكیدا له‌گه‌ڵ دایكی ناچار بوونه‌ له ناوچه‌كانی ژێرده‌سه‌ڵاتی عوسمانی كۆچ بكه‌ن و ڕووبكه‌نه‌ میسر و ته‌مه‌نی منداڵی له وڵاتی میسر به‌سه‌ربردووه‌.

دوای یه‌كه‌م شه‌ڕی جیهانی (1914-1918) له‌یلا به‌درخان له‌ میسر وه‌ده‌ركه‌وتووه‌ و چووه‌ته‌ ئه‌وروپا و له‌وێ قۆناخه‌كانی ژیانی ده‌ستپێكردووه‌.

له‌یلا له وڵاتی سوێسرا چووه‌ته‌ به‌ر خوێندن و له‌ وڵاتی ئه‌ڵمانیاش په‌یمانگای هونه‌ری بالێی ته‌واوكردووه‌ و پاشان له‌ وڵاتی فره‌نسا نیشته‌جێ بووه‌.

هه‌ڵپه‌رِكێ و سه‌ما و گۆڤه‌ند هه‌ر له منداڵییه‌وه‌ سه‌رنجی له‌یلایان ڕاكێشاوه‌، بۆیه‌ له‌یلا كه‌ هێشتا منداڵ بووه‌ به ڕێگای سه‌یركردنی سه‌مای ژنانه‌وه‌ به شێوه‌یه‌كی سروشتی خۆی فێری سه‌ماكردن كردووه‌ و زۆر خولیای سه‌ماكردن بووه‌. به‌تایبه‌تیش دوای نیشته‌جێبوونی له‌ ئه‌وروپا هه‌موو ئامانج و حه‌ز و خولیا و مه‌به‌ستی ژیانی سه‌ماكردن و خوێندن و لێكۆڵینه‌وه‌ بووه‌ له‌ سه‌ماكردن و ئافراندن بووه‌ له‌ هونه‌ری بالێدا به‌تایبه‌تیش ئه‌و سه‌مایانه‌ی كه‌ له‌یلا به‌درخان نمایشی ده‌كردن هیچ سه‌رچاوه‌ و بنه‌مایه‌كی نه‌بووه‌، به‌ڵكو داهێنانی بیر و ئاره‌زووه‌كانی خودی له‌یلا بوونه‌، كه‌ شێوازی تایبه‌ت و زۆر سه‌رنجڕاكێش بوونه‌.

له‌یلا به‌درخان له ساڵی 1930 تا سه‌ره‌تای ساڵانی 1940ه‌كان سه‌ما سه‌رنجڕاكێش و پرڕ له جه‌ماوه‌رییه‌كه‌ی خۆی له وڵاتانی نه‌مسا، ئه‌ڵمانیا، سوێسرا، فره‌نسا، به‌لجیكا، ئیتالیا پێشكه‌ش كردووه‌. هه‌روه‌ها له‌یلا به‌ردخان بۆ نمایشكردنی سه‌ما جوانه‌كانی بانگهێشتی ئه‌مریكا و كه‌نه‌دا و زۆر وڵاتی تریش كراوه‌. له‌یلا به‌ردخان وه‌ك كچێكی كورد كاریگه‌رییه‌كی زۆری هه‌بووه‌ له‌خۆ نمایشكردنیدا له هونه‌ری بالێ به‌تایبه‌تیش له‌ناو خه‌ڵك به‌ شازاده‌ی كورد ده‌ناسرا. له‌یلا بۆخۆیشی هه‌میشه‌ و به‌وپه‌رِی شانازییه‌وه‌ خۆی وه‌كو كچه‌ كوردێك و خه‌ڵكی كوردستان ناساندووه‌. نامه‌ مێژووییه‌كانی له‌یلا به‌ردخان ئه‌و ڕاستییانه‌مان بۆ ده‌سه‌لمێنن. هه‌روه‌ها بنه‌ماڵه‌ تێكۆشه‌ره‌كه‌ی به‌درخان پاشا كاریگه‌رییه‌كی زۆریان هه‌بووه‌ بۆ وه‌ده‌ركه‌وتنی له‌یلا وه‌ك كچه‌ هونه‌رمه‌ندێكی كورد.

له‌یلا ته‌مه‌نی زۆر بچووكبووه‌، كه‌ “عه‌بدولره‌زاق به‌درخان”ی باوكی كۆچی دوایی كردووه‌، وه‌لێ عه‌بدولره‌زاق كاریگه‌رییه‌كی زۆری به‌سه‌ر له‌یلای كچی به‌جێهێشتبوو. عه‌بدولره‌زاق به‌درخان تاكه‌ ڕێبه‌ری كورده‌ كه‌ له ماڵه‌كه‌ی خۆیدا پیانۆی هه‌بووه‌.

شازاده‌ له‌یلا كچه‌ كوردێكی ڕووناكبیر و دیرۆكزانیش بووه‌. زۆر حه‌زی به‌ خوێندنه‌وه‌ی لاپه‌ڕِه‌كانی مێژوو بووه‌. ناوبراو لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌سه‌ر مه‌راسیمه‌كانی ئایینی زه‌رده‌شتی، ئایینه‌ كۆنه‌كانی ئێران و میسر و هیند و سه‌ماكانی ئایینی ڕۆژهه‌ڵاتی كردووه‌.

له‌یلا به‌درخان توانی وه‌ك یه‌كه‌م كچه‌ هونه‌رمه‌ند و یه‌كه‌م ژنه‌ هونه‌رمه‌ندی كورد به‌ ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌كه‌یه‌وه‌ بچێته‌ لاپه‌رِه‌كانی دیرۆكی جیهانه‌وه‌، ئه‌لبوومه‌ مێژووییه‌كانی جیهان و ئه‌رشیفخانه‌كان پڕِن له‌ وێنه‌ جوانه‌كانی خۆنمایشكردنی شازاده‌ی كوردان له‌یلا به‌درخان.

له‌یلا به‌درخان دوای ئه‌وه‌ی ته‌مه‌نی به‌ره‌وژوور ڕۆیشتووه‌، نه‌یتوانیوه‌ چیتر به‌رده‌وام بێت له‌سه‌ر نمایشكردنی هونه‌ری بالێ و سه‌ما جوانه‌كانی، به‌ڵام به‌رده‌وام بووه‌ له‌ كاری ڕۆشنبیری و خوێندنه‌وه‌ و لێكۆڵینه‌وه‌ تا دواجار له‌ ساڵی 1986 له‌ پاریسی پێته‌ختی فه‌ڕه‌نسا ماڵئاوایی له‌ ژیان كردووه‌.

ریکلام

ژیاندۆستی

بە وێنە؛ دوو كارمەندی پۆلیس 3500 دۆلار دەگەڕێننەوە بۆ خاوەنەكەی

خەڵك- بەشی هەواڵ

دوو كارمەندی پۆلیسی گەرمیان بڕی 3500 دۆلاریان گەڕاندەوە بۆ خاوەنەكەی و بەڕێوەبەری گشتی پۆلیسی گەرمیانیش پاداشتیان دەكات.

بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان لە ڕاگەیەندراوێكدا، كە كۆپیەكی بۆ (خەڵك) نێدراوە ئاماژەی بەوەكردووە، “دوو كارمەندی بنكەی پۆلیسی ناحیەی ڕزگاری بڕی ٣٥٠٠ دۆلاری ئەمریكی و ٢٥ هەزار دیناری عێراقییان دۆزیوەتەوە”.

بەپێی ڕاگەیاندراوەكە، “خاوەنی پارەكەیان دۆزیوەتەوە و پارەكانیان بۆ گەڕاندۆتەوە”.

هەر لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە، “بەرێوەبەری گشتی پۆلیسی گەرمیان ئاگاداری گەڕانەوەی پارەكە بووە و خەڵاتی ئەو دوو كارمەندەی كردووە”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژیاندۆستی

بەدەر لە تۆپی پێ، ئەمە ٧ هۆکارە بۆئەوەی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆت خۆش بوێت

خێزان

یاریزانی تۆپی پێ، بلیۆنێر، کوڕە مۆدێل، بەخشندە، هەموو ئەمانە لە کەسێکدا کۆدەبێتەوە کە ناوی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆیە، ئەمەی خوارەوە چەند تایبەتمەندیەکێتی کە واتلێدەکات بەدەر لە تۆپی پێی ئەوت خۆش بوێت:

 

– کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ بە بەردەوامی خوێن دەبەخشێت، هەر ئەمەش هۆکارە بۆ ئەوەی تا ئێستا تاتۆی پێوە نییە

– کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ بەوە ناسراوە بەخشندەیە و پارە زۆر دەبەخشێت

– کەسێکی بەوەفایە لەگەڵ هاوڕێ کۆنەکانی و پەیوەندی بەردەوامی لەگەڵیان هەیە

– زۆر پەیوەستە بە خێزان و منداڵەکانیەوە و حەزی بە خێزانی قەرەباڵغە

– کراوەیە لەگەڵ هەوادارەکانیدا و بەردەوام تێکەڵیان دەبێت

– ئەو تۆپی پێی خۆشدەوێت نەک پارەکەی، هەر ئەمەش هۆکارە بۆ ئەوەی کە زۆرجار تەواوی موچەکەی دەبەخشێت کە زیاترە لە نیو ملیۆن یۆرە

– کەسێکی دڵپاکە و هەستەکانی خۆی ناشارێتەوە

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

ئی سیم (eSim)چییە؟ چۆن کاردەکات؟

خەڵک-

ڕێکەوتی ٢٠١٨/٩/١٢ لە شاری کوپەرتینۆ لە کالیفۆرنیا، ئەپڵ سێ ئایفۆنی نوێی بەناوەکانی iPhone Xs و iPhone Xs Max و iPhone Xr نمایشکردن. ئەوەی باسی ئێمەیە، ئەوەیە ئەپڵ ڕایگەیاند کە هەریەک لە iPhone Xs و iPhone Xs Max پشتگیری لە دوو سیمکاردی دەکەن، کە وترا یەکێک لە سیمکاردەکان eSim واتە embedded SIM card دەبێت کە بە واتای سیمکارتێکی تێکهەڵکێشکراو دێت لەگەڵ خودی ئامێرەکە.

ئەمە لەکاتێدا ئاماژە بەوەش کرا کە هەریەک لەو ئایفۆنانە بۆ چین بە تایبەت دروست دەکرێن و لە جیاتی سیمکاردی ئەلیکرۆنی ڕاستەوخۆ ئایفۆنەکان جێگای دوو سیمکاردیان دەبێت.

کەواتە پرسیار ئەوەیە، سیمکاردی ئەلیکترۆنی چییە؟

هەر وەکو لەسەرەوە ئاماژەی پێدرا، eSim واتە embedded SIM دەبێت کە بە واتای سیمکارتێکی تێکهەڵکێشکراو دێت لەگەڵ خودی ئامێرەکە. بە واتایەکی تر بەکارهێنەر هیچ سیمکاردێک ناکاتە ناو ئامێرەکە. ئەو جۆرە سیمکاردە پێویستە لەلایەن کۆمپانیای پەیوەندیەوە پشتگیری بکرێت و چالاک بکرێت. کەواتە ئەگەر بتەوێت سیمکاردی دووەم بۆ ئایفۆنەکەت زیاد بکەیت دەبێت پشتگیریکراو بێت.

بە کورتی،eSim بریتییە لە چیپێکی بچوک لەناو ئایفۆنەکەت و وەکو NFC کاردەکات. شایەنی باسە، زانیاری سەر ئەو eSimـە دووبارە دەتوانرێت پڕۆگرام بکرێتەوە، واتە تۆ دەتوانیت بە ئارەزووی خۆت کۆمپانیایەکی پەیوەندی هەڵبژێریت بە تەنها پەیوەندیکردنێک و پاشان کڕین پاکیجێک بۆ مەبەستی پەیوەندیکردن و ئینتەرنێت.

بیرمان نەچێت، هەریەک لە iPhone Xs و iPhone Xs Max وەکو هەمیشە شوێنی سیمکاردی یەکەمیان هەیە و دەتوانیت سیمی تێ بکەیت، لەکاتێکدا، eSimـەکە بۆ بەکارخستنی سیمکاردی دووەمە.

کەی eSim بە عێراق دەگات؟

لە ئێستادا لە ئەمەریکا تەنها AT&T, T-Mobile USA و Verizon Wireless پشتگیری لە eSim دەکەن. ئەوەی سەبارەت بە عێراق بێت، هیچ زانیاریەک نییە کە کۆمپانیاکانی پەیوەندی لە عێراق لە داهاتوویەکی نزیکدا ئەم eSimـە بەردەست بکەن.

لەسەر ئایفۆنە نوێکان ئەم eSimـە چۆن کاردەکات؟

ئەگەر QR Codeـت هەبێت:

١- بچۆ بۆ Settings پاشان Cellular

٢- Cellular Plan زیاد بکە

٣- بە مۆبایلەکەت QR Codeـەکە بپشکنە کە لەو کۆمپانیایەی دەتەوێت eSimـەکەی لێ چالاک بکەیت وەرتگرتووە و لەوانەیە داوات لێ بکرێت کە کۆدێکی چالاککردن داخڵ بکەیت.

یان دەتوانیت لەڕێگەی ئەپڵیکەیشنی کۆمپانیای پەیوەندی eSimـەکە چالاک بکەیت:

١- بچۆ بۆ Appstore و ئەپی ئەو کۆمپانیایە دابگرە

٢- لە ڕێگەی ئەپەکەوە پلانێکی دیاریکراو دەتوانیت بکڕیت

ئەمانەی سەرەوە گرنگترین زانیاریەکان بوون دەربارەی eSim، ئەی ئەو ئایفۆنەی کە ئەپڵ بە نیازە تایبەت بۆ وڵاتی چین بە بوونی دوو شوێنی سیمکارد دروستی بکات چیین؟

ئەم ئایفۆنە بە گوێرەی زانیاریەکانی سەر ماڵپەڕی ئەپڵی وڵاتی چین تەنها لەگەڵ China Mobile و China Unicom و China Telecom دەگونجێت. ئێستا پرسیار ئەوەیە ئایا ئێمە لە کوردستان دەتوانیت سود لەو جۆرەی وڵاتی چین وەرگرین؟ لە ئێستادا لەبەرئەوەی تەنها پشتگیری لە سێ کۆمپانیای ناوبراو دەکات، وەڵام نەخێرە. بەڵام هەرکاتێک، ئەو جۆرەی کە دوو شوێنی سیمی هەیە و ئەپڵ بە ئەنلۆک کراوی واتە Factory Unlocked و بە شێوە باوەکەی خۆمان جۆکەرکراوی بەردەستی کرد، ئەوا ئێمەش بێ کێشە دەتوانین سودی لێ وەرگرین و ئایفۆنەکە دوو سیمکاردی کوردستانی بخەینە سەر، بە پێچەوانەوە نەخێر سودی لێ وەرناگرین.

سەرچاوە: Kitn.net

بەردەوام بە لە خوێندنەوە
ریکلام
ریکلام
ریکلام

کوردستان

دوایین