ئێران، پێنج كەس بەهۆی دەستدرێژیكردنە سەر كچێك سزای لەسێدارەدانیان بەسەردا سەپێنرا


دەسەڵاتی دادوەریی لە یەكێك لە شارەكانی ئێران، سزای لەسێدارەدانی بەسەر پێنج كەسدا سەپاند، بەو هۆیەی بەكۆمەڵ دەستدرێژییان كردبووە سەر كچێك.

ئەمڕۆ سێ‌ شەممە، یوسف زیامەهر داواكاری گشتیی شاری مەرەند ڕایگەیاند: “دادگای تاوانەكان سزای لەسێدارەدانی بەسەر 5 تۆمەتباردا سەپاندووە لەو دۆسێیەدا، چوار لە تۆمەتباری تر سزای 10 ساڵ زیندانییان بەسەردا سەپێنرا كە تێكڕایان دانیشتوانی پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژهەڵاتی باكووری ڕۆژئاوای ئێرانن.

زیامەهر لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند:”بەپێی یاسای سزادانی ئێران، ئەو كەسانە ڕووبەڕووی توندترین سزا دەبنەوە كە سزای لەسێدارەدانە”.

بە وتەی داواكاریی گشتی:”ئەو دۆسێیەی پێشتر لە 21ی ئایاری 2022 لە شاری مەرەند ڕوویداوە و لەگەڵ ئەوەی سكاڵاكە گەیشتە دەستیان، ئەو پێنج كەسە دەستگیركران و لە كاتی لێكۆڵینەوەشدا دانیان بە ئەنجامدانی تاوانەكەدا نابوو”.

زیامەهر دەڵێت:”لە مانگی ئایاری ساڵی ڕابردوو لە یەكێك لە پاركەكانی شاری مەراند كە دەكەوێتە پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژهەڵات، دۆسێیەكی ڕفاندن لەلایەن پۆلیسەوە كرایەوەكە پێنج كەس كچە خوێندكارێكیان ڕفاند و هەراسانیان كرد و دەستدرێژییان كردە سەر، لە كاتێكدا كچە خوێندكارەكە بۆ قسەكردن لەگەڵ دەستگیرانەكەی ڕۆیشتبووە پاركەكە”.

ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییەكانی ئێران دەڵێن، ئەو كچەی دەستدرێژی كراوەتە سەر، كۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە و گیانی لەدەست داوە، دەستگیرانەكەشی بەهۆی ڕووداوەكەوە تووشی كێشەی دەروونی بووە”.

بانكی ناوەندی زیاتر لە 230 ملیۆن دۆلار دەخاتە بازاڕەوە
پێشت بانكی ناوەندی زیاتر لە 230 ملیۆن دۆلار دەخاتە بازاڕەوە
نرخی مریشك گران بوو
دواتر نرخی مریشك گران بوو
پەیوەندیدار