عێراقی و ئێرانییەكان كەمێك دڵخۆشییەكەیان بەرز كردەوە



ئیمارات و ئیسرائیل بەختەوەرترین و لوبنان بەدبەختترینە

لوبنان بەدبەختترین وڵات و ئیمارات و وڵاتانی دیكەی كەنداو و ئیسرائیل لە بەختەوەرترین وڵاتەكانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستن.

بەپێی راپۆرتێك كە ریزبەندی بۆ وڵاتانی بەختەوەر لە ساڵی 2023دا كردووە و تێیدا 137 وڵات جێدەگرن، توركیا لە پاشەكشەی بەردەوامدایە و عێراق و ئێران ئاستی بەختەوەرییان بەرزكردووەتەوە.

راپۆرتەكە پشتی بە داهات، بواری تەندروستی و ئازادی تاكەكەسی و چەند هۆكاری دیكە بەستووە لە هەڵسەنگاندنەكانیدا.

لە راپۆرتەكەدا باس لەوەكراوە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باكووری ئەفریقا كەمترین دڵخۆشی و بەختەوەرییان تێدایە.

لەنێوان ساڵانی 2022 و 2023دا دەركەوتووە ئیسرائیل و عێراق و ئێران ئاستی بەختەوەرییان كەمێك بەرزبووەتەوە، لەكاتێكدا ئیسرائیل بەختەوەرترینی ناوچەكەیە و پلەی چوارەمی بەختەوەرترینی سەرانسەری جیهانیشی گرتووە.

وڵاتانی كەنداو لە بەختەوەرەكانی دیكەی ناوچەكەن، ئیماراتی عەرەبی، بەحرێن و عەرەبستانی سعودییە لە دوای ئیسرائیل پلەی دووهەمی دڵخۆشەكان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا دەگرن، هەرچەندە ساڵی ڕابردوو كەمێك پاشەكشەیانكردووە.

عێراق و جەزائیر ئاستی دڵخۆشییان بەرزبووەتەوە، ئەوەش لە 2022وە بۆ 2023.

ئێران كە هاووڵاتییەكانی ساڵی رابردوو شۆڕشی ژینایان بەرپاكرد بەتایبەت ژنان توانیان بەشێك لە ئازادییە كەسییەكانیان بەدەستبهێنن، هەرچەندە قوربانییەكی زۆریانداوە، بەڵام توانیویانە كەمێك ئەوانیش دڵخۆشییەكەیان زیادبكەن.

توونس یەكێكی دیكە لەئەو وڵاتانەی باكووری ئەفریقایە زۆرترین نائارامی سیاسیی و ئابووری تێدایە، بەڵام ئەوانیش دڵخۆشییەكەیان بردووەتە سەرەوە.

توركیا رەوشی زۆر خراپە، ڕەوشی سیاسی و ئابووری سەقامگیرنییە، هەڵاوسان و لەدەستدانی بەهای دراوەكەی، زیادبوونی هەژاری و بێكاری هاووڵاتیانی ئەو وڵاتەی هەراسانكردووە، بۆیە توركیا ئاستی دڵخۆشییەكەی بە شەش پلە دابەزیوە.

لوبنانیش هاوشێوەی توركیا خەریكە هەرەس دەهێنێت، بەهای دراوە نیشتمانییەكەی كە لیرەیە دابەزینی مێژوویی تۆماركردووە و تادێت ڕەوشەكەی خراپتر دەبێت، بۆیە لە ریزی بەدبەختترین وڵاتی ناوچەكەدایە.

میسر، ئوردن ئەوانیش لە ریزی خوارەوەی دڵخۆشەكانن، بەڵام كەمێك ڕەوشیان لە لوبنان باشترە.

ڕیزبەندی بەختەوەری وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باكووری ئەفریقا لە بەرزترینەوە بۆ نزمترین ئاست لەگەڵ جێگیركردنی جیهانییان بەم شێوەیەیە:

ئیسرائیل: چوارەم
ئیمارات: پلەی 26
سعودیە: پلەی 30
بەحرێن: پلەی 42
جەزائیر: پلەی 81
عێراق: پلەی 98
مەغریب: 100هەمین
ئێران: 101هەمین
توركیا: پلەی 106
تونس: پلەی 110
میسر: پلەی 121
ئوردن: پلەی 123
لوبنان: پلەی 136

لە ڕاپۆرتی ساڵی 2023دا كۆیت، قەتەر، عومان، یەمەن، سووریا و فەلەستین لە ڕیزبەندییەكەدا تۆمارنەكراون.

 

سلێمانی: 33 هەزار هاووڵاتی لە چاوەڕوانی پاسپۆرتدان
پێشت سلێمانی: 33 هەزار هاووڵاتی لە چاوەڕوانی پاسپۆرتدان
ئاستی ئاوی بەنداوی دەربەندیخان شەش مەتر بەرزبووەتەوە
دواتر ئاستی ئاوی بەنداوی دەربەندیخان شەش مەتر بەرزبووەتەوە
ەیوەندیدار