ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان
ریکلام

کوردستان

لە سلێمانی بڕیاری كۆتایی لەسەر ماتۆڕسكیلەكان درا

خەڵك- بەشی هەواڵ

بەڕێوەبەرە پەیوەنددارەكانی سلێمانی بڕیارێكی هاوبەشیان لەسەر ماتۆڕسكیلەكاندا و رێوشوێنی پێویست بەرامبەریان دەركرد.

قائیمقامیەتی سلێمانی لە راگەیەندراوێكدا بڵاوی كردەوە، كە بڕیاردرا دەست بەسەر تەواوی ئەو ماتۆڕسكیلانەدا بگیرێت كە سەرەتایان نییە و بە رێگای قاچاخ هاوردە كراون، یاخود دەبنە هۆی پیسكردنی ژینگە.

بەپێی راگەیەندراوەكە “ئەمرۆ 11-7-2018 لە دیوانی قائیمقامیەت، ئاوات محەمەد- قائیمقامی قەزای مەڵبەندی سلێمانی لەگەڵ نوێنەری هاتووچۆی سلێمانی و گومرگ و چاودێری بازرگانی و نەهێشتنی تاوان و ژوری بازرگانی و ژینگە و لیژنە هاوبەشەكاندا كۆبووەوە بۆ گفتوگۆكردن لەبارەی رێكخستنی مامەڵە و بەكارهێنانی ماتۆر سكیل و لێكۆڵینەوە لەگەڵ خاوەنەكانیان. ئاماژە بەوەكرا دیاردەی بەكارهێنانی ماتۆرسكیل بە شێوەیەكی نایاسایی بووە بە هۆی زۆربوونی روداوەكانی هاتوچۆ و زیادبوونی رێژەی تاوانەكان، ئەمە سەرەڕای بێزاری و گلەیی زۆری هاوڵاتیان بەوەی كە بە شێوەیەكی نەشیاو لە گەڕەك و كۆڵانەكاندا هاتوچۆ بەو ماتۆڕسكیلانە دەكرێت”.
لە كۆبونەوەكەدا چەند بڕیارێك دراوە كە گرنگترینیان:

1- داخستنی تەواوی ئەو پێشانگایانەی ماتۆڕسكیل كە مۆڵەتی كاركردنیان نییە.
2- دەستبەسەردا گرتنی تەواوی ئەو ماتۆڕسكیلانەی كە پێشتر چەند جارێك ئاگاداركرابوونەوە و هیچ سەرەتایەكیان نییە، ئەوەش بە هاوبەشی لەگەل ئیدارەی قەزا‌و ناحییەكاندا.
3- جەختكردنەوە لەسەر بڕیارەكانی كۆبونەوەی رابردوو بەوەی كە پۆلیس و ئاسایش ئیجرائاتی یاسایی لەگەڵ ئەو ماتۆرسكیلانەدا بكەن.
4- بەپێی نوسراوی وەزارەتی ناوخۆ بەرێوبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی رێكاری پێویست لەگەڵ ئەو ماتۆرسكیلانەدا بگرێتە بەر كە لە گۆڕەپانی دەستبەسەردا گرتندان.
5- مامەڵەی یاسایی لەگەڵ ئەو ماتۆڕسكیلانەی كە سەرەتایان هەیە، بەڵام دەبنەهۆی پیسكردنی ژینگە و بێزاركردنی هاوڵاتیان.
6- هاوكات بڕیاردرا بەرێوبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی ئیجرائاتی توند لەگەڵ ئەو ئۆتۆمبێلە بارهەڵگرانەدا بكات كە دوكەڵی زۆر دەكەن یان بەهۆی رژانی نەوت و گازەوە شەقامەكان پیس دەكەن، بۆ ئەوەش لەكاتی تازەكردنەوەی ساڵانەی ئۆتۆمبێلەكاندا جەخت لە مەرجەكانی توندوتۆڵی بكاتەوە و بە هاوبەشی بەرێوبەرایەتی ژینگەی سلێمانی سزای توندی ئەو ئۆتۆمبێلانە بدات كە دەبنە هۆی تێكدانی ژینگە.
7- لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی راسپێردرا لەگەڵ هێزە ئەمنییەكاندا كاری پێویست و بەپەلە بكات بۆ جێبەجێكردنی ئەو بڕیارانە.

کوردستان

کوڕەزایەکی خومەینی ھاوشێوەی باپیری لە نەجەف نیشتەجێ دەبێت

خەڵک-

میدیاکانی ئێران ئاماژە بەوە دەکەن، نەوەیەکی ئایەتوڵڵا خومەینی بە نیازە بێتە شاری نەجەف و بۆ ماوەی چەند ساڵێک ھاوشێوەی باپیرەی، لەو شارە بمێنێتەوە.

وەک ئەوەی میدیاکانی ئێران دەڵێن، بڕیارە عەلی خومەینی، نەوەی روحوڵڵا خومەینی ڕابەری شۆڕشی ئیسلامیی شوێنی نیشتەجێبوونی خۆی بۆ شاری نەجەف بگوازێتەوە و بۆ ماوەی چەند ساڵێک ھاوشێوەی باپیرەی لەو شارە نیشتەجێ ببێت.

عەلی خومەینی تەمەنی ٣٣ ساڵە و کوڕی ئەحمەد خومەینییە کە چەند ساڵێک پاش مردنی باوکی بەھۆکارێکی نادیار گیانی لەدەستداوە.

روحوڵڵا خومەینی کە لە حەفتانی سەدەی ڕابردوو لە ئێران ھەڵات، ڕووی لە شاری نەجەف کرد و بۆ ماوەی چەند ساڵێک لەو شارە مایەوە، دواتر لەسەر داوای ئێران، حکومەتی ئەوکاتی عیراق لە نەجەف دەریکرد و رۆشتە فەرەنسا و تا شوباتی ١٩٧٩ لەو وڵاتە مایەوە و دواتر گەڕایەوە ئێران.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

پارتی: خێزانی فوئاد حسێن مەسیحییە نەک جولەکە

خەڵک-

پاش کاندید کردنی فوئاد حسێن سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتیی ھەرێمی کوردستان بۆ پۆستی سەرۆکایەتیی کۆماری عیراق، چەند میدیا و تۆڕی کۆمەڵایەتیی عیراق بڵاویانکردەوە، خێزانی ناوبراو جولەکەیە و لە کاتی ھەڵبژاردنی بە سەرۆک کۆمار، ژنێکی جولەکە دەبێت بە خانمی یەکەمی عیراق.

بەڵام سۆمەرییە نیوز، لە زاری رێناس جانۆ پەرلەمانتاری پێشووی پارتی لە پەرلەمانی عیراق، ڕایگەیاندووە: “خێزانی فوئاد حسێن خانمێكی ھۆڵەندییە و بە ئایین مه‌سیحی پرۆتیستانتە‌، ئەو ژنە له‌ بنه‌ماڵه‌ی مۆنتسۆرییه‌ كه‌ له‌هه‌مو ئه‌وروپا به‌ناوبانگن نه‌ك ته‌نیا له‌ هۆڵه‌ندا.”

ئەوەشی ڕاگەیاندووە: “بنه‌ماڵه‌ی مۆنتسۆری خزمه‌تێكی زۆریان له‌بواری په‌روه‌رده‌ و فێركردندا كردووه‌ و ماریا مۆنتسۆری یه‌كێكه‌ له‌ بیرمه‌نده‌كانی ئه‌و بنه‌ماڵه‌یه ‌کە خاوه‌نی هه‌زاران قوتابخانه‌ن له‌ سه‌رتاسه‌ری دنیادا.”

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

بە وشکبوونی دەریاچەی ورمێ شارێک نامێنێت بە ناوی تەبرێز

خەڵک-

جێگری سه‌رۆكی رێكخراوی پاراستنی ژینگه‌ی ئێران ئاماژە بەوە دەکات، ئەگەر دەریاچەی ورمێ وشک ببێت، ئەوا شارێک نامێنێت بە ناوی تەبرێزەوە.

مه‌سعود ته‌جریشی جێگری سه‌رۆكی رێكخراوی پاراستنی ژینگه‌ی ئێران لە میانی وتووێژێکی لەگەڵ رۆژنامەی (کارگران) دا ڕەخنەی توندی لە بەرپرسانی ئێران گرت سەبارەت بە فەرامۆشکردنی کارەساتی وشکبوونی دەریاچەی ورمێ.

ئەو ڕاگەیاندووە: “ئه‌گه‌ر ده‌ریاچه‌ی ورمێ وشك بكات، ئه‌وا شارێك نامێنێت به‌ناوی ته‌برێز و پێویسته‌ ئەو شارە لە شوێنی خۆی بگوازرێته‌وه.”

ئەوەشی ڕاگەیاندووە: وشكبوونی ده‌ریاچه‌كه‌ جگە لەوەی تەبرێز دەمرێنێت، كاریگه‌ری نه‌رێنی ده‌كاته‌ سه‌ر دانیشتوانی ناوچەکە، كه‌ ژیان و گوزه‌رانیان له‌سه‌ر كشتوكاڵ و ئاژه‌ڵدارییه، بۆیە پێویستە ھەرچی لەدەست دەێت بکرێت تا ڕێ بگیرێت لە وشکبوونی تەواوی دەریاچەکە.

ده‌ریاچه‌ی ورمێ پێش بچوکبوونەوە بە دووه‌م گه‌وره‌ترین ده‌ریاچه‌ی سوێر له‌ جیهان ھەژمار دەکرا، ئەو دەریاچەیە ده‌كه‌وێته‌ نێوان پارێزگاکانی ئازه‌ربایجانی خۆرئاوا و ئازه‌ربایجانی خۆرهه‌ڵات، پێش دەستپێک وشكبوونەکەی، ڕووبه‌ری ده‌ریاچه‌كه‌ ٥ هه‌زار و ٢٠٠ كیلۆمه‌تر چوارگۆشه‌ بوو، لە ئێستاشدا تەنھا نزیکی ٢٠٪ ـی ڕووبەرەکەی ئاوی تیا ماوە و نزیک بە شاری ورمێیە لە رۆژھەڵاتی کوردستان.

شاری تەبرێزیش دوای تاران و مەشھەد سێیەمین گەورەترین شاری ئێرانە و بەپێی داتای ساڵی ٢٠١٦، دانیشتووانی شارەکە نزیک بە ٢ ملیۆن و ٥٠٠ ھەزار کەسە، زۆرینەی دانیشتووانەکەشی تورکی ئازەرین، کوردیش بە پلەی دووەم دێن لە شارەکە.

ئەم وێنەیەش قەبارەی دەریاچەکە پیشاندەدات لە نێوان ساڵانی ٢٠٠٠ تا ٢٠١٤

بەردەوام بە لە خوێندنەوە
ریکلام
ریکلام
ریکلام

کوردستان

دوایین