ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان
ریکلام

جیهان

ژمارەی قوربانییانی لافاوەكەی ژاپۆن گەیشتە 176 كەس

خەڵك – بەشی هەواڵ

ئەمڕۆ چوار شەممە شینزۆ ئاپێ سەرۆك وەزیرانی ژاپۆن سەردانی خۆرئاوای وڵاتەكەی كرد كە بەهۆی لافاوەوە كارەساتبار بووە و ژمارەی قوربانییان گەیشتووەتە 176 كەس لە خراپترین حاڵەتی كەشوهەوا لە ماوەی 36 ساڵی رابردوودا لەگەڵ زیادبوونی مەترسیی خراپبوونی رەوشی تەندروستی و روودانی لافاوی نوێ.

بەهۆی باران بارینی زۆرەوە لافاو و رۆچوونی زەوی لە خۆرئاوای ژاپۆن لە هەفتەی رابردوودا رووی دا، بەهۆیەوە ژمارەیەكی زۆر كەس گیانیان لە دەستدا و وێرانكارییەكی زۆریشی كرد.

حكومەتی ژاپۆن دەڵێت ” 176 كەس گیانیان لە دەست داوە بەلایەنی كەمەوە، تاكو ئێستاش دەیان كەس بێ سەرو شوێنن”.

ئاپێ سەردانەكەی بۆ دەرەوەی وڵات كە بڕیار بوو بیكات بەهۆی كارەساتەكەوە هەڵوەشاندەوە بەهۆی ئەو رەخنانەی لێی گیران لە تۆڕی توێتەر كە لەگەڵ وەزیری بەرگری لەگەڵ پەرلەمانتارەكان لە ئاهەنگێك بوون لەكاتی شەپۆلی توندی باران باریندا.

حكومەتی ژاپۆن بڕیاریدا بە دابینكردنی چوار ملیار دۆلار بۆ بەرەوڕووبونەوەی كارەساتەكە لەگەڵ توانای دابینكردنی بودجەیەكی تایبەت ئەگەر پێویست بكات.

جیهان

تورکیا قەشە ئەمریکاییەکە ئازاد دەکات

خەڵک-

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ئاماژە بەوە دەکات، دەبوا قەشە ئەندرۆ برۆنسن مانگی ڕابردوو ئازاد بکرایە، لەم هەفتەیەدا لەو بارەیەوە وتووێژ لەگەڵ تورکەکان دەکەن.

ئەمڕۆ، مایک پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی لە میانی کۆبوونەوەکانی کۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە نیۆیۆرک، لە وەڵامی پرسیاری رۆژنامەنووسان ڕایگەیاند: “لەوانەیە قەشە برۆنسن لەم مانگەدا ئازاد بکرێت، ئەو دەبوا مانگی ڕابردوو ئازاد بکرایە، لەم ھەفتەیەش لەو بارەیەوە وتووێژ لەگەڵ تورکەکان دەکەن.”

ھاوکات رۆژنامەی واڵ ستریت جۆرناڵ لە زاری پەرسێکی تورکیاوە کە ناوی نەھێناوە ئاماژە بەوە دەکات: بڕیارە لە ١٢ ـی مانگی داھاتوو دادگای تایبەتمەند بە کەیسی قەشە ئەندرۆ برۆنسن دانیشتنێک ئەنجام بدات و لە دانیشتنەکە بڕیاری ئازادکردنی قەشە برۆنسن بدرێت.

ئەندرۆ برۆنسن لە تەمووزی ٢٠١٦ ــەوە لە تورکیا بە تۆمەتی بوونی پەیوەندیی لەگەڵ ڕێکخراوەکانی سەر بە فەتحوڵڵا گویلەن و پارتی کرێکارانی کوردستان دەستبەسەر کراوە، ناوبراویش تۆمەتەکان ڕەتدەکاتەوە.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

ئیتڵاعات: شوێنی ئامادەکارییەکانی ھێرشەکەمان دۆزیوەتەوە

خەڵک-

لەبارەی ھێرشەکەی چەند رۆژی ڕابردووی سەر نمایشە سەربازییەکەی شاری ئەھواز، دەزگای ھەواڵگریی ئێران (ئیتلاعات) ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە.

دەزگای ھەواڵگریی ئێران لە ڕاگەیەنراوەکەیدا دەڵێت: بە لێکۆڵینەوە ئەو شوێنەیان دۆزیوەتەوە کە ئامادەکارییەکانی ھێرشەکەی تیا ئەنجام دراوە.

ئەوەشی ڕاگەیاندووە: تا ئێستا ٢٢ کەسان دەستگیر کردووە راستەوخۆ و ناراستەوخۆ رۆڵیان ھەبووە لە ئەنجامدانی ھێرشەکە.

رۆژی شەممەی ڕابردوو ٢٠١٨/٩/٢٢ ژمارەیەک چەکدار لە شاری ئەھواز ھێرشیان کردە سەر نمایشێکی سەربازیی کە لە یادی دەستپێکی شەڕی ئێران عیراق ساز کرابوو، لە ئەنجامی ھێرشەکە ٢٥ کەس گیانیان لەدەستدا و ٦٩ کەسیش بریندار بوون.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

ڕوسیا سوورە لەسەر پێدانی سیستمی ئێس-٣٠٠ بە رژێمی سوریا

خەڵک-

سەرەڕای تاڕەزایی توندی ئەمریکا و ئیسرائیل، ڕوسیا سوورە لەسەر ئەوەی سیستمی بەرگریی ئاسمانیی ئێس-٣٠٠ ڕادەستی رژێمی سوریا بکات.

ئەمڕۆ سێرگی شۆیگو وەزیری بەرگریی ڕوسیا رایگه‌یاند: “له‌ میانی دوو هه‌فته‌دا، سیستمی به‌رگریی ئاسمانی ده‌درێت به‌ هێزه‌ چه‌كداره‌كانی سووریا.”

ئەوەشی ڕاگەیاند: سیستمە نوێیەکە توانا جه‌نگییه‌كانی به‌رگری ئاسمانیی سوریا به‌ شێوه‌یه‌كی به‌رچاو به‌هێز ده‌كات.

لەبەرامبەردا بنیامین نەتەنیاھۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ڕایگەیاند: ڕادەستکردنی چەکی پێشکەوتوو بە کەس و رژێمێکی نابەرپرس، کارەسات لە ناوچەکە دەخولقێنێت.

نەتەنیاھۆ وتیشی: ھیچ چەک و سیستم و رژێمێک ناتوانێت ڕێگر بێت لەوەی ئیسرائیل بەرگریی لە بەرژەوەندیی ئاسایشی نیشتمانی خۆی نەکات.

ھاوکات وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاماژە بەوە دەکات: ڕادەستکردنی ئەو سیستمە بە ڕژێمی سوریا، شەڕی ناوچەکە دەباتە قۆناغێکی تر و ئەمریکا ناڕەزایی توندی لەوبارەیەوە ھەیە و رێوشوێنی پێویست دژ بەو ھێز و لایەنانەش دەگرێتە بەر کە مەترسی بۆ سەر جوڵەی ھێزەکانی لە ناوچەکە دروست بکەن.

رۆژی سێشەممەی ڕابردوو ٢٠١٨/٩/١٨، پۆلێک فرۆکەی ئێف-١٦ ـی ئیسرائیل ھێرشیان کردە سەر چەند ئامانجێکی سەربازیی لە پارێزگای لازقییە لە سەر کەناری دەریای ناوەڕاست، دواتر بەھۆی موشەکێکی سوریاوە فرۆکەیەکی ڕوسیی کە لە ھەمان ناوچە بوو تێکشکا، فرۆکەکە ١٥ سەرباز و ئەفسەری ڕوسیی ھەڵگرتبوو، دواتریش ڕوسیا ئیسرائیلی بەھۆکاری سەرەکیی ڕووداوەکە تۆمەتبار کرد و پەیوەندییەکانی نێوان ئەو دوو وڵاتە گرژییان تێکەوت.

بەپێی گێڕانەوەی ڕوسیا، فرۆکە ئیسرائیلییەکان فرۆکە ڕوسییەکەیان کردووە بە قەڵغان و خۆیان لە ناوچەکە ھەڵاتوون، وەک ئەوەی لەم ڤیدیۆیەدا ڕوونیان کردۆتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە
ریکلام
ریکلام
ریکلام

کوردستان

دوایین