ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئابوری

نرخی نەوت لە ھەڵکشان بەردەوامە

خەڵک-

لەگەڵ نزیکبوونەوەی وادەی جێبەجێ کردنی سزاکان بەسەر ئێران و ھەرەشەی داخستنی گەرووی ھورمز لە لایەن ئەو وڵاتەوە، نرخی نەوت بەرەو سەر دەچێت.

بەرھەمھێنانی نەوت لە فەنزوێلا بەھۆی نەبوونی وەبەرھێنانەوە ڕووی لە داڕمان کردووە، ئێرانیش جارێکی تر ھەرەشەی داخستنی گەرووی ھورمز دەکات ئەگەر ڕێگری لە ھەناردەی نەوتیی ئێران بکرێت و دەڵێت، ئەو گەرووە یان بۆ ھەمووانە یان بۆ کەس نییە.

جێبەجێ کردنی سزاکانی سەر ئێرانیش لە مانگی ئەیلولەوە دەستپێدەکەن و ئۆپێکیش ناتوانێت پێویستییەکانی بازاڕ لە نەوت پڕ بکاتەوە، ھەموو ئەو ھۆکارانەش وایان کردووە، نرخی نەوت لە ٨٠ دۆلار نزیک ببێتەوە و بەرەو سەرتر ھەڵبکشێت.

کاتژمێر ٠٩:١٥ ـی بەیانیی ئەمڕۆ نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیھان گەیشت بە بەرزترین ئاستی رۆژ، بەرمیلێک نەوتی برێنت بە ٧٩ دۆلار و ٢٠ سەنت و نەوتی سوکی ئەمریکاش بە ٧٤ دۆلار و ٣٨ سەنت مامەڵەیان پێوە کرا، لە ئێستاشدا نرخەکە کشاوەتەوە و بەرمیلێک نەوتی برێنت ٧٨ دۆلار و ٤ سەنت دەکات.

ھەر ئەمڕۆ بانکی میتسوبیشی یو ئێف جەیی ژاپۆنی ئاماژەی بەوە کردووە، بەپێی داتا و دراوەکانی بازاڕ، لە چەند رۆژی داھاتوو نرخی نەوت بۆ ٨٥ دۆلار بەرز دەبێتەوە.

بێگومان لە ئەگەری داخستنی گەرووی ھورمز کە ئێستا ٣٠٪ ـی بازرگانیی نەوتی جیھانیی تیا ئەنجام دەدرێت، نرخی نەوت بە شێوەیەکی چاوەڕوان کراو بۆ نزیکی ١٥٠ دۆلار بەرز دەبێتەوە، وەک ئەوەی دەزگا تایبەتمەندەکان ئاماژەی پێدەکەن.

ریکلام

ئابوری

جیاوازی لە نێوان باخچەكانی هەولێر و سلێمانیدا دەكرێت

پاركی هەواری شار لە سلێمانی فۆتۆ: خەڵك

خەڵك – بەشی هەواڵ
بەڕێوەبەری باخچەكانی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت “جیاوازییەكی زۆر لە نێوان باخچەكانی هەولێر و سلێمانی دەكرێت، بەنمونە، تەنها بۆ پاركی سامی عەبدولڕەحمان زیاتر لە هەزار كارمەندی هەیە، بەڵام لە سلێمانی بۆ هەردوو باخی گشتی و پاركی ئازادی تەنها 30 كارمەند هەیە”.
كامەران حەمەساڵح، بەڕێوەبەری باخچەكانی سلێمانی بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند “ماوەیەكە لە ماڵپەڕەكانەوە وەك دژایەتی سلێمانی و خەڵكەكەی باس لەوە دەكرێت، كە گوایە باخی گشتی و باخچەكانی سلێمانی بەرەو بیابان بوون دەچن، بەڵام ئەمە دوورە لە ڕاستیەوە، هیچ شتێكی لەو جۆرەش بوونی نیە و خۆتان وەرن بەچاوی خۆتان سەیری باخی گشتی بكەن”.

ناوبراو دەشڵێت “لەگەڵ ئەوەی بڕیاربوو 1ی حوزەیران ڕەزامەندی تانكەری پێدانی ئاوی بۆ باخچەكان جێبەجێ‌ بكریـَت، ئەمڕۆ 21ی تەمموزە هێشتا ئاوی تانكەر بۆ باخچەكان ڕەوانە نەكراوە”.

ڕاشیگەیاند، بە خۆشحاڵیەوە لەگەڵ ئەو هەموو ڕێگریەی لە باخچەكانی دەكرێت، ڕیژەی سەوزایی لە سلێمانی 18.34% و ستانداری جیهانی تێپەڕ كردووە، واتە لەسەر ئاستی هەموو عیراق و هەرێمیش لە پلەی یەكەمدایە.

ئاشكراشی كرد، لەمانگی یەكی ئەمساڵەوە نوسراومان كردووە بۆ وەزارەتی شارەوانی و پارێگاری سلێمانی بۆ دابین كردنی تانكەری ئاو بۆ باخچەكانی ناوشار بۆ ئەوەی لە ڕۆی 1ی حوزەیرانەوە تانكەرەكان دەستبەكار بن، بەڵام ئەمڕۆ 21ی تەمموزە هێشتا نەئاو و نەتانكەر بوونیان نیە، ئیتر ئەگەری وشكبوونی باخچەكان چۆن نییە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

خراپی بەنزین لە سلێمانی بەرۆكی شۆفێران بەرنادات
ئەندامێكی ئەنجومەن: پارێزگار وتی بەنزین كێشەی نییە

 

خەڵك – بەشی هەواڵ
خراپی بەنزین لە سلێمانی جارێكی دیكە بەرۆكی شۆفیرای گرتەوە و سوتاندنی فیول پەمپ تەنانەت سوتانی ئۆتۆمبێلیشی لێكەوتۆتەوە، جێگری سەرۆكی وزە و سەرچاوە سروشتیەكانی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی-یش دەڵێت: “بەدواداچوومان بۆ ژمارەیەك بەنزینخانە كردووە، هیچ كێشەیەكی ئەوتۆیان نەبووە تا پێیان دابخرێت”.

ڕێكەوت زەكی، جێگری سەرۆكی لیژنەی وزە و سەرچاوە سروشتیەكانی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، ماوەیەك خراپی بەنزین بۆتە هۆی سووتاندن و لەكاركەوتنی فیول پەمپی ئۆتۆمبێل، هەندێك جاریش بۆتە هۆی سووتاندنی ئۆتۆمبێلەكان.

ڕاشیگەیاند، بۆ بەدواداچوونی ئەو بابەتە بە هەماهەنگی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدراەكانی سلێمانی چووینە ژمارەیەك بەنزینخانە و پشكنینان بۆ كرا، بەڵام سەرجەمیان كێشەیەكی ئەوتۆیان نەبووە، كە شایەنی ئەوە بێت بەنزینخانەكەی پێ دابخرێت.

وتیشی، “لیژنەكەمان پێشتر و لەمانگی حوزەیران میوانداری پارێزگاری سلێمانی كرد، ئەوەی بەیان كرد، كە هیچ كێشەیەك لە بەنزینی سنوری سلێمانی بوونی نیە و تەنانەت فیول پەمپ-یش نەسوتاوە”.

ڕاشیگەیاند، ئەو لە كۆبوونەوەكە تەحەدای ئەوەی دەكرد، ئەگەر لە سلێمانی بەهۆی بەنزینەوە فیول پەمپ یان ئۆتۆمبیلێك بسوتێ‌ دەیگرێتە ئەستۆ، بەوەی دڵنیایە لەوەی بەنزینی سلێمانی هیچ كێشەی لە ڕووی كوالێتیەوە نیە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

دۆلار دابەزی و تمەن-یش هاڕەی كرد

خەڵك – بەشی هەواڵ
نووسینگەیەكی ئاڵوگۆڕی دراو لە سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، بەهای 100 دۆلار بە 120 هەزار و 200 دینارە و كەمێك دابەزیوە و دەشڵێت: “تەمەن تا دێت ڕوو لە دابەزین دەكات”.

ئیبراهیم غەفور، خاوەنی نووسینگەی نەشوان لە بازاڕی دۆلارەكەی شاری سلێمانی بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، لەكاتی داخستنی بازاڕی دراوەكان بەهای 100 دۆلار بە 120 هەزار و300 دینار بەدراوی 10 هەزاری و 5 هەزاری مامەڵەی پێوەكرا، بەڵام بەدراوی 25 هەزاری بە 120 هەزار و 200 دینار بووە.

وتیشی، “تمەنی ئێرانی ڕۆژ لەداوی ڕۆژ ڕوو لە دابەزین دەكات و بەجۆرێك لە ئێستادا 100 هەزار تەمەنی ئیرانی بە 14 هەزار و 750 دینارە”.

ڕاشیگەیاند، بۆ حەواڵە 100 هەزار تمەنی ئێرانی بە 14 هەزار و 200 دینار ئاڵوگۆڕی پێوەدەكرێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە
ریکلام

کوردستان

دوایین