ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

خۆشەویستی

١٠ جیاوازی لە نێوان خۆشەویستی ڕاستەقینە و خۆشەویستی ڕووکەشدا

خێزان

هەندێک خاڵ هەیە لە پەیوەندیدا کە بە ئاشکرا بۆت دەردەخات کە ئەو دوو کەسە بەڕاستی یەکدیان خۆش دەوێت یان هەر خۆشەویستیەکی ڕووکەش و سەرپێیە، ئەمەی خوارەوە گرنگترین خاڵەکانە:

 

– هەمان ئاستی کۆمەڵایەتی

گرنگە کە لە نێوان کچ و کوڕدا جیاوازیەکی ئەوتۆی کۆمەڵایەتی نەبێت لە بیرکردنەوە و هەڵسوکەوتدا، چونکە ئەمە دواتر کێشەی بەردەوامی بەدواوەیە و پێویستە کە هەردوو لا لە بیرکردنەوە کۆمەڵایەتیەکانیان لێک نزیک بن.

 

– لە گاڵتەکانی یەکدی تێدەگەن

کاتێک هاوسەرەکەت قسەیەک دەکات و تۆ یەکسەر لێی تێدەگەیت و دەتخاتە پێکەنین، یاخود بەیەکەوە دڵخۆشن و جەوتان هەیە، ئەوا ئەگەری سەرکەوتنی پەیوەندیەکەتان ٩٠٪ یە.

 

– دایکایەتی و باوکایەتی

ئەمەش خاڵێکی گرنگی دیکەی لێک نزیک بونەوەیە، کە  لە خۆشەویستی ڕاستەقینە هەردووکتان پلانێکی هاوبەشتان هەیە بۆ منداڵەکەتان، بەڵام لە خۆشەویستی ڕووکەش هەریەکەتان هەوڵدەدات منداڵەکە بەلای خۆیدا ڕابکێشێت.

 

 

– خەرجی هاوبەش

لە پەیوەندی سەرکەوتوو پارەی هەردووکتان یەکە و هەردووکیشتان هەمان پلانتان بۆ پارەکانتان هەیە و جیاتان نەکردۆتەوە و هەریەکەتان بۆخۆی ناژی.

 

– کاری ناوماڵ

لە خۆشەویستی ڕاستەقینە هەرزوو لەسەر کاری ناوماڵ و دابەشکاریەکان ڕاهاتوون و هەردوولا ڕەزامەندن، نەک ئەوەی بەردەوام لەسەر شتی بچوکی ماڵ شەڕتان بێت.

 

– هەمان ڕیزبەندیتان هەیە لە ژیان

لە پەیوەندی خۆشەویستی ڕاستەقینە، هەردوولا هەمان پلەمەندیتان هەیە بۆ شتەکانی ژیانتان و وەک یەک لاتان گرنگە.

 

– هەمان چارەنووس

لە خۆشەویستی ڕاستەقینە هەموو پلانەکانی داهاتوتان بەیەکەوەیە و هەردوولا ئامادەن کە بۆ داهاتوو بەیەکەوە بمێننەوە.

 

– کاتێک پێکەوەن دڵخۆشن

لە خۆشەویستی ڕاستەقینە، کاتێک لەگەڵ یەکن زۆر دڵخۆشن و دڵتان بەیەک دەکرێتەوە.

 

– هەوڵی گۆڕینی یەکتر نادەن

بەو جۆرەی کە هەن یەکتان قبوڵە و هەوڵی درووستکردنی گۆڕانکاری نادەن لە یەکدیدا و کەسایەتی یەکترتان بە دڵە.

 

– ڕەزامەندی سێکسی

لە پەیوەندی خۆشەویستی ڕاستەقینە هەردوولا کراوەن لە پەیوەندیەکەتان و بەتەنگ یەکەوەن و ڕەزامەندن لە یەکتر و ئازادانە ئەوەی حەزتان پێیە داوای دەکەن.

ریکلام

خۆشەویستی

چەند شتێکی ژنان کە پیاوان بە نهێنی سەرنجی دەخەنە سەر

خێزان

زۆرجار دەوترێت پیاوان گرنگی بە وردەکاریەکان نادەن و سەرنجی شتەکان نادەن بە بەراورد لەگەڵ خانمان، بەڵام ئەمە هەموو کات ڕاست نییە، ئەمەی خوارەوە هەندێ خاڵە کە هەموو پیاوێک لە خانماندا سەرنجی دەدات:

 

– دەربڕینی ڕووخسار

پیاوان بۆ ئەوەی بزانن ئەو خانمەی قسەی لەگەڵدا دەکەن ئاسوودەیە یاخود نا، زۆر گرنگی بە دەربڕین و ئاماژەکانی ڕووخسار دەدەن، لە وەشدا توانایەکی باشیان هەیە.

 

 

– ڕەنگی جلوبەرگ

ڕەنگ کاریگەریەکی زۆری لەسەر کەسایەتی هەیە و یەکسەر سەرنج ڕادەکێشیت، پیاوانیش گرنگی بەوە زۆر دەدەن، جلی ڕەنگی سوور نیشانەیە بۆ وزە و ڕۆمانسیەت، ڕەش نیشانەیە بۆ شیکپۆشی و جێگری و هەندێککات شەرم، پەمەیی بۆ گەرمی  و میهرەبانی.

 

 

– جۆری جلەکانی

ئەو ستایل و شێوازی جلوبەرگەی کە خانمان لەبەریدەکەن زۆر نهێنی بۆ پیاوان ئاشکرا دەکات و ئەوان خوێندنەوەی تایبەتیان بۆی هەیە.

 

 

– زۆر دەخوات یان کەم

کاتێک لەگەڵ کوڕێک دەچیت بۆ نانخواردن ئەوان زۆر تەماشای شێوازی نان خواردنەکەت دەکەن، گەر زەڵاتەیەک بخۆیت و ڕووت نەیەت هیچ بخۆیت نیشانەی ئەوەیە کە زۆر متمانەت بە خۆت نییە، لای ئەوان خانمانی متمانەبەخۆبوو باشترە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

خۆشەویستی

١٥ وێنەی ژیانی ژنان کاتێک کە دەیبینیت دەڵێیت ئەوە ئێوە چۆن دەزانن؟

خێزان

ئەمەی خوارەوە ١٥ وێنەی ژیانی ژنانە و  کاتێک کە دەیبینیت دەڵێت ئەوە ئێوە چۆن دەزانن؟

 

قژەکانمان

نینۆکە درێژەکان

کاتی ماچ

لەسەر سۆشیال میدیا

باوەشی گەرم

کاتێک لە کار دەگەڕێیتەوە ماڵ

لەگەڵ هاوڕێکەت

کاتی برسیەتی

کاتی ماکیاژ

جێگایی تازە

دیویی پشتەوەی ناسکی ڕوخسارمان

هیچم نییە لەبەری بکەم

کاتێک شتێکم بیرچۆتەوە کە دەمەوێت بیرم بێتەوە

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

خۆشەویستی

دەتوانیت وابکەیت لە کەسێک خۆشی بوێیت؟ زانست دەڵێت بەڵێ

خێزان
توانا و لێهاتووی بۆ درووستکردنی پەیوەندی خۆشەویستی کارێکی ئاسان نییە و تەکتیکی خۆیی هەیە.

دەربڕینی هەستەکانت بەشێوەیەکی زۆر خراپ لەسەر بەرامبەرەکەت هەڵەیە و هەوڵ بدە بە ڕاستگۆییانە لە تواناکان و وەسف کردنی تواناکانی بڕوانیت.

ئیهمال کردنیش یەکێکی دیکەیە لەو تەکتیکانە خەڵکی بەکاری دێنن بۆ شکاندنی بەستەڵەکی نێوانیان و پێویستی بەکاتی زیاترە هەوڵ بدە بە شێوەیەکی زیرەکانتر مامەڵە بکەیت.
و لەوانەیە بەرامبەرەکەت کارێکی گرنگی هەبێت.

قەبارە بیلبیلەش گرنگی خۆیی هەیە، لە ساڵانی شەست و حەفتاکانەوە ئەم خاڵە گرنگی خۆیی هەبووە و خەڵکی کاریان لەسەری کردووە.

هەموو شتێکیان بۆ مەکە ڕێگە بدە بزانە ئەوانیش شتتت بۆ دەکەن یان نا بۆ ئەوەی ژمارە بیت لەلایان.

مەیکئەپ زمانێکی شاراوەیە بۆ هەردووکتان مانای وایە تۆ گرنگی بە خۆت دەدەیت.

پەیوەندی چاو پەیوەندییەکی ئێجگار بەهێز درووست دەکات وا لە کەسی بەرامبەر دەکات بە ڕاستگۆییانە مامەڵە بکات.

داوای ئایسکرێم مەکە و داوای قاوە بکە لە یەکەم دانیشتندا.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە
ریکلام

کوردستان

دوایین