چۆن خۆمان لە تینوویەتی مانگی ڕەمەزان بپارێزین ؟



ئەندامێكی پڕۆڤیشناڵی كۆلیژی ئەمریكی بۆ زانستی خۆراك ڕایدەگەیەنێت، بۆ كەمكردنەوەی یان نەهێشتنی تینوویەتی لەمانگی ڕەمەزان زۆر ڕێگە هەیە، لەڕێگەی 11 خاڵەوە، هۆكارەكانی نەهێشتنی تینوویەتی دەخاتەڕوو .

دكتۆر كامەران رسوڵ ژاژڵەیی، پسپۆڕی زانستی خۆراك ڕایگەیاندووە، كە كەمكردنەوەی یان نەهێشتنی تینوویەتی لە مانگی ڕەمەزان یەكێكە لەو پرسیارانەی زۆر لەهاووڵاتیان بە داوای وەڵامەكەی دا دەگەڕین.

چۆن تینوو نەبم لە كاتی ڕۆژوو گرتن:
۱ ــــ خواردنەوەی هەشت پەرداخ یان زیاتر لە ئاو لەنێوان بەربانگ و پارشێو ؛ هەموو نیو سەعات جارێك یەك پەرداخ ئاو بخۆرەوە ؛ ئاوەكە فێنك بێت یان ئاساییە باشترە لە ئاوی زۆر سارد ۰
۲ ــــ خواردنی سەوزە و میوە زۆر گرنگە بە تایبەت ئەو جۆرانەی بڕێكی زۆر ئاویان تێدایە وەك ترۆزی ، خەیار ، شووتی ، قەیسی ، هەوڵ بدە سێ بۆ چوار جار لە نێوان بەربانگ و پارشێو بیان خۆیت ۰
۳ ـــ دوور بكەرەوە لە خواردنەوەی بڕی زیاتر لە دوو كووپ لە چا و قاوە و ئەو خواردنەوانەی ماددەی كەڤاینیان تێدایە ۰
٤ ــــ هەوڵ بدە خواردنی كوڵاو و برژاو بخوێت و لە خواردنی سوركراوە دوور كەویتەوە ۰
٥ ــــ زۆرتر سەوزە و میوە بخۆ بە تایبەت ئەوانەی دەوڵەمەندن بە پۆتاسیۆم وەك مۆز ، سندی ، قەیسی ، هەڵوژە ڕێواس ، شلیك ۰
٦ ـــ خۆت بە دوور بگرە لە خواردنی خۆراكی سوێر و پڕ بەهارات و ترشیات و سوێر كراو ۰
۷ ـــ هەوڵ بدە چەرسی سوێر كراو نەخوێت : ئەگەر خواردت پێویستە بە كاڵی بێت و ڕۆژانە بڕەكەی لە ناو لەپی دەست زیاتر نەبێت۰
۸ ـــ ـ پێویستە ژەمی پارشێو بخورێت و چەند بتوانرێت ؛ دوا بخرێت ؛خواردنی زەڵاتە لە كاتی بەربانگ و پارشێو زۆر بە سوودە ۰ ۰
۹ ـــ دوور كەوتنەوە لە مانەوە لە شوێنی گەرم بۆ ماوەیەكی زۆر و ئەنجام دانی وەرزشی قورس بۆ ماوەیەكی دوور و درێژ بەیانیان لە ترسی وشك بوونەوە ۰
۱۰ ـــ كەمكردنەوەی خواردنی شیرینی ( نەخواردنی باشترە ) ، رۆژووەكەت بە میوەیەك بشكێنە ، ئەگەر شیرینیت خوارد ؛ هەفتەی دوو جار و دوو سەعات دوای بەربانگ ، لە بری ئەوە مێوژ و قەیسی وشك كراو بخۆ ۰
۱۱ ـــ لە جیاتی شەرەبەتی ئامادەكراو و گیراوە : شەربەتی فرێش لە ماڵەوە ئامادە بكە و بیخۆرەوە ۰

وەزارەتی سامانەسرووشتییەكان لەبارەی بڕیاری دادگای پاریس لەڕاگەیەنراوێكی بڵاوكردەوە
پێشت وەزارەتی سامانەسرووشتییەكان لەبارەی بڕیاری دادگای پاریس لەڕاگەیەنراوێكی بڵاوكردەوە
گەرمیان ؛ ڕووداوێكی هاتووچۆ دوو قوربانی لێدەكەوێتەوە
دواتر گەرمیان ؛ ڕووداوێكی هاتووچۆ دوو قوربانی لێدەكەوێتەوە
ەیوەندیدار