سودانی گێڕانەوەی 182 ملیار دیناری دزراوی ڕاگەیاند



سەرۆك وەزیرانی عێراق ئاشكرای دەكات، كە بڕی 182 ملیار دیناریان لەو پارانە گەڕاندۆتەوە، كە لە بودجەی گشتی عێراق دزرابوون.

محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، بڕی 3.7 ترلیۆن دینار لە بودجەی گشتی وڵات دزراوە و بە 4 قۆناغ لە دەستەی باج ڕاكێشراوە و براوە، بەڵام وەك قۆناغی یەكەم توانیمان بڕی 182 ملیار دیناری بگەڕێنینەوە.

ئاماژەی بەوەشكردووە، زۆربەی ئەو پارانە لە كەرتی خانووبەرە خەرج كراون

ئاشكراشی كرد، یەكێك لە تۆمەتبارەكان لە هەرێمی كوردستان دەستگیر كراوە و هیچ لایەنێك بەدەر ناكەین، كە دەستی لە دزینی ئەو پارانە هەبێت.

جەختیشی كردەوە، كە یەكێك لە تۆمەتبارە سەرەكییەكانی دیزنی ئەو پارانە لە دوو هەفتەی داهاتوودا دەگەڕێنرێتەوە وڵات.

وردەكاری ڕێككەوتنی شاندی هەرێم و عیراق بڵاوكرایەوە
پێشت وردەكاری ڕێككەوتنی شاندی هەرێم و عیراق بڵاوكرایەوە
ژمارەیەك تیرۆرستی داعش دەستگیركران
دواتر ژمارەیەك تیرۆرستی داعش دەستگیركران