ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

تەندروستی

هەر مریشکێک زەڕنیخی پێبدرێت دەبێتە هۆی شێرپەنجە

خێزان

بەڕێوبەرایەتی خواردن و دەرمان لە ئەمریکا ڕایگەیاندووە کە سەرجەم ئەو مریشکانەی لەو وڵاتە بۆ گەشەکردن لە خواردنەکانیاندا ماددەی  زەڕنیخیان پێدەدرێت مەترسیی شێرپەنجەیان لەسەرە.

 

ڕاگەیاندراوی بەڕێوبەرایەتیەکە پاش ٦ ساڵ توێژینەوە هاتووە لەسەر ئەو ماددە کیمیاییەی کە لەو وڵاتە بۆ گەشەکردن دەدرێت بە مریشکەکە و دواتریش کە مرۆڤ دەیخوات دەچێتە گیانیەوە.

 

لە ئێستاتا لێکۆڵینەوەکان لەسەر ئالیفی مانگاش لەو وڵاتە بەردەوامە کە بەهەمان شێوە لە خواردنەکانیاندا بۆ گەشەکردنی خێرا ئەو ماددەیەیان پێدەدرێت.

 

زەڕنیخ   Arsenic  یەکێکە لە توخمە کیمیایییەکان بە هێمای کیمیاییی «As» و گەردیلە ژمارەی ٣٣.

ریکلام

تەندروستی

٧ نیشانەی لە زگ وەستان، باشترە تا گەنجیت بیزانیت

خێزان

لە زگ وەستان یان تەمەنی بێئومێدی بریتییە لەو تەمەنەی کە سووڕی مانگانەی ئافرەتی تێدا دەوەستێت، ئەمەش لە نێوان ٤٥ تا ٥٥ ساڵی دایە، ئەمەی خوارەوە ٧ نیشانەی لە زگچونەوەیە کە باشترە تا گەنجیت بیزانیت و شارەزایت لەبارەیەوە هەبێت:

 

– گۆڕانکاریەکانی جەستەت خێرایە و دەمێک سەرماتە و دەمێک گەرماتە

 

– توشی لەبیرچونەوە دەبیت

– حەز و ئارەزووی سێکست نامێنێت

– سەرئێشەت لەگەڵدا دەبێت و بەشی پێشەوەی سەرت دێشێت

– کەسێکی میزاجی دەبیت و زوو دەگۆڕێیت

– توشی خەو زڕان دەبیت

– بێتاقەتی و خەفەت بەبێ هۆ داتدەگرێت

 

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

تەندروستی

جەستەی خانمان پاش منداڵبوون بە چەندێک ئاسایی دەبێتەوە؟

خێزان

جەستەی خانمان لەکاتی منداڵبووندا گۆڕانکاری زۆر و گەورەی بەسەردا دێت، بەڵام پاش ماوەیەک ئاسایی دەبێتەوە، ئەمەی خوارەوە هەندێک لەو گۆڕانکاریانە و ماوەی چاکبونەوەیەتی:

-ورگ

ورگ لە پاش ٦ بۆ ٨ هەفتە پاش منداڵبوون کەمێک شێوەکەی ئاسایی دەبێتەوە، بەڵام ١ ساڵ بۆ ٢ ساڵی دەوێت تا ماسولکەکانی ورگ و سک بە تەواوەتی وەک جارانیان لێبێتەوە.

 

– شۆڕبونەوەی مەمک

بەهۆی پڕبونی لە شیر و قورسبوونی و مژینی لەگەڵ منداڵەکەدا، مەمک توشی شۆڕبونەوە دەبێت و وەک جارانی لێنایەتەوە گەر وەرزشی تایبەت ئەنجام نەدەیت.

 

– ماسولکەکان

بەهۆی ئەو پەستانە زۆرەی لەسەر ماسولکەکان درووستدەبێت و ئەو گۆڕانکاریە هۆڕمۆنیانە، جەستە پێویستی بە ٣ تا ٤ مانگ هەیە تا ئاسایی بێتەوە لە پاش منداڵبوون.

 

– منداڵدان

لەکاتی دووگیانیدا منداڵدان گەورە و قورس دەبێت بۆ نزیکەی ١ کیلۆ، پێویستی بە ٦ بۆ ٨ هەفتە هەیە تا ئاسایی بێتەوە و ببێتەوە بە ٥٠ گرام.

 

– زێ

زۆر خانم لەوە دەترسێت لەپاش منداڵبوون دەرچەی زێی گەورەببێت و دواتر چێژ لە سێکس نەبینێت، بەڵام پێویست بە ڕاڕایی ناکات چونکە ئەو گۆڕانکاریە کاتییە و لەپاش ٦ بۆ ٨ هەفتە کشانی دەرچەی زێ وەک خۆی لێدێتەوە.

دەتوانیت بۆ ئەوەش ڕاهێنان بە ماسولکەکانی بکەیت و ٥ جار لە ڕۆژێکدا و هەرجارێکیش ١٥ بۆ ٢٠ جار بیگوشیت و بیکەیتەوە.

 

– پەستانی دەروونی

لەکاتی منداڵبووندا خانمان توشی دۆخێکی دەروونی  خراپ و قەلەقی ناخۆش دەبن، ئەوەش ئاساییە و لەپاش ماوەیەکی کەم کە لەسەکێکەوە بۆ کەسێکی دیکە دەگۆڕێت ئاسایی دەبیتەوە.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

تەندروستی

٧ چارەسەری پزیشکی ماڵەوە کە تەواو زیاناوییە(وازیان لێ بهێنە)

خێزان

بێگومان ڕێنمایی زۆر هەیە دەربارەی چارەسەرکردنی هەندێک لە کێشە جەستەییەکان بەڵام ئەمانە هەموو کات چارەسەر نین و زۆربەی جار زیانیان بەدوادا دێت.

دانانی کەرە و ڕۆن لەسەر برین تەواو خراپە و لە دواتردا زیانەکانی دەردەکەوێت و زیان دەگەیەنێت بە شوێنی برینەکە.

غەرغەرە کردن بە مەعجونی ددان لە نێو دەمدا دەبێتە هۆی زیان گەیاندن بە گەدە لە کاتی چوونە خوارەوەی بەشێکی کەمیدا.

بەکارهێنانی بنێشت بۆ کەمکردنەوەی ئازاری دەم هەرگیز پێشنیارکراو نییە و هەرگیزیش کێشەی ددان ئێشە چارەسەر ناکات، باشترین چارەسەر ئەوەی دکتۆرێک ببینیت.

بەکارھێنانی ویسکی بۆ کەمکردنەوەی ئازاری ددان، لەوانەیە ئازارەکەی کەم بکاتەوە، بەڵام بیرت لەلایەنە خراپەکانی کردووەتەوە پووکت لاواز دەکات و ددانەکانت وێران دەکات.

بڕینی برینی پێست وەکو بن قاچ و سەردەست یاخوود ناودەست لە ڕێی مەقەست و نینۆک بڕەوە، چوونکە میکرۆبی زیاناوی پێوەیە ئەو کەرەستانە و لەوانەیە لە دواتردا توشی حاڵەتی نەخوازراوت بکات.

بەکارهێنانی مەعجوونی ددان هەرگیز پێشنیار نەکراوە بۆ لابردنی زیپکە یاخوود برینی سەر لێو.


چارەسەری مۆمی بۆ گوگێیەکانت هەرگیز ئەنجام مەدە، چوونکە ڕاپۆرتەکان لە ساڵانی پێشوودا ئاماژەیان بەوە دەکرد دەیان کەس تووشی تەقینی پەردەی گوێ بوون و لە کاتێکدا کە حاڵەتەکە لە کۆنتڕۆڵ دەرچووبوو.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە
ریکلام
ریکلام
ریکلام

کوردستان

دوایین