سعودیە لەبارەی عومرەكردن لە ڕەمەزاندا بڕیارێكی دەركرد



وەزارەتی حەج و عومرەی سعودیە بڕیاریدا لە مانگی ڕەمەزاندا لە یەك جار زیاتر ڕێگە بە ئەنجامدانی عومرە نەدات، ئەمەش بە مەبەستی پێدانی دەرفەت بە زۆرترین ژمارە بۆ ئەنجامدانی ئەو ڕێوڕەسمە ئاینییە.

ڕۆژنامەی (عوكاز) لە زاری بەرپرسانی وەزارەتی حەج و عومرەی سعودیەوە بڵاویكردەوە، ئەنجامدانی تەنیا یەك عومرە لە مانگی ڕەمەزاندا یارمەتیدەرێكی باشە بۆ ڕەخساندنی دەرفەت بە كەسانی تر، تا ڕێوڕەسمەكە بە “ئارامی و ئاسانی ئەنجام بدەن.

وەزارەتەكە هۆشداریدا وەرگرتنی ڕێگەپێدان لەڕێی ئەپڵیكەیشنی “نوسك” بۆ ئەنجامدانی عومرە، لەگەڵ پابەندبوون بە كاتی دیاریكراو.

وەزارەتی عومرەی سعودیە دەڵێت”هیچ تایبەتمەندییەك نییە بۆ هەمواركردنەوەی كاتەكانی عەمرە، بەڵام دەتوانرێت لەڕێگەی داواكارییەوە دەستبەكاربوون هەڵبوەشێنرێتەوە پێش ئەوەی بخرێتە ناو كاتی ڕێگەپێدان و نوێكردنەوەی كاتی ڕێگەپێدان، چونكە كاتەكان چەند جارێك نوێ دەكرێنەوە، ئەگەر كاتی نۆرەگرتن نەدۆزرایەوە، دەتوانرێت گەڕانەكە لە كاتێكی دواتردا دووبارە بكرێتەوە”.

پێشتر وەزارەتی حەج و عومرەی سعودیە بەردەستبوونی مۆڵەتی عەمرەی بۆ ئەم ڕەمەزانە ڕاگەیاندبوو، لە ڕێگەی ئەپڵیكەیشنی “نوسك”ەوە، بۆ هاووڵاتیان و دانیشتووانی ناوەوەی سعودیە و بۆ ئەوانەش كە لە دەرەوەی شانشینی سعودیە دەچنە وڵاتەكە.

وەك وەزارەتەكە ئاماژەی پێكردووە، حاجیان لە ناوخۆ و دەرەوەی وڵاتەوە دەتوانن لە مانگی ڕەمەزاندا بەپێی توانا، لە ڕێگەی ئەو ئەپڵیكەیشنە ئەلیكترۆنییەوە سەیری ڕێكەوتە بەردەستەكانی عومرە بكەن، پاشان ئەوەی لەگەڵیاندا دەگونجێت هەڵیبژێرن و مۆڵەتەكە وەربگرن، مۆڵەتی ئەو كەسانەی لە دەرەوەی وڵاتەوە دێن پێویستی بە بوونی ڤیزەی كاریگەر هەیە لە كاتی دیاریكردنی ئەو كاتەی كەسەكە بۆ عومرەكردن دیاریی دەكات.

وەزارەتی حەج و عومرەی سعودیە دەڵێت، هاووڵاتیان و دانیشتووانی وڵات دەتوانن لە ڕێگەی داواكاری “توكلنا” مۆڵەت وەربگرن، بە مەرجێك باری تەندروستی داواكار باش بێت و تووشبووی ڤایرۆسی كۆرۆنا نەبێت و بەركەوتەی لەگەڵ كەسێكی تووشبوو نەبێت.

دادگای نێودەوڵەتی بڕیارێکی دژی نەوتی هەرێمی کوردستان دەرکرد
پێشت دادگای نێودەوڵەتی بڕیارێکی دژی نەوتی هەرێمی کوردستان دەرکرد
ئەمڕۆ هەڵبژاردەی ئۆڵۆمپی ڕووبەڕووی كۆریای باشوور دەبێتەوە
دواتر ئەمڕۆ هەڵبژاردەی ئۆڵۆمپی ڕووبەڕووی كۆریای باشوور دەبێتەوە
ەیوەندیدار