ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان
ریکلام

کوردستان

پارتی: كورسیەكی دیكە زیاد دەكەین
پڕۆسەی ژماردنەوەی دەنگەكان لە هەولێر و دهۆك دەستپێدەكات

خەڵك- بەشی هەواڵ
ئێوارەی ئەمڕۆ پڕۆسەی ژماردنەوەی دەنگەكانی هەڵبژاردنە پەرلەمانیەكەی 12ی ئایاری عیراق كۆتایی هات و بڕیارە سبەینێ‌ ئەو سندوقانەی دەنگدان، كە لە هەولێر تانەی لێدراوە بە دەست بژمێردرێنەوە، بەرپرسێكی پارتی-ش ڕایدەگەیەنێت، ھەر ئەنجامێكی ھەبێـت پارتی پەسەندی دەكات.

خەسرۆ گۆران، بەرپرسی دەزگای ھەڵبژاردنی پارتی بە ماڵپەڕی فەرمی حزبەكەی ڕاگەیاندووە بریكارەكانی پارتی بە ھیچ شێوەیەك چاودێریكردنی پڕۆسەی ژماردنەوەی دەنگەكانیان لە سلێمانی بەجێ نەھێشتووە و فەرمان بۆ ھیچ نوێنەرێكی پارتی نەچووە تا كۆتایی بە چاودێریكردن بێنێت.

وتیشی، “ئەگەر ئەمڕۆ لە سلێمانی كۆتایی بە پڕۆسەی ژماردنەوەی دەنگەكان بێت، ئەوە بەیانی، ڕۆژی چوار شەممە، لە شاری ھەولێر دەست بە ژماردنەوەی دەنگی ٢١٤ سندووقی ھەڵبژاردنەكانی ١٢ی ئایاری پەرلەمانی عێراق دەكرێت، لە شاری دھۆكیش زیاتر لە ٣٣٠ سندووقی دەنگدان بەدەست دەژمێردرێن”.

ئەو بەرپرسەی پارتی جەختیشی كردەوە، “ئێمە لەگەڵ بڕیاری دادگاداین بۆ ئەوەی لە ھەرشوێنێك تانە لەسەر سندووقی دەنگدان ھەبێت دوبارە بژمێردرێن ھەر ئەنجامێكیشی ھەبێـت پارتی پەسەندی دەكات.”

لەبارەی زیادكردنی دەنگی لایەنە ناڕازییەكانەوە، خەسرۆ گۆران ئاماژەی بۆ ئەوەكرد، “بینیمان لە كەركوك دەنگی ئەو لایەنانە زیادی نەكرد، بزانین لە سلێمانیش چۆن دەبێت بەروارد بە ئەنجامی ئەلیكترۆنی.”

لەبارەی زیادكردنی دەنگی پارتی بەتایبەتی لە سنووری پارێزگای نەینەوا خەسرۆ گۆران دەڵێت: “لەو ٣٣٠ سندوقەی بڕیارە لە دھۆك بژمێردرێن زیاتر لە ٢٠٠ سندوقی ھی ئاوارەكانی نەینەوایە، كە شنگال و دەوروبەری مووسڵە و لە بنەڕەتدا نەژمێردراون و ھیچ ئەنجامێكیان بۆ حیساب نەكراوە، لەبەر ئەوەش ئێمە ئومێدمان ھەیە لەگەل ژماردنیان دەنگی ئەو ٢٠٠ سندوقە زیاتر بۆ لیستی ١٨٤ی پارتی بێت و بەوەش دەنگی پارتی لە سنوری نەینەوا زیاد دەبێت و پارتی چانسی بردنەوەی كورسییەكی دیكەی ھەیە لە موسڵ.”

کوردستان

کوڕەزایەکی خومەینی ھاوشێوەی باپیری لە نەجەف نیشتەجێ دەبێت

خەڵک-

میدیاکانی ئێران ئاماژە بەوە دەکەن، نەوەیەکی ئایەتوڵڵا خومەینی بە نیازە بێتە شاری نەجەف و بۆ ماوەی چەند ساڵێک ھاوشێوەی باپیرەی، لەو شارە بمێنێتەوە.

وەک ئەوەی میدیاکانی ئێران دەڵێن، بڕیارە عەلی خومەینی، نەوەی روحوڵڵا خومەینی ڕابەری شۆڕشی ئیسلامیی شوێنی نیشتەجێبوونی خۆی بۆ شاری نەجەف بگوازێتەوە و بۆ ماوەی چەند ساڵێک ھاوشێوەی باپیرەی لەو شارە نیشتەجێ ببێت.

عەلی خومەینی تەمەنی ٣٣ ساڵە و کوڕی ئەحمەد خومەینییە کە چەند ساڵێک پاش مردنی باوکی بەھۆکارێکی نادیار گیانی لەدەستداوە.

روحوڵڵا خومەینی کە لە حەفتانی سەدەی ڕابردوو لە ئێران ھەڵات، ڕووی لە شاری نەجەف کرد و بۆ ماوەی چەند ساڵێک لەو شارە مایەوە، دواتر لەسەر داوای ئێران، حکومەتی ئەوکاتی عیراق لە نەجەف دەریکرد و رۆشتە فەرەنسا و تا شوباتی ١٩٧٩ لەو وڵاتە مایەوە و دواتر گەڕایەوە ئێران.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

پارتی: خێزانی فوئاد حسێن مەسیحییە نەک جولەکە

خەڵک-

پاش کاندید کردنی فوئاد حسێن سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتیی ھەرێمی کوردستان بۆ پۆستی سەرۆکایەتیی کۆماری عیراق، چەند میدیا و تۆڕی کۆمەڵایەتیی عیراق بڵاویانکردەوە، خێزانی ناوبراو جولەکەیە و لە کاتی ھەڵبژاردنی بە سەرۆک کۆمار، ژنێکی جولەکە دەبێت بە خانمی یەکەمی عیراق.

بەڵام سۆمەرییە نیوز، لە زاری رێناس جانۆ پەرلەمانتاری پێشووی پارتی لە پەرلەمانی عیراق، ڕایگەیاندووە: “خێزانی فوئاد حسێن خانمێكی ھۆڵەندییە و بە ئایین مه‌سیحی پرۆتیستانتە‌، ئەو ژنە له‌ بنه‌ماڵه‌ی مۆنتسۆرییه‌ كه‌ له‌هه‌مو ئه‌وروپا به‌ناوبانگن نه‌ك ته‌نیا له‌ هۆڵه‌ندا.”

ئەوەشی ڕاگەیاندووە: “بنه‌ماڵه‌ی مۆنتسۆری خزمه‌تێكی زۆریان له‌بواری په‌روه‌رده‌ و فێركردندا كردووه‌ و ماریا مۆنتسۆری یه‌كێكه‌ له‌ بیرمه‌نده‌كانی ئه‌و بنه‌ماڵه‌یه ‌کە خاوه‌نی هه‌زاران قوتابخانه‌ن له‌ سه‌رتاسه‌ری دنیادا.”

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

بە وشکبوونی دەریاچەی ورمێ شارێک نامێنێت بە ناوی تەبرێز

خەڵک-

جێگری سه‌رۆكی رێكخراوی پاراستنی ژینگه‌ی ئێران ئاماژە بەوە دەکات، ئەگەر دەریاچەی ورمێ وشک ببێت، ئەوا شارێک نامێنێت بە ناوی تەبرێزەوە.

مه‌سعود ته‌جریشی جێگری سه‌رۆكی رێكخراوی پاراستنی ژینگه‌ی ئێران لە میانی وتووێژێکی لەگەڵ رۆژنامەی (کارگران) دا ڕەخنەی توندی لە بەرپرسانی ئێران گرت سەبارەت بە فەرامۆشکردنی کارەساتی وشکبوونی دەریاچەی ورمێ.

ئەو ڕاگەیاندووە: “ئه‌گه‌ر ده‌ریاچه‌ی ورمێ وشك بكات، ئه‌وا شارێك نامێنێت به‌ناوی ته‌برێز و پێویسته‌ ئەو شارە لە شوێنی خۆی بگوازرێته‌وه.”

ئەوەشی ڕاگەیاندووە: وشكبوونی ده‌ریاچه‌كه‌ جگە لەوەی تەبرێز دەمرێنێت، كاریگه‌ری نه‌رێنی ده‌كاته‌ سه‌ر دانیشتوانی ناوچەکە، كه‌ ژیان و گوزه‌رانیان له‌سه‌ر كشتوكاڵ و ئاژه‌ڵدارییه، بۆیە پێویستە ھەرچی لەدەست دەێت بکرێت تا ڕێ بگیرێت لە وشکبوونی تەواوی دەریاچەکە.

ده‌ریاچه‌ی ورمێ پێش بچوکبوونەوە بە دووه‌م گه‌وره‌ترین ده‌ریاچه‌ی سوێر له‌ جیهان ھەژمار دەکرا، ئەو دەریاچەیە ده‌كه‌وێته‌ نێوان پارێزگاکانی ئازه‌ربایجانی خۆرئاوا و ئازه‌ربایجانی خۆرهه‌ڵات، پێش دەستپێک وشكبوونەکەی، ڕووبه‌ری ده‌ریاچه‌كه‌ ٥ هه‌زار و ٢٠٠ كیلۆمه‌تر چوارگۆشه‌ بوو، لە ئێستاشدا تەنھا نزیکی ٢٠٪ ـی ڕووبەرەکەی ئاوی تیا ماوە و نزیک بە شاری ورمێیە لە رۆژھەڵاتی کوردستان.

شاری تەبرێزیش دوای تاران و مەشھەد سێیەمین گەورەترین شاری ئێرانە و بەپێی داتای ساڵی ٢٠١٦، دانیشتووانی شارەکە نزیک بە ٢ ملیۆن و ٥٠٠ ھەزار کەسە، زۆرینەی دانیشتووانەکەشی تورکی ئازەرین، کوردیش بە پلەی دووەم دێن لە شارەکە.

ئەم وێنەیەش قەبارەی دەریاچەکە پیشاندەدات لە نێوان ساڵانی ٢٠٠٠ تا ٢٠١٤

بەردەوام بە لە خوێندنەوە
ریکلام
ریکلام
ریکلام

کوردستان

دوایین