كار بۆ دروستكردنی سەیرانگایەك لە خەمەڵووكەی ماوەت دەكرێت


سەرۆكی دەستەی گەشتوگوزار سەردانی ناوچەی گەشتیاری خەمەڵووكە و سەرسولی لە ماوەت لە سنووری شارباژێڕ كرد بە ئامانجی ڕاكێشانی وەبەرهێنەران بۆ بنیاتنانی سەیرانگایەكی هاوپەرخ .

كامەران حەسەن قائیمقامی ماوەت بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند لەگەڵ ئەمەل جەلال سەرۆكی دەستەی گەشتوگوزاری هەرێمی كوردستان سەردانی سەیرانگای سەرسولمان كرد، بۆ گفتوگۆكردن لەسەر دەستگرتن و هاندانی وەبەرهێنەران بۆ وەبەرهێنان لە سەیرانگای سەرسول، كە یەكێكە لە شوێنە دڵگیرەكانی قەزای ماوەت و كردنی بە سەیرانگایەكی هاوچەرخ و پێشكەوتوو.

ڕاشیگەیاند، سەردانی كانی بنچنارمان كرد و بەردی مێژوویی ئەسكەندەر پاشامان بەسەر كردەوە.

دەشڵێت “سوپاسی ئەمەل خان دەكەین بۆ بەسەركردنەوەكەی و ئومێدەوارین لە هەوڵی جدیدا بێت بۆ ئاوەدانكردنەوەی شوێنە گەشتیارییەكانی قەزای ماوەت”.

 

لە ساڵێكدا 87 كورد لەسێدارە دراون
پێشت لە ساڵێكدا 87 كورد لەسێدارە دراون
بەغدا و هەولێر لەسەر مووچەی فەرمانبەران ڕێككەوتن
دواتر بەغدا و هەولێر لەسەر مووچەی فەرمانبەران ڕێككەوتن
پەیوەندیدار