ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

تەندروستی

کۆمەڵێک نیشانەی مەترسیداری غودەی دەرەقی نابێـت پشتگوێیان بخەیت

خێزان
ئەم نەخۆشییە برییە لە لاوازبوونی گلاندی دەرەقی واتە دەردانی ڕێژەیەکی کەم تر لە ئاسای هۆرمۆنەکان دەبێتە هۆی لاوازی میتابۆلیزمی لەش واتە گۆڕینی خۆراک بۆ وزە.
غوده‌ چییه‌؟
غوده‌ (رژێن) واته‌ ئه‌و ئه‌ندامه‌ی له‌ش كه‌ هۆرمۆنێك یان زیاتر دروست ده‌كات و ده‌یڕێژێت بۆ ناو خوێن، یان بۆ ناو بۆشایییه‌كانی له‌ش، وه‌ك لیكه‌ڕژێن بۆ ناوده‌م، په‌نكریاسه‌ رژێن بۆ ناو ریخۆڵه‌، ئاره‌قه‌ رژێن بۆ سه‌ر پێست… هتد.

گۆڕان لە دەنگ و قسە کردندا.

بێتاقەت بوونی بێ هۆکار و بەردەوام.

باریک بوونی برۆ و هەڵوەرینی موو هەروەها چرچ بوونی پێستی خوار چاو.

پەیدابوونی ئازار لە جومگەکان و ماسولکەکاندا.

بە زەحمەت شت دەبیستێت یان تێناگات.

کەم بوونەوەی ئارەزووی سەرجێی لەگەڵ خێزاندا.

زیاد بوونی ئارەزووی خواردن بەشێوەیەکی زیاتر لە پێشتر.

زیادبوونی میز کردن لە کاتە نزیکەکاندا”میزە چرکە”.

تینووبوونی بەردەوام کە پێشتر کەسەکە نەیبووە.

چرچ بوونی پێستی دەست، هاوشێوەی ئەکاتە لە حەمام دێیتە دەرەوە.

ریکلام

تەندروستی

باشترین خشتەی ڕۆژانە بە پێ جۆری کەسایەتیەکەت! ورچ و شێر و گورگ و دولفین

خێزان

دکتۆرێکی تایبەت بە بواری خەو بەناوی Michael Breus کۆمەڵیک ئامۆژگاری داناوە بۆ خەڵک تا باشتر بتوانن بخەون و سستمی خەوتنی کەسەکانیشی بەسەر ٤ جۆردا دابەشکردووە کە ئەوەیش ئەمانەی خوارەوەیە :

 

– ورچ

٥٥٪ی خەڵک لەم جۆرەن، سستمی خەوتنیان دیاریکراوە، بەڵام هەست بەوە ناکەن تێر خەو بوون، لە پشوەکاندا زیاتر دەخەون.

ئەم جۆرە نابێت ڕۆژانە لە ٨ کاتژمێر زیاتر بخەون تەنانەت لە پشوەکانیشدا.

 

پێویستە خشتەی ڕۆژانەیان بەمجۆرە دابەش بکەن:

 

– پێویستە لە کاتژمێر ٧ی بەیانی لەخەو هەڵبستن، بۆ ماوەی ١٠ خولەکێک وەرزش بکەن و دواتر نانی بەیانی بخۆن.

– لە نێوان کاتژمێر ١١ بۆ ٦ ماوەی چالایانە، پێویستە سەرەتا ئەو کارانە بکەن کە وزەی زۆر دەوێت و دواتر کارەکانی دیکە، لە کاتژمێر ١٢ نانی نیوەڕۆ بخۆن.

– لە کاتژمێر ٦ بۆ ١٠ی شەو دەتوان وەرزش بکەن و کاتەکانیان بەسەر بەرن.

– لە کاتژمێر ١٠ی شەو پێویستە مۆبایل و شت بەکار نەهێنن و خۆیان ئامادەبکەن بۆ خەوتن، لە کاتژمێر ١١ بخەون.

 

 

– شێر

١٥٪ی خەڵک لەم جۆرەن، دەتوانن بەر لە خۆرهەڵهاتن لە خەو هەڵبستن و زۆربەی کارەکانیان لە بەیانیاندا بکەن، بەڵام ئەم کەسانە لە دوانیوەڕوان و ئێواران وزەیان پێنامێنێت  و هەست بە هیلاکی و بێزاری دەکەن.

 

پێویستە خشتەی ڕۆژانەیان بەمجۆرە دابەش بکەن:

– دەتوانن لە کاتژمێر ٥:٣٠ بەیانی هەڵبستن و لە کاتژمێر ٩ نانی بەیانی بخۆن، نانەکەیان پێویستە پڕ پڕۆتین بێت، دەتوانن لە بەیانیاندا وەرزش بکەن.

– لە نێوان کاتژمێر ١٠ بۆ ٥ باشترین توانایان هەیە و پیویستە هەموو کارەکانیان بخەنە ئەو کاتە، پێویستە کارە گرنگەکان بەر لە کاتژمێر ٢ تەواو بکەیت، کارە لاوەکیەکان بۆ دواتر هەڵبگرە.

– ٩:٣٠ ی  شەو بۆ کاتژمێر ١٠ کۆتایی ڕۆژەکەیە، کەمێک کات لەگەڵ هاوڕێ و خێزان بەسەر بەرە و لە کاتژمێر ١٠ ی شەو بخەوە.

 

– گورگ

١٥٪ بۆ ٪٢٠ی خەڵک لەم جۆرەن، ڕقیان لە بەیانیانە و درەنگ هەڵدەستن، زۆرجار دوادەکەون بۆ سەر کار.

 

پێویستە خشتەی ڕۆژانەیان بەمجۆرە دابەش بکەن:

 

– مۆبایلەکەت تەوقیت بکە بۆ کاتژمێر ٧:٣٠ بەیانی، پاش ٢٠ خولەکیش تەوقیتی بکەرەوە بۆ ئەوەی دڵنیابیت لەوەی هەڵدەستیت، کە هەستایت وەرە شوێنێکی کراوە بۆئەوەی خەوەکەت بڕوات، باشترە بەپێ بچیت بۆسەر کار، لە کاتژمێر ١١ نانی بەیانی بخۆ.

– کارە گرنگەکانت بکەرە نێوان کاتژمێر ١ی نیوەڕۆ بەرەودوا، چونکە لەوکاتەدا تۆ زۆر چالاکیت، تا پاش کاتژمێر ٥یش هەر بە چالاکی دەمێنیتەوە.

– لە پاش کاتژمێر ٧ دەتوانیت بچیت بۆ وەرزش، نانی ئێوارە لە کاتژمێر ٨ بخۆ، لە کاتژمێر ١١ی شەو مۆبایل و شت بکوژێنەرەوە، لە ١٢ بخەوە.

 

 

– دولفین

١٠٪ی خەڵکی لە جۆری دولفینە، کە زۆر بە کەمی دەخەون و کێشەی خەوزڕانیان هەیە، شەوان لە جێگەدا  تا درەنگ تەماشای فەیسبووک و ئنیستاگرام دەکەن.

 

پێویستە خشتەی ڕۆژانەیان بەمجۆرە دابەش بکەن:

–  بەیانیان  لە کاتژمێر ٦ هەڵبستن و کەمێک ڕابکەن، دواتر بچن ئاوێکی سارد بەخۆیاندا بکەن و لە کاتژمێر ٨ نانی بەیانی بخۆن.

– باشترین کاتی وزە و توانایان لەنێوان ١٠ی بەیانی بۆ ٦ی ئێوارەیە، لە کاتژمێر ١٠ بۆ ١٢ قورسترین کارەکان ئەنجام بدەن، لە ١٢ نانی نیوەڕۆ بخۆن و تا کاتژمێر ٦ کارەکانتان تەواو بکەن.

– لە پاش  کاتژمێر ٦ شتێکی سووک بخۆن  (مۆز، زەڵاتە) و بچن بۆ وەرزش، لە کاتژمێر ٩ نانی ئێوارە بخۆن  و کەمێک کات لەگەڵ خزم و هاوڕێ بەسەر بەرن.

– لە کاتژمێر ١٠ مۆبایل و شت لابدەن و کتێب بخوێننەوە، لە ١٢ بچنە جێگاوە تا خەوتان لێبکەوێت.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

تەندروستی

ئەوەی پێشتر بیستوتە هەڵەیە، هێلکەدان سپێرم هەڵدەبژێرێت نەک پێچەوانەکەی

خێزان

سپێرم دەگات بە هێلکە و دەپیتێت، دواتر منداڵ درووست دەبێت! کارەکە زۆر ئاسانە وانیە ؟ بەڵام لە ڕاستیدا هێندەش ئاسان نییە و پرۆسەی گەشتنی سپێرم بە هێلکە کارێکی زۆر قورسە، بەتایبەتیش بە پێی دەرئەنجامی توێژینەوە تازەکان.

 

بۆچونی باو:

ئەوەی ئیستا لە نیو خەڵکدا باوە ئەوەیە کە  ملیۆنەها  سپێرم   پێشبڕکێ دەکەن بۆ گەیشتن بە هێلکەدان، کامیان توانیان خێراتر بگەن ئەوە سەرکەوتوو دەبیت و لەگەڵ هێلکەدان پرۆسەی پیتاندن دروستدەکەن، گەر X گەیشت بە X ئەوە دەبیت بە کچ و گەر X گەیشت بە Y ئەوە دەبێت بە کوڕ.

بەڵام توێژینەوەیەکی زانستی نوێ هەموو ئەم بۆچونانە ڕەت دەکاتەوە، چونکە بە پێی ئەو توێژینەوەیە کە لەلایەن Dr. Joseph H. Nadeau ئەنجام دراوە دەری دەخات کە هێلکەدان بڕیاردەری سەرەکیە لە پرۆسەکە نەک سپێرمە ئازاکە، چونکە هێلکەدان پێشتر بڕیاریداوە حەزی بە کام جۆر لە سپێرمە و هەر ڕێگە بە ئەویش دەدات بێتە ژورەوە.

توێژینەوەکە ئاماژەی بەوەشداوە کە مەرج نییە هەموو کات هێلکەدان بە سپێرمەکان ڕازی بێت و کاتێک سپێرمەکان دەگەن، ڕەنگە دڵی هیچکامیان نەخوازێت و کەس قبوڵ نەکات.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

تەندروستی

چەند نیشانەیەکی نەخۆشی کە یەکسەر لە ڕووخسارتدا ڕەنگ دەداتەوە

خێزان

هەر کێشەیەکی تەندرووستی لە جەستەدا هەبیت، دڵنیابە زۆر زوو لە ڕوخسارتدا درکی پێدەکەیت، ئەمەی خوارەوە هەندێک لەو کێشانەیە کە لە ڕوخساردا ڕەنگ دەداتەوە:

 

– زیادبونی نائاسایی و بونی مووی زۆر لەسەر ڕووخسار بەهۆی کێشەیەکی تەندرووستیەوە کە پێی دەوترێت hirsutism، کە تێیدا هۆڕمۆنی پیاوانە دەردەدەیت و پێویستە چارەسەر وەربگریت.

– زەردهەڵگەڕانی ڕووخسار بوهۆی کەمخوێنی و کەمی ئۆکسجین لە جەستە و کەمبونەوەی خڕۆکە سورەکان و کاریگەریە ژینگەییەکانە و پێویستە پشکنین بکەیت.

– قڵشانی لێو بە بەردەوامی،  ڕەنگە بەهۆی زیاد لە پێویست بەرکەوتنی خۆرەوە بێت، کە ئەوەش مەترسیدارە و دەبێتە هۆی شێرپەنجە.

– بونی خاڵ لەسەر ڕوخسار زیانی نییە بە مەرجێک مووی لێنەیەت و ڕەنگی نائاسایی نەبێت و لە ٦ میلیمەتر زیاتر نەبێت، گەر ئەم شتانی تێدابوو پێویستە پشکنین بکەیت.

– وشکبونەیەوەی پێستی ڕوخسار بەهۆی کەمئاوی و شەکرە و خراپی سستمی خواردنتەوە ڕوو دەدات.

– زۆربوونی ژمارەی چرچەکانی ناوچەوانت کە وادەکات پیر دەربکەویت هۆکارەکەی دەروونیە و بەهۆی قەلەقی و خەفەتی زۆرەوەیە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە
ریکلام

کوردستان

دوایین