ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان
ریکلام

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

هاوبەشەكانی هواوی لەرۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باكووری ئەفریقیا ئامادەی كۆنگرەی پەكین دەبن

خەڵک –
لەسەنتەری هواوی لەشاری پەكین ، گروپی هواوی كۆنگرەی جیهانی بۆ هاوبەشەكان DigiX 2018 سازكرد بەبەشداری 1000 هاوبەش و پەرەپێدەر لەسەرتاسەری جیهان لەژێر ناونیشانی (كرانەوە و داهێنان) كە جەختی لسەر پەیوەندی و زیرەكی و جیهانگیری كرد، هواوی ئەم دەرفەتەی قۆستەوە و نەخشەرێگەی ستراتیژیەتی ژینگەیی بەفەرمی راگەیاند و بەنیازە بەرنامەی شاینیگ ستار (Shining Star) بەتەواوی جێبەجێ بكات لەگەڵ دامەزراندنی ستۆدبۆی داهێنان DigiX Innovation Studio هواوی بەنیازە ژیانێكی باشتر بۆ بەكارهێنەران دابین بكات، لەهەمان كاتدا هواوی ماركەی های لینكی (Huawei HiLink) بۆ ژینگە وەشاند لەگەڵ وەشاندنی Huawei ZHIXUAN بەفەرمی لە كۆنگرەكە.
تیمی خزمەتگوزاری لە رۆژهەڵاتی ناوەراست و باكووری ئەفریقیا بانگهێشتی هاوبەشەكانیان كرد لەنێوانیان هاوبەشانی دەستپێشخەری لە رۆژهەڵاتی ناوەراست (MEVP)، گەورەترین كۆمپانیاكانی سەرمایەداری لە رۆژهەڵاتی ناوەراست، ویگۆ(WEGO)، پێگەی پێشەنگ لەبواری پلیت و هۆتێلەكان، ئەنغامی پێگەی موسیقای عەرەبی، ئەلتوببی گەورەترین پێگەی پزیشكی لەناوچەكە ، سەرجەم هاوبەشەكان خۆشحاڵ بوون بە دەستپێشخەریەكەی هواوی و پابەندبوونی خۆیان بە دروستكردنی سیستەمێكی ژینگەیی كە لەگەڵ ویستی بەكارهێنەران دەنگونجێت.
لە وتەی كردنەوەی كۆنگرەدا، ڕیچارد یو بەڕێوەبەری جێبەجێكاری هواوی ستراتیژیەتی ژینگەیی راگەیاند، لەڕووی ئامێرەوە، ریچارد یو دووپاتیكردەوە كە مۆبایل دەبێتە دەرگای سەرەكی لەو كاتەی ئایپاد و لاپتۆپ و تەلەفزیۆن و ئۆتۆمۆبیل دەبنە دەرگایەكی لاوەكی، سەبارەت بەخزمەتگوزاریەوە هواوی جەخت لەوە دەكاتەوە كە بەكارهێنەر سوود لەم خزمەتگوزاریانە وەربگرێت، هواوی پشت بەپرۆسێسەرێكی زیرەك و ناسینەوەی بەكارهێنەرو پێشبینی شتەكان دەبەستێت، لەگەڵ نزیكبوونەوەی سەردەمی زیرەك هواوی ستراتیژیەتی خۆی راگەیاند كە پابەندبوونی خۆی بەرامبەر بەكارهێنەر دووپاتدەكاتەوە بەئەزموونێكی دیجیتالی باشتر. یو ئاماژەی بەوەشدا كەستراتیژیەتی هواوی جەخت لە 5 بوار دەكاتەوە: ئامێری كەسی و ئۆتۆمۆبیل و خانوو و نوسینگە وو تەندروستی و توانای جەستەیی.
دروستكردنی ژینگەیەكی كراوە بۆ داهێنان، جانگ بینگان سەرۆكی بەشی خزمەتگوزاری بەرنامەكان لەهواوی وتارێكی پێشكەشكرد بەناونیشانی (پەیوەندی بكەن بەبەرنامەی شاینیگ ستار و بیەكەوە براوەی گۆڕانكاریەكانی دیجتال بین) ، لەوتارەكەدا ئاماژەی بەوە كرد لەگەڵ نزیكبوونەوەی سەردەمی دیجیتاڵ، هواوی پابەندە زەمینە سازبكات بۆ داهێنان لەبواری خزمەتگوزاری دیجیتاڵی زیرەک، لەرێگای بەرنامەی شایتیگ ستار و ستۆدیۆی داهێنان DigiX Innovation Studio هواوی هەوڵ دەدات هاوبەشەكان و پەرەپێدەرەكان باڵادەست بن لەگەڵ دابینكردنی ناوەڕۆك وباشترین خزمەتگوزاری بۆ بەكارهێنەران.
لەرۆژی كۆتایی كۆنگرە وەلید مەنسور سەرۆكی وەبەرهێنان لە كۆمپانیاكانی دەسەتپێشخەری لەرۆژهەڵاتی ناوەراست وتارێكی پێشكەش كرد و پشتگیری تەواوی لەبەرنامەی شاینیگ ستار لە هواوی كرد ، هواوی هەماهەنگی لەگەڵ زانكۆكان دەكات بۆ دابینكردنی ژینگەی پێویست بۆ پەرەپێدەران وەك هەماهەنگی لەگەڵ زانكۆكانی وڵاتی ئیمارات و زانكۆی ئەمریكی لە دوبەی.

كۆمپانیای هواوی بەرنامەی شاینیگ ستار بۆ زیاتر لە 450 هەزار پەرەپێدەر لەسەرتاسەری جیهان جێبەجێ كرد، سەبارەت بەتەكنەلۆژیای زیرەكی دەستكرد، هواوی هەڵدەستێت بە مەشقپێدانی تواناكان و پشتگیری لەداهێنان دەكات، هەروەها پشتگیری ئەپلیكێشنە تازەكان كە سیمای داهێنانی پێوە دیارە، هواوی بەنیازە ستۆدیۆی داهێنان DigiX Innovation Studio دروست بكات كەتیایدا پەرە بە یارییەكان و بەرنامەكانی خوێندن دەدات هەروەها دەكرێت بەرنامەكان و ئەپلیكەشنەكانی منداڵان بەرەو پێش ببات یان بوارەكانی دارایی و ئاسایش سەرەرای بەشداریكردنی ئەم دەسكەوتانە لەگەڵ بەكارهێنەران، بەڕێز جانگ پێشبینی زیادبوونی داهاتەكانی كۆمپانیای كرد لە ساڵی 2018 بەرێژەی 100% .
لەكۆنگرەكەدا رێگادرا چەندین كۆبونەوەی لاوەكی ئەنجام بدرێت لەبابەتەكانی زیرەكی دەستكرد و سیستەمی بەرهەمهێنان و بەبازاركردن، هەماهەنگی لەبوارەكانی HUAWEI Video وHUAWEI Reader لەگەڵ خزمەتگوزاری HUAWEI Music، و HUAWEI Themes و هتد ، هەروەها چەند كۆبونەوەیەک ئەنجامدرا سەبارەت بە خانوبەرەی زیرەک و پێشانگای HUAWEI Ability Gallery، و تواناكانی بەكارهێنەری EMUI Open Capability و سیستەمی پلاندانانی بەرهەم و HMS & Huawei Pay وSmart Wear & Sports and Health.
داهێنان لە تاقیكردنەوە دەستپێدەكات، هەماهەنگی پەیوەستە بە داهاتووەوە، ئەم كۆنگرەیە زەمینەساز بوو بۆ هاوبەشەكان، لەگەڵ ئەم هاوبەشانە هواوی بەنیازە باوەش بۆ شۆرشی زیرەک بكاتەوە و بەردەوامی دۆزینەوەی باشترین رێگا بۆ ژیانێكی دیجیتال.

 

 

 

 

 

ریکلام

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

١٣ داهێنانی تەکنەلۆژی سەرسوڕهێنەر ژیان ئاسانتر دەکەن

خێزان

ئەمانەی خوارەوە کۆمەڵێک داهێنانی تەکنەلۆژی ناوازەن، کە هەندێکیان لە ئێستادا بەردەستن و هەندێکی دیکەیان لە داهاتوودا بەردەست دەبن.

ئەندازیارێکی هۆڵەندی جۆرە ئامێرێکی زیرەکی بەرهەم هێناوە کە دەتوانێت دەموچاوی پشیلەکەی بناسێـتەوە و چوونکە لە دەرەوە پشیلەی زۆری لێیە و ئەم کارەشی ئاسانکاری دەبێـت بۆی تاوەکوو هەموو کات هەڵنەسێتەوە و دەرگا بکاتەوە.

وێنەگرتنی سێڵفی لەلایەن درۆنەکانەوە

کۆمپانیاکانی ڕیکلام توێژینەوەکانیان زۆر فراونتر دەبێت و دەتوانن ئامێرێکی وا دروست بکەن بە خوێندنەوەی چاوی ڕەگەزی خەڵکی دیاری دەکات و تاوەکوو ڕاپۆرتێک کۆبکاتەوە لەسەر ئەو کەسانەی چاویان لە ڕیکلامەکە کردووە.

تەکسی هەوایی خێرای 125 میل دەبێت لە کاتژمێرێکدا.

یەکەم خانووی پرنت کراوی سریدی لەلایەن ئامێرەوە لە تەکساسە و پێشبینی دەکرێت ئەم جۆرە خانوانە زیاتر بەر بڵاوببن.

جلەکان دەگونجێنرێن لەگەڵ هەموو بارێکی کەشوهەوادا.

قەبارەی داتای زەخیرەکراو لە ئامێرەکاندا زۆر زیاتر دەکرێن و قەبارەیان بچوکتر دەکرێتەوە و لە ئێستادا کۆمپانیای ئای بی ئێم لەسەر تەنۆلکەی زۆر بچووک زانیارییەکان پاشەکەوت دەکات.

درۆنەکان دەتوانن جێی ماتۆڕەکانی دیلڤەری بگرنەوە، و لە ئێستادا چەندین کۆمپانیا کار لەسەر ئەم شێوازە دەکەن.

چوکلاتە و پیزای سریدیش واقیعێکی دوور نییە و ئەگەری ڕودانی هەیە و خەڵکیش حەز دەکەن تامەکەی تاقی بکەنەوە.

دابینکردنی پلەیستەیشن لە نێو شوێنی چاوەڕوانی فڕۆکەکاندا بە شێوازێکی جیاواز لە پێشتر.

کەسانی نابینا دەتوانن بە دەست لێدان لە شتەکان و لە ڕیی دەستکێشێکەوە لە مێشکیاندا وێنای شتەکە بکەن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

پێنج هۆکار بۆ نەکڕینی ئایفۆنە نوێیەکانی ئەپڵ

خەڵک-

هەمیشە دەڵێین مۆبایلەنوێیەکان شایەنی کڕینن، ئێستاش کە کۆمپانیایەکی باوەڕپێکراوی وەک ئەپڵ ئایفۆنی نوێی خستووەتەوە بازاڕەوە، لەوانەیە ڕاستەوخۆ بچینە بازاڕەکان و بیانکڕین. بەڵام ئێستا سیاسەتی قوڵی کۆمپانیاکان هاتووەتەوە گۆڕێ، لەوانەش ئەپڵ کە بە ڕاگەیاندنی ئەم مۆبایلە نوێیانە بووە جێگای باسی ماڵپەڕەکان، کە زۆرێک باسیان لەوە دەکرد ئەم ئایفۆنە نوێیانە شایەنی کڕین نییە، بۆیە لەوانەیە ئەمە هۆکارێک بێت بۆ دووبارە بیرکردنەوەمان بۆ کڕینی مۆبایلەکە. ئێستاش ١٠ هۆکاری باش بخوێنەوە بۆ نەکڕینی مۆبایلەکە:

ئایفۆنە نوێیەکان بەڕاستی نرخییان بەرزە

نرخی ئایفۆن XS Max لە ١,١٠٠ دۆلار و ئایفۆن XS لە ٩٩٩ دۆلارەوە دەستپێدەکەن، کە لە کاتێکدا ئەمانە نرخی بیرگەی ٦٤ گێگابایتین! بە دڵنیاییشەوە ئێستا خەڵک ئارەزوویان لە بیرگەیەک بە فراوانی ٦٤ گێگابایت نەماوە بۆیە ئەگەر یەکێک بیرگەیەکی فراوانی بوێت و ئەم ئایفۆنە بکڕێت، دەبێت ١,١٥٠ دۆلار بدات بە ئایفۆنی XS بۆ وەرگرتنی بیرگەی ٢٥٦ گێگابایت، وە ئەگەر زیاتریش دەوێت ئەوا نرخەکەی خەیاڵی دەبێت هەر وەک لە وێنەکەدا دیارە. ئەمە پارەیەکی زۆرە، پێت وانییە بەمە بتوانیت ماکبووک Airـێکی نوێ بکڕیت؟ یان پارەکەت پاشەکەوت بکەیت؟

کڕینی ئایفۆن X لە جیاتی XS

کڕینی ئایفۆن X لە جیاتی ئایفۆنەنوێیەکان لە باشترین هۆکارەکانن بۆ نەکڕینیان، ئەپڵ داشکانی لە نرخەکەی کردووە و ١٠٠ دۆلار نرخی کەمترە. ئەگەر تۆ بەکارهێنەری ئایفۆن ٧یت یان ٨، وە ئەگەر دەتەوێت مۆبایلی نوێی ئایفۆن بکڕیت ئەوا وا باشترینە ئایفۆن X بکڕیت، بە ڕێژەیەکی باش لە هەمان ئاستی ئایفۆن XSـدایە، هەمان توانای کامێرا، بوونی ناسینەوەی کەسێتی دەموچاو بۆ کردنەوەی مۆبایلەکە، هەروەها بە نزیکەیی هەمان خێرایی و توانای ئایفۆنەنوێیەکان، هەروەها هەمان شێوەی دیزاین، بە نرخێکی زۆر کەمتر.

نەبوونی هیچ داهێنانێکی جیاواز لە ئایفۆن XS

ئایفۆن 6s تایبەتمەندی 3D Touchی هەبوو، ئایفۆن ٧یش کامێرای دووانەهاوێنە و ئایفۆن Xیش تایبەتمەندی ناسینەوە ڕووخسار بۆ کردنەوەی مۆبایلەکە و هەروەها بوونی هەستەوەرەکان لە بەشی سەرەوە لەگەڵ بوونی ڕوونمایەک لە جۆری ئۆلێد. بەڵام لە ئایفۆن XS Wـدا، هیچ تایبەتمەندییەکی بکوژ نییە. ئەوەی هەبێت تایبەتمەندی Smart HDRـە بۆ ڕوونما و دەستکاریکردنی شێوەی پۆرترەیتی وێنەکان، بەڵام ئەمانە داهێنان نین و لە مۆبایلەکانی دیکەدا پێشتر هەبوون.

ئایفۆن XS بەو ڕێژە زۆرە لە ئایفۆن X خێراتر نییە

هەرچەندە ئەپڵ بە گرنگییەوە باسی لە خێرایی مۆبایلەکانی دەکرد، بەوەی لەسەر پڕۆسێسەری A12 کاردەکەن، بەڵام جیاوازییەکە لەگەل ئایفۆن X زۆر نییە! وەک لە هەڵسەنگاندنەکانی توانای ئایفۆن XS کە لە وێنەکەدا دیارە، خێرایی ١ ناوکی ئایفۆن XS دەگاتە ٤,٨١٣ خاڵ و لە ٢-ناوکیدا گەشتووەتە ١٠,٢٦٦. لە کاتێکدا ئایفۆن Xی ڕابردوو لە ١-ناوکیدا تواناکەی گەیشتە ٤,٠٦١ خاڵ و لە ٢-ناوکیدا گەیشتە ٩,٩٥٩ خاڵ. ئەمە جیاوازییەکی زۆر نییە وایە؟ ئایفۆن xs ئەو ڕێژەخێراییەی نییە کە ئەپڵ باسی لێوە دەکات و بە ٨-ناوکی پڕۆسیسەری A12ی بایۆنیک ناوی دەبات. هەرچۆنێک بێت لەمەوە دەزانین کە لە ڕووی تواناوە جیاوازییەکی زۆریان نییە لە ڕووی خێراییەوە هۆکارێک نییە تا ئایفۆنەکەمان نوێبکەینەوە بۆ ئایفۆن XS.

هەروەها ئایفۆن X هیچ خاوبوونەوەیەکی لێ بەدی ناکرێت و بەڵکو لەگەڵ هاتنی وەشانی iOS 12 خێراتر بووە.

نەبوونی تایبەتمەندی خێرا بارگاویبوونەوە، نەبوونی تایبەتمەندیەکی دڵخۆشکەر لە مۆبایلی ئایفۆن XS

هەروەک دەزانین، بوونی تایبەتمەندی خێرابارگاویبوونەوە چەندە گرنگە بۆ ئەوەی لە مۆبایلەکان هەبێت. بەڵام ئایفۆنە زیاد لە ١٠٠٠ دۆلارەکانی ئەپڵ هێشتا تایبەتمەندی خێرابارگاویبوونەوەیان نییە و بیرۆکەی ئەوەشمان نییە ئایفۆن XS چەندێک کاتی دەوێت تا بە تەواوی بارگاویی ببێتەوە. ئەمە هۆکارێکی باش نییە بۆ نەکڕینی ئایفۆنەنوێیەکان؟ ئەپڵ بارگاویکردنەوەی بێ وایەری لابردووە، هەروەها گەیەنەری (بیستۆکی جۆری جیاواز لەگەڵ ئایفۆن)ـیشی لابردووە.

سەرچاوە: Kitn.net

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

مارسیدس ھەنگاوێکی جیاوازی نا
ئاستی کێبەرکێی بازاڕی ئۆتۆمبێلە کارەباییەکانی بەرز کردەوە

خەڵک-

ھەفتەی رابردوو کۆمپانیای مارسیدس لە ھەنگاوێکی نوێدا لە شاری ستۆکھۆڵم یەکەمین ئۆتۆمبێلی کارەبایی خۆی ڕاگەیاند بە ناوی ئی کیوو سی (EQC) و توانای کێبەرکێی لە بازاڕی ئۆتۆمبێلە کارەباییەکان بەرزکردەوە.

(EQC) ئۆتۆمبێلێکی کرۆس ئۆڤەری (AWD) یە، واتە ھەر چوار تایەکەی ھێزیان لەسەرە و لە دروستکردنیدا پشت بە نوێترین داھێنانە تەکنیکییەکانی پیشەسازیی ئۆتۆمبێل بەستراوە.

ئەم ئۆتۆمبێلە نوێیەی مارسیدس پشت بە دوو بزوێنەری کارەبایی دەبەستێت کە پێکەوە بڕی 408 HP دەبەخشن بە ئۆتۆمبێلەکە، باترییەکەشی بە یەک بارگاوی کردنەوە توانای بڕینی ٤٥٠ کیلۆمەتری ھەیە.

دوو بزوێنەری ئۆتۆمبێلەکە لە پێشەوە و دواوە لە نێوان تایەکان جێگیر کراون و ھەریەکەیان ھێز دەدات بە دوو تەگەری ئۆتۆمبێلەکە، لەگەڵ ئەوەی گێربۆکسێکی دوو نمرەیی لەگەڵ سیستەمی 4Matic ـی تایبەت بە مارسیدسی لەسەر دانراوە.

لە دیزاینی ئۆتۆمبێلەکە لایەنی جوانی فەرامۆش نەکراوە، ئۆتۆمبێلەکە دەیان سیستەمی نوێی خۆشڕەوتی و سەلامەتی تێدایە کە دەیباتە ئاستی باڵا لە کێبەرکێی بازاڕ بۆ ئۆتۆمبێلە کارەباییەکان.

"سيارة حقيقية وليس خيال علمي" ـ مرسيدس تقدم سياراتها الكهربائية "إي كيو" الرائدة

"سيارة حقيقية وليس خيال علمي" ـ مرسيدس تقدم سياراتها الكهربائية "إي كيو" الرائدة، وهذه هي مميزاتها

Posted by ‎DW (عربية)‎ on Wednesday, September 19, 2018

بەردەوام بە لە خوێندنەوە
ریکلام
ریکلام
ریکلام

کوردستان

دوایین