ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئابوری

حكومەتی سوریا و دەسەڵاتدارانی رۆژئاوای كوردستان لەسەر نەوتی حەسەكە رێكدەكەون

خەڵك – بەشی هەواڵ

حكومەتی سوریا و دەسەڵاتدارانی رۆژئاوای كوردستان لەسەر كێڵگە نەوتییەكانی حەسەكە رێككەوتن.

رۆژنامەی وەتەن بڵاویكردەوە، حكومەتی سوریا و هێزەكانی سوریای دیموكرات رێككەوتوون لەسەر بەڕێوەبردن و فرۆشتنی نەوتی كێڵگەكانی سنوری حەسەكە.

بەپێی رێككەوتنە، فرۆشتن و بەڕێوەبردنی كێڵگە نەوتییەكانی حەسەكە لە بن دەسەڵاتی حكومەتی سوریادا دەبێت.

بەپێی هەواڵی رۆژنامە، شاندێكی روسی و سوری سەردانی حەسەكە و قامیشلۆ و رەقە و تەبقە و شەدادییان كردووە.

ئابوری

كەناڵی كوردستان تیڤی هەلی كار ڕادەگەیەنێت

خەڵك- بەشی هەواڵ
كەناڵی ئاسمانی كوردستان تیڤی، كە كەناڵی فەرمی پارتی دیموكراتی كوردستانە هەلی كار بۆ دوو پێشكەشكار ڕادەگەیەنێ و مەرجەكانیش بڵاودەكاتەوە.

بەپێی ڕاگەیەنراوێكی كەناڵی ئاسمانی (كوردستان تیڤی) كە وێنەی دەست (خەڵك) كەوتووە، ئاماژە بەوەدراوە، كە “كوردستان تیڤی ئاگاداری هاوڵاتیانی خۆشەویست دەكاتەوە، كە پێویستی بە (2) پێشكەشكار هەیە لە ڕەگەزی مێ”.

بەپێی ئەو مەرجانەی كەناڵەكە دیاری كردووە، دەبێت خوازیار( دەرچووی زانكۆ بێت و ئاستی ڕۆشنبیری گشتی باش بێت و ئامادەیی كاركردنی كاری ڕۆژانەی هەبێت) .

كەناڵەكە ئاماژەی بەوەشكردووە، خوازیاران دەتوانن لە ڕێگەی ئەم ئیمەیلەوە سیڤیەكانیان بنێرن ([email protected])

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

عێراق ئاماری هەناردەی نەوتی نیوەی ئەم مانگەی بڵاوكردەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ

لەسەرەتای ئەم مانگەوە تا 15ی مانگ، وەزارەتی نەوتی عێراق 3.5 ملیۆن بەرمیل نەوتی رۆژانە هەناردەی دەرەوە كردووە.

ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز بڵاوی كردەوە، كە ئاڵۆزییەكانی چەند رۆژی پێشوو كاریگەری لەسەر هەناردەی نەوتی عێراق نەبووە و بڕی پێویست نەوت نێدراوەتە دەرەوە.

ئاشكرابوونی هەناردەی نەوتی عێراق مانگانە و چەند رۆژێك جارێك لەكاتێكدایە كە هیچ زانیارییەكی فەرمی لەسەر نەوتی هەرێمی كوردستان نیە و زیاتر لە سێ‌ ساڵیشە وەزارەتی سامانەسروشتییەكان ئاماری بڵاونەكردۆتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

بڕێكی زۆر لە بسكیتی دۆندرمە لە سلێمانی لەناوبرا

خەڵك- بەشی هەواڵ

ئاسایشی سلێمانی دەست بەسەر بڕێكی زۆر بسكیتی دۆندرمەی بەسەرچوودا گرت و لەلایەن لیژنە هاوبەشەكانەوە لەناوبرا.

ماڵپەڕی فەرمی قائیمقامیەتی سلێمانی بڵاوی كردەوە، لەلایەن بەشی ئابوری بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی دەست بەسەر ( 2 ) هەزار كارتۆن بسكیتی دۆندرمە لەجۆری ( بابك )ی ئێرانی گیراوە و رەوانەی لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەت كراوە.

بسكیتی دۆندرمەكە لە كۆگای كۆمپانیای نەكەرۆز دەستی بەسەردا گیراوە، كە خاوەنەكەی بە نوێكردنەوەی بەروارەكەی دەستكاری لیبڵەكانی كردوە بۆ ساخكردنەوەی لە بازارەكانی شاری سلێمانی، لەگەڵ بسكیتی دۆندرمەكەدا، دەست بەسەر زیاتر لە ( 3 ) هەزار و ( 700 ) لیبڵی لەزگەدا گیراوە لەگەڵ مۆری نوێكردنەوەی بەروار.

بەفەرمانی قائیمقامی سلێمانی و لەلایەن لیژنەی لەناوبردنی لیژنە هاوبەشەكانەوە لەناوچەی تانجەرۆی شاری سلێمانی لەناو دەبرێت و بۆ رێگری كردن لە دوبارە كردنەوەی ئەوكارەش خاوەنەكەی رێكاری پێویستی بەرامبەر دەكرێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە
ریکلام

کوردستان

دوایین