ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

چەند ڕێنماییەک بۆ شۆفێری کردن لە کاتی خۆڵباریندا

خەڵک-

لە ماوەی چەند ساڵی ڕابردوو دیاردەی خۆڵبارین بە شێوەیەکی بەرچاو لە ھەرێم و ناوچەکە زیادیکردووە، بەوەش زۆرجار کێشەی بۆ شۆفێران دروستکردووە و کێشەکانیش قوربانییان لێکەوتۆتەوە.

گرفتی سەرەکیی دیاردەکە لەوەدایە ئاستی بینین کەمدەکاتەوە بۆ دۆخی مەترسیدار و لە ھەندێک حاڵەتدا کەمتر لە ٥٠ مەتر، ئەوەش وا دەکات ئاستی مەترسییەکانی ھاتووچۆ چەند بارە ببنەوە.

بۆ پاراستنی سەلامەتی خۆت و خێزان و ئۆتۆمبێلەکەت، باشترە ڕەچاوی ئەم ڕێنماییانە بکەیت لە کاتی بوونی ئەو دیاردەیەدا:

یەکەم:  پشكنین بۆ تایەكانت بكە، چونكە لە ڕۆژی خۆڵباریندا پێویستە تایەكانت لەبارێكی باشدا بن و ھیچ كێشەیەكیان نەبێت.

دووەم:  پێویستە دوورییەكی زیاترت لەگەڵ ئۆتۆمبێلی پێشەوەتدا ھەبێت و ئەوەش دەگاتە ٣٠٠ مەتر، چونكە لەو ڕۆژانەدا ڕووناكی بەرز كاری پێدەكرێت.

سێیەم: پێویستە ڕووناكییەكانی پێشەوەت كار پێبكەیت و دڵنیابیتەوە لە كاركردنیان، ئەگەر ئاستی بینین زۆر كەمبووەوە، ئەوا ڕووناكی بەرز كار پێبكە.

چوارەم: پێویستە دڵنیا ببیتەوە لە ئیستۆپ گرتنی ئۆتۆمبێلەكەت و بۆ ئەوەش پێش ھاتنە دەرەوە تاقیبكەرەوە و خۆت لە ڕووداو بپارێزە.

پێنجەم: ھەندێك جار جامەكانی پێشەوەت پیس دەبن و دڵنیابە فڵچەكان كار دەكەن و ئاوی پێویست لە ئۆتۆمبێلەكەتدایە بۆ پاككردنەوە و سڕینی جامەكان.

بە ھیوای سەلامەتیی ھەموو لایەک.

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

بەشە بازاڕی هواوی لە رۆژهەڵاتی ناوەراست و ئەفریقیا بە رێژەی 31.25% پەرەی سەندووە

خەڵک – تەکنەلۆژیا

گروپی هواوی رایگەیاند بەشە بازاڕی بەرهەمەكانی لە ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەراست و ئەفریقیا بە رێژەی 31.25% پەرەی سەندووە بەپێی راپۆرتی (جی ئێف كەی) بۆ ساڵی 2018 ئەوەش ئاماژەیەكە بۆ سەركەوتنی مۆبایلەكانی كۆمپانیاكە لە ناوچەكە. داتاكانی (جی ئێف كەی) ئاماژە بۆ ئەوە دەكەن كە بەشە بازاڕی هواوی لە مانگی ئایاری 2018 گەشتوەتە 21% كە بەرێژەی 31.25% پەرەی سەندووە بەبەراوردكردن لەگەڵ داتاكانی مانگی كانونی یەكەمی 2017. هەروەها نرخی فرۆشتنی بەرهەمەكان بەرێژەی 35.7% زیادی كردووە بەوەش دەگاتە رێژەی 19% لەمانگی ئایاری 2018 بەبەراوردكردن لەگەڵ داتاكانی مانگی كانونی یەكەمی 2017.
پابەندبوونی هواوی بەرامبەر ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەراست و ئەفریقیا لەگەڵ هەوڵەكانی لەبواری داهێنان و لێكۆڵینەوە هۆكاربوون لەپەرەسەندنی گروپەكە، ئەوەش بەدیاردەكەوێت لە زیادبوونی خێرای هەناردەكردنی مۆبایلی هواوی لە نیوەی یەكەمی 2018، پەرەسەندنی بەشە بازاڕی گروپی هواوی لە وڵاتانی ناوچەكە بەرێژەی 20%، كەبریتی بوو ناوچەی وڵاتانی شام بەرێژەی 37.4% ، وڵاتی عومان بەرێژەی 30%، عەرەبستانی سعودیە بەرێژەی 27%، عیراق بەرێژەی 25%\، مصر بەرێژەی 24%، باكستان بەرێژەی 22.2%، ئیمارات بەرێژەی 20%.
هواوی بەم دواییە زنجیرەی مۆبایلی HUAWEI P20 وەشاند كەجێگای رەزامەندی چاودێران بوو ، كە كامێرایەكی سیانی هەیە پاڵپشت بە تەكنەلۆژیای زیرەكی دەستكرد، كە وا لەبەكارهێنەران دەكات وێنەی پیشەگەرانەی بێ هاوتا بگرن. فرۆشتنی مۆبایلی HUAWEI P20 كە جێگای ستایشی دەزگاكانی راگەیاندنی جیهانی بوو گەیشتە 6 ملیۆن دانە لەسەرتاسەری جیهان ئەوەش لەدوای سێ مانگ لەوەشاندنی لەمانگی ئاداری 2018، بەزیادبوونی بەرێژەی 81% لەگەڵ فرۆشتنی بەرهەمی HUAWEI P10 لەساڵی 2017.
وا پێشبینی دەكرێت هواوی داهێنانی تازە لەبواری مۆبایلدا بوەشێنێت لەماوەی چەند مانگی داهاتوودا، كەئەوەش بوار بەفرەوانی دەرەخسێنێت بۆ زیاتر پەرەسەندن و وەبەرهێنان لە رۆژهەڵاتی ناوەراست و ئەفریقیا لەداهاتوودا.
سەرچاوە : راپۆرتی (جی ئێف كەی) بۆ مانگی ئایاری 2018

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

سێ ڕووداوی گەردوونیی ناوازە تەنھا لەم مانگەدا ڕوودەدەن

خەڵک-

لە بواری گەردوونناسیدا زۆرجار دیاردەی جوان و دەگمەن دەبینرێت، بەڵام زۆر کەم چەند ڕووداوێکی لەو جۆرە لە تەنھا یەک مانگدا کۆ دەبنەوە، تا کۆتایی ئەم مانگەش سێ دیاردەی ناوازەی گەردوونی ڕوودەدەن.

یەکەم

ئاژانسی ناسا بڵاویکردەوە: تەلەسکۆپی چاندرا-ئێکس دیمەنی نەمانی پاشماوەکانی ئەستێرەیەکی کەم تەمەنی تۆمارکردووە دوای ئەوەی خۆی بە ئەستێرەی  RW Aur Aدا کێشاوە کە ٤٥٠ ساڵی ڕووناکی لە زەوییەوە دوورە.

ئەستێرەی RW Aur A دوای ئەوەی لە ساڵی ١٩٣٧دا دۆزراوەتەوە، لەو کاتەوە تا ئێستا بۆتە جێگەی بایەخی ئەستێرەناسان، لێکۆڵەران بۆ یەکەمجار توانییان گۆڕان لە ڕووناکی ئەستێرەکەدا دەستنیشان بکەن.

ھۆکاری ئەوەش بۆ خۆ پێداکێشانی ئەستێرەیەکی کەم تەمەن دەگەڕێتەوە بەو ئەستێرەیەدا کە تیایدا تواوەتەوە و ئێستا وەک یەک ئەستێرە خۆیان نمایش دەکەن.

دووەم

لە مانگی ئابی ساڵی ٢٠٠٣، دوو ھەسارەی زەوی و مەریخ لە ماوەی ٦٠ ھەزار ساڵی ڕابردوودا کەوتنە نزیکترین خاڵی یەکتر کە ٥٦ ملیۆن کیلۆمەتر بوو، لە کۆتایی ئەم مانگە و سەرەتای مانگی داھاتوو جارێکی دیکە ئەو دوو ھەسارەیە لێک نزیک دەبنەوە، بەڵام بە ئەندازەی ساڵی ٢٠٠٣ نا، ئەمجارە دووریی نێوان زەوی مەریخ کە یتە نێو خولگەی زەوییەوە لەگەڵ خۆر دەگات بە ٥٨.٢ ملیۆن کیلۆمەتر، کاتێکی گونجاو دەبێت تا بتوانین ھەسارەی سور بە چاوی ئاسایی ببینین، کە تا ساڵی ٢٢٨٧ ئەو دوو ھەسارەیە ئەوەندە لێک نزیک نابنەوە، تا ٦٠ ھەزار ساڵی دیکەش ناگات بە ڕووداوەکەی ساڵی ٢٠٠٣.

سێیەم

رۆژی ٢٠١٨/٧/٢٧ بینەری درێژترین مانگ گیران دەبین لە سەدەی ٢١ دا، ڕووداوەکە بە تەواوەتی لە رۆژھەڵاتی ناوەڕاست و رۆژھەڵاتی ئەفریقا و ناوەڕاستی ئاسیا و ھیندستان دەبینرێت، بە شێوەی نیوەییش لە نیوزیلاند و ئەمریکای باشور.

لەم ڕووداوەدا مانگ بۆ ماوەی ١ کاتژمێر و ٤٣ خولەک و ٢١ چرکە بە تەواوەتی دەکەوێتە بەر سێبەری زەوی، لە ساڵی ٢٠٠٠ یش مانگ گیرانێکی ١ کاتژمێر و ٤٦ خولەک و ٤٠ چرکەیی تۆمار کراوە، ئەم کاتەش تەنھا ٢٠ چرکەی کەمە بۆ ئەگەری درێژترین ماوەی مانگ گیران لە مێژووی گەردووندا کە ١ کاتژمێر و ٤٧ خولەکە، بەڵام ئەوەی ئەم مانگە درێژترین مانگ گیران دەبێت تا کۆتایی ئەم سەدەیە.

مانگ گیرانە لە کاتژمێر ٠٨:٢٢ خولەکی ئێوارە بە کاتی گرێنچ (١١:٢٢ ـی شەو بە کاتی ھەرێمی کوردستان دەگاتە ئەوپەڕی و تەواوی مانگ گیرانەکەش لە سەرەتایەوە تا کۆتایی، زیاتر لە ٤ کاتژمێر دەخایەنێت.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

سامسۆنگ لە سێ ساڵی داھاتوو بەرھەمەکانی خۆی لە مۆبایل دوو ھێند دەکات

خەڵک-

ھەفتەی ڕابردوو کۆمپانیای سامسۆنگ دەستیکردووە بە بنیادنانی کارگەیەکی زەبەلاحی تایبەت بە بەرھەمھێنانی مۆبایل لە ھیندستان، چاوەڕێ دەکرێت بە تەواوبوونی ئەو کارگەیە بەرھەمەکانی کۆمپانیاکە بۆ دوو ھێندە زیاد دەکات.

وەک ئەوەی سەرچاوە ئاگادارەکان ئاماژەی پێدەکەن، بڕیارە ئەو کارگەیە لە ساڵی ٢٠٢٠ تەواوبکرێت و دەست بەکار کردن بکرێت تیایدا، بە شێوەیەک ساڵانە ١٢٠ ملیۆن مۆبایل بەرھەم بھێنێت.

ھەنگاوەکەی سامسۆنگ بە تەنھا کار لە بازاڕ و بەرھەکانی خۆی ناکات، بەڵکو کار دەکاتە سەر بازاڕی جیھانیی مۆبایل، بە شێوەیەک کە کۆمپانیاکە دەتوانێت بە نرخێکی کەمتر لە جاران بەرھەمەکانی خۆی بخاتە بازاڕەوە، ئەوەش کێبەرکێکە توندتر دەکات.

لە کاتی دەستپێکی دروستکردنی ئەو کارگەیە کە کەوتۆتە نزیک شاری نیودەلھی، نارێندرا مۆدیی سەرۆک وەزیرانی ھیندستان و مون جای ئین ھاوتا کۆریاییەکەی ئامادەبوون، بەرپرسانی سامسۆنگیش ئاماژەیان بەوە کرد، جگە لە کردنەوەی ئەو کارگەیە، بە نیازن تا ٣ ساڵی داھاتوو بە بڕی ٧١٦.٥٧ ملیۆن دۆلار کارگەکەی تریان لە ھیندستان (کارگەی نوێدا) پەرەپێبدەن.

لە ئێستاشدا ھیندستان بۆتە بازاڕێکی زەبەلاحی ساخکردنەوەی مۆبایل و ئامێر ئەلیکترۆنییەکان، دوای چین بە پلەی دووەم دێت و ساڵی ڕابردوو ئەمریکای لەو بابەتەدا تێپەڕاند، جگە لەوەش بازاڕێکی گەورەی دەستی کاری شارەزا و ھەرزانە و لە ئێستاشدا ١٢٠ کارگەی جیاوازی کۆمپانیاکانی دروستکردنی مۆبایل لەو وڵاتە بوونیان ھەیە.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە
ریکلام

کوردستان

دوایین