ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان
ریکلام

کوردستان

ئەمنێستی داوای لێپرسینەوە لە بکوژانی خۆپیشاندەرانی عیراق دەکات

خەڵک-

ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی لە ڕاپۆرتێکیدا سەرکۆنەی کوژرانی خۆپیشاندەرێک لە خۆپیشاندانەکانی پارێزگای بەسرە دەکات و دەڵێت، دەبێت بەرپرسانی ئەو کارە و بکوژانی خۆپیشاندەرەکانی ڕابردوو، سزا بدرێن.

لە ڕاپۆرتەکەی ئەمنێستی ئینتەرناشناڵدا ھاتووە: “ڕێکخراوەکە نیگەرانە لە بیستی ئەو ھەواڵە بەردەوامانەی باس لە دەسترێژی ھێزە ئەمنییەکان دەکەن بە نێو خۆپیشاندەرانی عیراقیدا، کە دوایین قوربانی لە شاری بەسرە بوو.”

ڕێکخراوەکە داوا لە حکومەتی عیراق لێکۆڵینەوەی ورد و بێلایەن لەو تاوانە بکەن و ئەنجامدەرانی سزا بدات.

لە ڕاپۆرتەکەدا ئەوەش ھاتووە: “عیراقییەکان مافی ئەوەیان خۆپیشاندانی ئاشتیانەی بێ توند و تیژی ئەنجام بدەن بە بێ ترس و تۆقاندنیان لە لایەن ھێزە ئەمنییەکانەوە.

ڕێکخراوەکە ئەوەشی بیرھێناوەتەوە، کە بەردەوام لە خۆپیشاندانەکانی عیراقدا بەھۆی تەقەی ھێزە ئەمنییەکانەوە قوربانی کەوتۆتەوە.

 

کوردستان

نێچیرڤان بارزانی: دەروازەی گومركی لە نێوان مێرگەسور و توركیا دەكەینەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ
جێگری سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان، كە هاوكات سەرۆك وەزیرانی هەرێمە ڕایدەگەیەنێت، خاڵی سنوری لە مێرگەسور لەگەڵ توركیا دروست دەكەین و دەشڵێت: “پڕۆژەی خزمەتگوزاری زیاتر ئەنجام دەدەین”.

نێچیرڤان بارزانی، جێگری سەرۆكی پارتی لە بانگەشەی حزبەكەی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان لە سۆران ڕایگەیاند، ئەم دەڤەرە جێگەی شانازییە و 123 پێشمەرگەی دەڤەری سۆران لە شەڕی دژی داعش شەهید بوون.

ڕاشیگەیاند، شانازییەكانی سۆران لە مێژوودا تۆمار كراون و پڕۆژەی خزمەتگوزاری زیاتر لەم ناوچەیە ئەنجام دەدەین.

نێچرڤان بارزانی ئاشكراشی كرد، لەم دەڤەرەوە خاڵی سنوری لە مێرگەسور لەگەڵ توركیا دروست دەكەین، كە دەروازەیەكی گرنگ و بەهێز دەبێت.

جەختیشی كردەوە، بارزان شوێنی نووسینەوەی بەرنامەی ڕزگاریخوازی كوردستان بوو.

وتیشی، “پارتی ئەندازیاری ئاوەدانی كوردستانە و پارتی بوون بەقەدەر سەری چیاكان بەرزە”.

‌نێچیرڤان بارزانی‌ ئاماژەی بەوەشكرد، له‌ پردێ‌ دوژمنه‌كانمان تێكشكاند و له‌عیراق ده‌مانه‌وێت هاوبه‌شی‌ ڕاسته‌قینه‌ بین.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

مەلا بەشیر لەسەر ناوهێنانی كوردستان ڕونكردنەوەیەك بڵاودەكاتەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ
نوسینگەی مەلا بەشیر حەداد، جێگری دووەمی سەرۆكی پەرلەمانی عیراق، لەسەر ناوهێنانی وشەی كوردستان لەگەڵ عیراق و كوەیتدا لە دوایین بەیاننامەی، ڕونكردنەوەیەك بڵاودەكاتەوە.

نوسینگەی جێگری دووەمی سەرۆكی پەرلەمانی عیراق لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاندووە، “دەیەوێت ڕونكردنەوە بدات لەسەر ئاماژەكردن بە وشەی عیراق و كوەیت و هەرێمی كوردستان، كە بە هەڵە بووە”.

مەلا بەشیر لە ڕونكردنەوەكەدا دەڵێت، “وشە ڕاستەكە عیراق و كوەیت لە هەرێمی كوردستان تا بەسرەیە”.

ئەمڕۆ چوار شەممە، مەلا بەشیر حەداد، جێگری دووەمی سەرۆكی پەرلەمانی عیراق، لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بە گرنگی پەیوەندییەكانی نێوان عیراق و كوەیت و كوردستان كردبوو، جەختیشی لەسەر پێویستی پەرەپێدانی ئەو بەرژەوەندییانە كردبۆوە، بەجۆرێك، كە خزمەت بە بەرژەوەندییە هاوبەشەكان بكات.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

مالكی پشتیوانی بۆ فوئاد حوسێنی كاندیدی پارتی راگەیاند

خەڵك- بەشی هەواڵ

نوری مالكی، سەرۆكی فراكسیۆنی دەوڵەتی یاسا و جێگری سەرۆك كۆماری عێراق رایگەیاند، ئامادەن پشتیوانی لە كاندیدی سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ سەرۆكایەتی كۆماری عێراق بكەن.

مالكی لە دوای كۆبونەوەی لەگەڵ وەفدی پارتی دیموكراتی كوردستان بە سەرۆكایەتی فوئاد حوسێن رایگەیاند، ئەوان لێكتێگەیشتی باشیان هەبووەو پشتیوانیشی بۆ فوئاد حوسێن دووپاتكردەوە.

وتیشی”هیواداربووین كە برایانی كورد تەنها یەك كاندیدیان هەبووایە”.

پشتیوانی مالكی بەفەرمی لە كاندیدەكەی پارتی دوای ئەوەدێت، هەریەك لە پارتی و یەكێتی بە دوو كاندیدی جیاواز ململانێی پۆستی سەرۆكایەتی كۆماری عێراق دەكەن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە
ریکلام
ریکلام
ریکلام

کوردستان

دوایین