ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ژیاندۆستی

٢٠ وێنەی ڕاستەقینەی سرووشت کە هیچت پێناوترێت جگە لەوەی بڵێت : سبحان اللە‬‎

خێزان

ئەمەی خوارەوە ٢٠ وێنەی ڕاستەقینەی سرووشت کە هیچت پێناوترێت جگە لەوەی بڵێت سەرسانت خۆت بە باڵادەستی خودا دەرببڕیت و بڵیت سوبحانەڵا:

 

ریکلام

ژیاندۆستی

٧ یاسایی ناو قەرەجەکان کە بە ئەستەم لێی لادەدەن

خێزان

قەرەج یاخود دۆمەکان کۆمەڵێکی کۆچەری و گەڕۆکن، کە لە زۆرێک لە وڵاتانی جیهاندا هەن و لە عێراقیشدا بە پێ ئامارەکان ژمارەیان نزیکەی ٥٠ هەزار کەسە، ئەمەی خوارەوە کۆمەڵێک یاسایە لە ناو ئەواندا:

 

– قەرەجەکان لە نێوان تەمەنی ١٦ بۆ ١٧ بۆ کچ و ١٩ بۆ ١٩ بۆ کوڕ هاوسەرگیری دەکەن و هاوسەرگیریەکەیان داخراوە و لەنێو خۆیاندایە، بەڵام کچەکە بە جوانترین شێوەی خۆی دەڕازێنێتەوە، هاوکات تەڵاقدان لە نێویاندا نیە و ژن ناتوانێت داوای تەڵاق بکات.

– قەرەجەکان بەوە ناسراون کە وابەستەن بە خێزانەکەیانەوە و دایک و باوک گەورەی ماڵن و هەموان دەبێت لە فەرمانەکانیان لانەدەن.

– یەکێک لە یاساکانیان ئەوەیە کە کێشەکانیان لەنێو خۆیاندا چارەسەر دەکەن و نابێت پۆلیس بانگ بکرێت

– لێدان لە نێو خێزاندا ڕێژەیەکی باڵای هەیە و بە پێی ئامارێک ٦١٥ ژنانی قەرەج بەدەستی پیاوەکانیان لێیان دەدرێت

– ئەمەش لەکاتێکدایە کە ژنان ئەرکی زۆریان لەسەرە، هەر لە پاکردنەوەی ناوماڵ و خزمەتکردنەوە تا هەندێکجار پەیداکردنی بژێویی

– بەڵام ژنان لەکاتی دووگیان مامەڵەیەکی جیایان لەگەڵدا دەکرێت، پیاوەکانیان لەگەڵیان ناوخەون، کاری ناوماڵ و پاکردنەوەش ناکەن و لەوکاتەدا دەبێت پیاو یان منداڵەکانی کارەکان بکەن.

– ژنی قەرەج وەک یاسایەکی کلتوری دەبێت تەنورەی درێژ لەبەر بکەن

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

مارسیدس ھەنگاوێکی جیاوازی نا
ئاستی کێبەرکێی بازاڕی ئۆتۆمبێلە کارەباییەکانی بەرز کردەوە

خەڵک-

ھەفتەی رابردوو کۆمپانیای مارسیدس لە ھەنگاوێکی نوێدا لە شاری ستۆکھۆڵم یەکەمین ئۆتۆمبێلی کارەبایی خۆی ڕاگەیاند بە ناوی ئی کیوو سی (EQC) و توانای کێبەرکێی لە بازاڕی ئۆتۆمبێلە کارەباییەکان بەرزکردەوە.

(EQC) ئۆتۆمبێلێکی کرۆس ئۆڤەری (AWD) یە، واتە ھەر چوار تایەکەی ھێزیان لەسەرە و لە دروستکردنیدا پشت بە نوێترین داھێنانە تەکنیکییەکانی پیشەسازیی ئۆتۆمبێل بەستراوە.

ئەم ئۆتۆمبێلە نوێیەی مارسیدس پشت بە دوو بزوێنەری کارەبایی دەبەستێت کە پێکەوە بڕی 408 HP دەبەخشن بە ئۆتۆمبێلەکە، باترییەکەشی بە یەک بارگاوی کردنەوە توانای بڕینی ٤٥٠ کیلۆمەتری ھەیە.

دوو بزوێنەری ئۆتۆمبێلەکە لە پێشەوە و دواوە لە نێوان تایەکان جێگیر کراون و ھەریەکەیان ھێز دەدات بە دوو تەگەری ئۆتۆمبێلەکە، لەگەڵ ئەوەی گێربۆکسێکی دوو نمرەیی لەگەڵ سیستەمی 4Matic ـی تایبەت بە مارسیدسی لەسەر دانراوە.

لە دیزاینی ئۆتۆمبێلەکە لایەنی جوانی فەرامۆش نەکراوە، ئۆتۆمبێلەکە دەیان سیستەمی نوێی خۆشڕەوتی و سەلامەتی تێدایە کە دەیباتە ئاستی باڵا لە کێبەرکێی بازاڕ بۆ ئۆتۆمبێلە کارەباییەکان.

"سيارة حقيقية وليس خيال علمي" ـ مرسيدس تقدم سياراتها الكهربائية "إي كيو" الرائدة

"سيارة حقيقية وليس خيال علمي" ـ مرسيدس تقدم سياراتها الكهربائية "إي كيو" الرائدة، وهذه هي مميزاتها

Posted by ‎DW (عربية)‎ on Wednesday, September 19, 2018

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژیاندۆستی

بە وێنە؛ دوو كارمەندی پۆلیس 3500 دۆلار دەگەڕێننەوە بۆ خاوەنەكەی

خەڵك- بەشی هەواڵ

دوو كارمەندی پۆلیسی گەرمیان بڕی 3500 دۆلاریان گەڕاندەوە بۆ خاوەنەكەی و بەڕێوەبەری گشتی پۆلیسی گەرمیانیش پاداشتیان دەكات.

بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان لە ڕاگەیەندراوێكدا، كە كۆپیەكی بۆ (خەڵك) نێدراوە ئاماژەی بەوەكردووە، “دوو كارمەندی بنكەی پۆلیسی ناحیەی ڕزگاری بڕی ٣٥٠٠ دۆلاری ئەمریكی و ٢٥ هەزار دیناری عێراقییان دۆزیوەتەوە”.

بەپێی ڕاگەیاندراوەكە، “خاوەنی پارەكەیان دۆزیوەتەوە و پارەكانیان بۆ گەڕاندۆتەوە”.

هەر لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە، “بەرێوەبەری گشتی پۆلیسی گەرمیان ئاگاداری گەڕانەوەی پارەكە بووە و خەڵاتی ئەو دوو كارمەندەی كردووە”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە
ریکلام
ریکلام
ریکلام

کوردستان

دوایین