ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ناوخۆیی

بەهێز هەولێری، ئەو لاوەی بەهۆی مشتەکۆڵە بەهێزەکانیەوە بانگهێشتی هەڵبژاردەی عیراق کرا

خەڵک سپۆرت -محمد اسماعیل

یاریی مشتەکۆڵە (بۆکسێن) یەکێکە لە وەرزشە ناودار و مێژوییەکان و ساڵانە لەجیهاندا بەرامبەر ملیۆنەها دۆلار پاڵەوانان رووبەروی یەکتر دەبنەوە، سەدان هەزار هاندەر لەخۆیان کۆدەکەنەوە لە نمونەی ڤلادیمێر کلیچکۆ و مانی پاکیاو و مایوێزەر.

لە کوردستان ئەم وەرزشە کەمتر لەوڵاتانی ڕۆژئاوا گرنگی پێدراوە، لاوان بەڕێژەیەکی کەم روویان لەم وەرزشە قورسە کردووە ، لەگەڵ ئەوەشدا هەندێک لە لاوانی وڵات توانیویانە لەئاستی باڵا دابەزین ئەنجام بدەن و سەرکەوتو بن.

بەھێز ھەولێری ئەو گەنجەی لە یاری مشتەکۆڵە  “ملاکمە” دەکات، لەماوەی ڕابردودا بەشداری لە خولی عیراق بۆ ئاستی تازەپێگەیشتوان کرد و پاڵەوانێتیەکەش لەشاری بەسرە ئەنجامدرا.

بەهێز نەک بەتەنها نمونەی بۆکسێنەرێکی سەردەمیانە بوو، بەڵکو توانی بە لێدانی یەکلاکەرەوە « ضربە قاضیە » پلەی یەکەم بەدەست بێنێت، هەر بەوهۆیەشەوە لەلایەن بەرپرسانی وەرزشیی عیراقەوە بانگھێشتی ھەڵبژاردەی عێراق کرا.

ریکلام

ناوخۆیی

عیراق ده‌بێته‌ چواره‌م باڵی (خولی دۆستانه‌ی سعودیه‌) و مانگی داهاتو ڕووبه‌ڕوی به‌رازیل و ئه‌رجه‌نتین ده‌بێته‌وه‌

خه‌ڵک سپۆرت

یه‌کێتی تۆپی پێی عیراق ڕه‌زامه‌ندی نیشانداوه‌ هه‌ڵبژارده‌ی وڵاته‌که‌ی‌ به‌شداری (خولی دۆستانه‌ی سعودیه‌) بکات‌، بڕیاریشه‌ ‌مانگی داهاتو ڕووبه‌ڕوی سێ هه‌ڵبژارده‌ی گه‌وره‌ ببنه‌وه‌.

تورکی ئال شێخ سه‌رۆکی ده‌سته‌ی وه‌رزشیی شانشینی سعودی له‌کۆنگره‌یه‌کی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاندووه‌، یه‌کێتی تۆپی پێی عیراق ڕه‌زامه‌ندی نیشانداوه‌ به‌شداری به‌ هه‌ڵبژارده‌ی عیراق بکات له‌ (خولی دۆستانه‌ی چوار هه‌ڵبژارده‌یی سعودیه‌)، که‌ خولێکی دۆستانه‌یه‌ و له‌نێوان چوار هه‌ڵبژارده‌ی گه‌وره‌دا ئه‌نجام بدرێت.

خوله‌که‌ له‌لایه‌ن یه‌کێتی تۆپی پێی سعودیه‌وه‌ ڕێکده‌خرێت و هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ی به‌رازیل و ئه‌رجه‌نتین له‌ ئه‌مریکای لاتینه‌وه‌ ڕه‌زامه‌ندیان نیشانداوه‌ به‌شداری تێدا بکه‌ن، کۆتا هه‌ڵبژارده‌ش وه‌ک جه‌مسه‌ری چواره‌م په‌یوه‌ندی به‌ خوله‌که‌وه‌ کرد هه‌ڵبژارده‌ی “شێره‌کانی ڕافیده‌ین” بوو.

له‌م باره‌یه‌وه‌ یه‌کێتی تۆپی پێی عیراق له‌تۆڕی کۆمه‌ڵایه‌تی “تویته‌ر”ه‌وه‌ بڵاویکردۆته‌وه‌: هه‌ڵبژارده‌ی وڵاته‌که‌مان مانگی داهاتو ڕووبه‌ڕوی ئه‌رجه‌نتین و سعودیه‌ ده‌بێته‌وه‌ وه‌ک ئاماده‌کارییه‌ک بۆ پاڵه‌وانێتی ئاسیا.

به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی له‌ میدیا سعودیه‌کانه‌وه‌ بڵاوده‌کرێنه‌وه‌، ئه‌م خوله‌ دۆستانه‌یه‌ له‌ژێر چاودێری یه‌کێتی تۆپی پێی سعودیه‌ ئه‌نجام ده‌درێت و تیایدا هه‌ڵبژارده‌کانی عیراق و سعودیه‌ رووبه‌ڕوی ئه‌رجه‌نتین و به‌رازیل ده‌بنه‌وه‌، هه‌روه‌ها دوو زه‌به‌لاحه‌که‌ی ئه‌مریکای لاتین به‌هه‌مان شێوه‌ له‌کلاسیکۆیه‌کی نوێدا ڕووبه‌ڕوی یه‌کتر ده‌بنه‌وه‌.

یه‌که‌م ڕووبه‌ڕوبونه‌وه‌ له‌ڕێکه‌وتی ١٢/١٠ له‌نێوان سعودیه‌ و به‌رازیل ئه‌نجام ده‌درێت، له‌ ١٦ی هه‌مان مانگ به‌هه‌مان شێوه سعودیه‌کان‌ له‌شاری (جه‌دده‌) ڕووبه‌ڕوی ئه‌رجه‌نتین ده‌بنه‌وه‌.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ناوخۆیی

برایه‌تی چوار یاریزانی بۆ خولی عێراق هێنایه‌ ڕیزه‌كانی

خه‌ڵک سپۆرت – ئارام سه‌ردار

له‌پێناو دروستكردن و گه‌یشتن به‌ پێكهاته‌یه‌كی تۆكمه‌ بۆ یارییه‌كانی خولی پله‌یه‌كی عێراق و جامی عێراق، ده‌سته‌ی كارگێری یانه‌ی برایه‌تی گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ چوار یاریزان ئیمزاكرد، كه‌ به‌شێكی زۆریان یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی لاوانی عێراقن.

– (محه‌ممه‌د ئه‌لجه‌واد فه‌رحان)
یاریزان (محه‌ممه‌د ئه‌لجه‌واد فه‌رحان) له‌ دایكبووی ساڵی 2000 له‌ هێڵی هێرشبه‌ر یاری ده‌كات و یاری بۆ یانه‌كانی (لاوانی نه‌فت، لاوانی كاره‌با، ره‌دیف جه‌ویه‌، كاره‌با، دیفاع مه‌ده‌نی) كردووه‌، هه‌روه‌ها له‌ ریزی به‌چكه‌شێران و تازه‌پێگه‌یشتووانی عێراق یاری كردووه‌، له‌ ساڵی 2014 له‌گه‌ڵ به‌چكه‌شێرانی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق له‌ وڵاتی ئێران پله‌ی یه‌كه‌میان به‌ده‌ستهێناوه‌، له‌ ساڵی 2016 له‌گه‌ڵ تازه‌پێگه‌یشتووانی عێراق به‌شداری پاڵاوتنی ئاسیای كردووه‌.

– (محه‌ممه‌د باقر كه‌ریم)
یاریزان (محه‌ممه‌د باقر كه‌ریم) له‌دایكبووی ساڵی 1999 یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی لاوانی عێراق له‌ هێڵی به‌رگری یاری ده‌كات و له‌م وه‌رزه‌ له‌گه‌ڵ لاوانی جه‌ویه‌ بوونه‌ پاڵه‌وانی خولی عێراق.

– (عه‌لی ڕه‌عد كازم)
یاریزان (عه‌لی ڕه‌عد كازم) له‌دایكبووی ساڵی 1999 یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی لاوانی عێراق و یاریزانی لاوانی یانه‌ی حدود له‌ هێڵی به‌رگری یاری ده‌كات.

– (عه‌باس جاسم)
یاریزان (عه‌باس جاسم) یاریزانی هێرشبه‌ر له‌دایكبووی ساڵی 1999 یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی لاوانی عێراق و یانه‌ی سه‌ناعات كاره‌با.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ناوخۆیی

(کێیه‌ و چی پێده‌کرێت؟) یه‌کێتی تۆپی پێی عیراق ڕاهێنه‌ری نوێی به‌ میدیاکان ناساند

خه‌ڵک سپۆرت

ئه‌مڕۆ به‌فه‌رمی، یه‌کێتی تۆپی پێی عیراق سریچکۆ کاتانیچی سلۆڤینی وه‌ک راهێنه‌ری نوێی هه‌ڵبژارده‌ی “شێره‌کانی رافیده‌ین”ی به‌ میدیاکان ناساند.

پاش ئه‌وه‌ی یه‌کێتی تۆپی پێی عیراق له‌گفتوگۆکانی بۆ دابینکردنی سڤین گوران ئیریکسۆنی سویدی شکستی هێنا، وه‌ک ئامانجی سه‌ره‌کی مامه‌ڵه‌یان بۆ گواستنه‌وه‌ی کاتانیچ ده‌ست پێکرد و له‌م گواستنه‌وه‌یه‌دا سه‌رکه‌وتو بوون، ناوبراو ڕاهێنه‌رێکی سلۆڤینی ناوداره‌ و سه‌رپه‌رشتی چه‌ندین یانه‌ و هه‌ڵبژارده‌ی گه‌وره‌ی کردووه‌.

به‌پێی بۆندی ئیمزاکراوی نێوان دوو جه‌مسه‌ره‌که‌، کاتانیچ ساڵانه‌ بڕی (١.٥ ملیۆن دۆلار) موچه‌ به‌ده‌ست ده‌هێنێت و ستافه‌که‌ی له‌چوار یاریده‌ده‌ر پێکدێت.

له‌م باره‌یه‌وه‌ ڕاهێنه‌ره‌که‌ به‌ میدیاکانی ڕاگه‌یاند :” ماوه‌یه‌کی که‌ممان له‌به‌رده‌ستدایه‌ پێش جامی ئاسیا، له‌ماوه‌ی دوو تا سێ مانگی داهاتودا ئاستی یاریزانانمان بۆ ده‌رده‌که‌وێت”.

هه‌روه‌ها رایگه‌یاند :” داری جادوییم به‌ده‌سته‌وه‌ نییه‌، به‌ڵکو پێویستم به‌ کاته‌ بۆ به‌ره‌وپێشبردنی هه‌ڵبژارده‌که‌، جامی ئاسیا ئاماده‌کاریه‌کانی باش ده‌بێت بۆ مۆندیالی قه‌ته‌ر، من هیچ به‌ڵێنێکم نه‌داوه‌ بۆ جامی ئاسیا، به‌ڵکو ئامانجی سه‌ره‌کیم گه‌یشتنه‌ به‌ مۆندیالی قه‌ته‌ری ٢٠٢٢، له‌به‌یانیه‌وه‌ کاره‌کانمان ده‌ست پێده‌که‌ین و له‌ عیراق ده‌مێنینه‌وه‌”.

کاتانیچ کێیه‌؟

ناو: سریچکۆ کاتانیچ

ته‌مه‌ن: ٥٥ساڵ

پێگه‌ی یارییکردن: ناوه‌ند و سه‌نته‌ری به‌رگری

ئه‌و یانانه‌ی یاریی بۆ کردون: ئۆڵۆمپیاکا، دینامۆ زاگریب، پارتیزان به‌لگراد، شتوتگارت، سامپدۆریا

هه‌ڵبژارده‌: یوگوسلاڤیا، سلۆڤینیا

ژماره‌ی یاریی و گۆڵ: ٢٧١ یاریی بۆ سه‌رجه‌م یانه‌کان کردووه‌ و خاوه‌نی ٣٦ گۆڵه‌، بۆ هه‌ڵبژارده‌ی یوگوسلاڤیا و سلۆڤینیا ٣٦ یاریی کردووه‌ و خاوه‌نی شه‌ش گۆڵه‌

ئه‌و یانه‌ و هه‌ڵبژاردانه‌ی ڕاهێنه‌ریان بووه‌: سلۆڤینیا (خوار ٢١)، گۆریکا، سلۆڤینیا، ئۆڵۆمپیاکۆس، مه‌قدۆنیا، ئیمارات، سلۆڤینیا، عیراق

نازناوه‌کان: هیچ نازناوێکی وه‌ک راهێنه‌ر به‌ده‌ست نه‌هێناوه‌، له‌کۆتا ئه‌رکدا سه‌رکه‌وتو نه‌بوو له‌گه‌یاندنی هه‌ڵبژارده‌ی سلۆڤینیا بۆ مۆندیالی ٢٠١٨ی ڕوسیا

بەردەوام بە لە خوێندنەوە
ریکلام
ریکلام
ریکلام

کوردستان

دوایین