ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

دروستكردنی بەنزینخانەیەك مەترسی بۆ سەر ئاوی خواردنەوەی سلێمانی دروست دەكات

خەڵك – بەشی هەواڵ
جێگری سەرۆكی لیژنەی وزە و سەرچاوە سروشتیەكانی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، مۆڵەتی كۆتایی بۆ دروستكردنی ئەو بەنزینخانەیەی زیانی بۆ ئاوی سەرچنار هەیە وەرنەگیراوە، دەشڵێت: “هەموو لایەك دڵنیادەكەینەوە لەحاڵەتی بەزانستی سەلماندنی مەترسیەكان هیچ ڕێگری و بەربەستێك نییە بۆ ڕێگرتن لەدروستكردنی بەنزینخانەی ناوبراو”.

ڕێكەوت زەكی، جێگری سەرۆكی لیژنەی وزە و سەرچاوە سروشتیەكانی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، دوای ئـەوەی لەمەترسیەكانی جێگای بەنزینخانەیەك بۆ سەر ئـاوی سلێمانی ئـاگاداركراینەوە، لەگەڵ قائـیمقامی سلێمانی و بەڕێوەبەری ئـاوی ژێرزەوی و بەڕێوەبەرایەتی ئـاوی سەرزەوی و بەڕێوەبەرایەتی نەوت و كانزاكان و ئـاسایشی ئابوری بەدواچونمان كرد بۆ بابەتەكە و بەزارەكی لەمەترسی بابەتەكە دڵنیابوینەتەوە.

وتیشی، “لە ئێستادا بەنزینخانەكە مۆڵەتی كۆتایی بۆ دروستكردنی وەرنەگرتوە و بەڕێوەبەرایەتی نەوت و كانزاكان بەنوسراو داوای ڕاو ڕێگەپێدانی فەرمانگەی ئـاوی ژێرزەوی كردووە و لیژنەی تایبەتمەندی ئاوی ژێرزەوی پشكنین بۆ جێگاكە دەكات بەبەڵگەی زانستی بابەتەكە یەكلایی دەكاتەوە”.

ڕاشیگەیاند، هەموو لایەك دڵنیادەكەینەوە لەحاڵەتی بەزانستی سەلماندنی مەترسیەكان هیچ ڕێگری و بەربەستێك نییە بۆ ڕێگرتن لەدروستكردنی بەنزینخانەی ناوبراو، چونكە زیانی بۆسەر بەرژەوەندی گشتی و سەلامەتی گیانی هاوڵاتیان هەیە، ھەروەها قائـیمقامی سلێمانی بەجدی لەسەر خەتە لەوبارەیەوە.

کوردستان

لەڕوداوەكەی ڕێگای سەنگاو-شۆرش ژنێكی بەتەمەن گیانی لەدەستدا

خەڵك – بەشی هەواڵ
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، بەھۆی پێكدادانی دوو ئۆتۆمبێل لەسەر ڕێگای ناحیەی شۆڕش- سەنگاو، ژنێك گیانی لەدەستدا، دەشڵێت: “شۆفێری یەكەم بەپێی مادەی 24ی ھاتوچۆ لەئێستادا بەندە و لێكۆڵینەوەكان بەردەوامن”.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا، كە وێنەیەكی بۆ (خەڵك) ناردووە ڕایگەیاندووە، ئەمڕۆ دوو شەممە 16-7-2018 بەھۆی پێكدادانی دوو ئۆتۆمبێل لەسەر ڕێگای ناحیەی شۆڕش- سەنگاو، ژنێك گیانی لەدەستدا.

دەشڵێت: “لەئەنجامی پێكدادانی هەردوو ئۆتۆمبێل پیك اب دێر و پیك اب تاك، سەرنشینێكی ئۆتۆمبێلی دووەم گیانی لەدەستدا، كە ناوی (ش، ع، م) و لەدایكبوی ساڵی ١٩٥٥و پیشەی ژنی ماڵە و دانیشتوی قەزای كفریە”.

ڕاشیگەیاندووە، دوای ڕوداوەكە لەلایەن بنكەی پۆلیسی ناحیەی شۆڕشەوە پەڕاوی لێكۆڵینەوە بۆ ڕوداوەكە كرایەوە و شۆفێری یەكەم بەپێی مادەی 24ی ھاتوچۆ لەئێستادا بەندە و لێكۆڵینەوەكان بەردەوامن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

مەلا بەختیار وەڵامی جەعفەر ئێمینكی دەداتەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ
بەرپرسی دەستەی كارگێری مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانی كوردستان وەڵامی قسەكانی ئەندامێكی مەكتەبی سیاسی پارتی سەبارەت بە ساختەكاری لە هەڵبژاردن دەداتەوە و ڕایدەگەیەنێت، ئەوسا و ئێستاش پارتی چ بەڵگەیەكی لەسەر دزینی دەنگەكانیان‌ و گزی یەكێتی هەیە، با بیخەنەڕوو.

مەلا بەختیار، بەرپرسی دەستەی كارگێری مەكتەبی سیاسی یەكێتیی لە ڕوونكردنەوەیەكیدا، كە وێنەیەكی دەست (خەڵك) كەوتووە ڕایگەیاندووە، لە گۆڕینی بەرپرسی ئەنجومەنی سەركردایەتی پارتی لە سلێمانیدا، ئەدهەم بارزانی، كاكە عارف تەیفور، ئەركەكانی پێسپێردراوە، خوا لەگەڵ یەكەمیان بێ ‌‌و بەخێرهاتنی دووەمیشیان دەكەین.

دەشڵێت: “بۆ دەستبەكاربونی بەرپرسی تازە، جەعفەر ئیمنكی وتاری فەرمووە و لەمیانی قسەكانیدا، باسی بەندەی كردووە، گوایە، لەدوای ڕاگەیاندنی ئەنجامی هەڵبژاردنەكان، پێیڕاگەیاندبم، بێدەنگ نابن لەدزینی دەنگەكانیان”.

ڕاشیگەیاندووە، ئەوسا و ئێستاش پارتی چ بەڵگەیەكی لەسەر دزینی دەنگەكانیان‌ و گزی یەكێتی هەیە، با بفەرمون بیخەنەڕوو، لە ڕاگەیاندنیشدا، سەبارەت بە لێكۆڵینەوە لە سلێمانیدا، تەنانەت هاومەبەستی لایەنەكانی ئۆپۆزسیۆنیش بوون.

رونكردنەوەیەك لەسەر بۆچونێكی بەرێز (جەعفەر ئیمنكی)
لە گۆڕینی بەرێز بەرپرسی ئەنجومەنی سەركردایەتی پارتی لە سلێمانیدا، كاك ئەدهەم بارزانی، كاكە عارف تەیفور، ئەركەكانی پێسپێردراوە. خوا لەگەڵ یەكەمیان بێ ‌‌و بەخێرهاتنی دووەمیشیان دەكەین.
بۆ دەستبەكاربونی بەرپرسی تازە، بەرێز جەعفەر ئیمنكی وتاری فەرمووەو لەمیانی قسەكانیدا، باسی بەندەی كردووە، گوایە، لەدوای راگەیاندنی ئەنجامی هەڵبژاردنەكان، پێیڕاگەیاندبم، بێدەنگ نابن لەدزینی دەنگەكانیان.
ئەوساو ئێستاش پارتی چ بەڵگەیەكی لەسەر دزینی دەنگەكانیان‌و گزی یەكێتی هەیە، با بفەرمون بیخەنەڕوو. لە راگەیاندنیشدا، سەبارەت بە لێكۆڵینەوە لە سلێمانیدا، تەنانەت هاومەبەستی لایەنەكانی ئۆپۆزسیۆنیش بون. بەڵام سەبارەت بە خۆم، لاموایە ئەوەی بمناسێ‌، دەزانێ‌ یادەوەریم تیژەو شتم بیرناچێتەوە، كاكە جەعفەر دڵنیادەكەمەوە، ئێستا رەخنەكانی دەبیستم، ئەوكاتە رەنگە لەگەڵ هەڤاڵی دیكە قسەی كردبێ‌، بەڵام لەگەڵ بەندە، لەوبارەوە، دوورو نزیك قسەمان نەكردووە.

لەگەڵ رێزم بۆ كاكە ئیمنكی
مەلا بەختیار
16/7/2018

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

لەكاتی داگرتنی گەنم هاوڵاتییەك بوو بەژێر تراكتۆرەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، بەهۆی شێلانی ئۆتۆمبێلەوە، كە سەرقاڵی گەنم داگرتن بووە، كەسێك گیانی لەدەستدا، دەشڵێت: “تۆمەتباری ڕوداوەكە بە پێی ماددەی 24ی هاتووچۆ ڕاگیراوە”.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا، كە وێنەیەكی بۆ (خەڵك) ناردووە، ڕایگەیاندووە، ئەمڕۆ دوو شەممە 16-7-2018 لەناحیەی پیرەمەگرون بەهۆی شێلانی ئۆتۆمبێلەوە هاوڵاتییەك گیانی لەدەستدا.

دەشڵێت: “ڕوداوەكە لە سایلۆی پیرەمەگرون بووە، هاوڵاتی (أ، س، ع) لەدایكبووی 1949، بەهۆی شلانیەوە لە لایەن ئۆتۆمبێلێكی جۆری تراكتۆرەوە، كە سەرقاڵی گەنم داگرتن بووە گیانی لەدەستدا”.

ڕاشیگەیاندووە، دوای گەیشتنی هێزەكانی پۆلیس تەرمی قوربانییەكە ڕەوانەی پزیشكی دادوەری لەشاری سلێمانی كرا.

ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە، لەئێستاشدا لەلایەن بنكەی پۆلیسی پیرەمەگرونەوە پەڕاوی لێكۆڵینەوە بۆ ڕوداوەكە كراوەتەوە و تۆمەتباری ڕوداوەكەش بەپێی ماددەی 24ی هاتووچۆ و بەفەرمانی دادوەر ڕاگیراوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە
ریکلام

کوردستان

دوایین