ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئابوری

دامەزراندن بە فۆڕم لە هەرێمی كوردستان دەستپێدەكاتەوە

خەڵك- ئارام سەردار
سەرۆكی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی لەهەرێمی كوردستان لە پەرلەمانی كوردستان ڕوونكردنەوە سەبارەت بە چۆنیەتی بەڕێوەچوونی ئامادەكارییەكان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمان لە 30ی ئەیلولی ئەمساڵ دەدات و ڕایدەگەیەنێت، “دامەزراندنی كارمەندانی سەر سندوقەكان لەرێگەی فۆڕمێكەوە دەبێ و پێویستیان بە 50 هەزار كەسە”.

هەندرێن محەمەد، سەرۆكی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و ڕاپرسی لەهەرێمی كوردستان لەوەڵامی پرسیارەكانی ئەندامانی پەرلەمان لەبارەی تۆماری دەنگدەران ڕایگەیاند، “ئەو داتایەی باس دەكرێ 900 هەزار ناوی دوبارە و مردوو و لەیەك چوو هەیە ئەوە كۆتایی هات و ئێستا تۆمارێكی نوێ لەبەردەستی كۆمیسیۆن هەیە، بنكەی دەنگدانی تایبەتیش لە 2 هەزار زیاتر نابێت و بۆ دەنگدانی گشتی لە 2 هەزار و 500 كەس زیاتر نابێت”.

وتیشی، ” لە8ی ئایار داوامان لێكرا هەلبژاردن بكەین بۆ پەرلەمانی كوردستان و ئێستاش بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پاریزگاكان، ڕەنگە نەكرێ، چونكە دوبارە تۆماركردنی قەوارە سیاسیەكان و كاندیدەكانی دەوێت، كە ئەمەش كاتی پێویستە”.

ئەوەشی خستەڕوو، چاودێری كردنی چاڵاكانە بۆ ڕێگری لەساختەكاری باشترین كارە و ئەویش بە دانانی چاودێر لەلایەن لایەنەكانەوە دەبێت، داواش دەكەین هەموان هاوكار بن لەگەڵ كۆمسیۆن”.

ڕاشیگەیاند، مۆبایل قەدەغە دەكەین لەكاتی هەڵبژاردنەكان و بەشتێكی باشی دەزانین، هەروەها پابەندین بەڕاگەیاندنی ئەنجامی بەرایی لەماوەی 72 كاتژمێر، بەڵام لە بڵاوكردنەوەی ئەنجامەكانیش زیاتر گرنگتر ئەوەیە، كە وردتر بین لەئەنجامەكان.

سەبارەت بەدامەزراندنی كارمەندانی سەر سندوقی دەنگدان هەندرێن محەمەد وتی، “دامەزاردنی كارمەندانی سەر سندوقەكان لەڕێگەی فۆڕمێكەوە دەبێ، كە پێویستیان بە 50 هەزار كەس دەبێ، هەرچەندە ئەوەش ڕاستە، كە پێشتر لەكاتی دامەزراندنی كارمەندانی كۆمسیۆن 1500 كەس لەلایەن حزبەكانەوە بووە”.

لەبارەی كاتی بانگەشە ئاشكرای كرد، دوو پێشنیار هەیە، كە ماوەی بانگەشە 15 ڕۆژ بێت هەندێكیش دەڵێن 25 ڕۆژ، لەداهاتوویەكی نزیك وەڵام دەدەینەوە، ڕەتیشی كردەوە، سود لەكارتی دەنگدانی ئەلیكترۆنی عیراق وەربگرن بەهۆی نەبوونی ئامێری خوێندنەوەی ئەو كارتە.

وتیشی، “ئەوانەی ناویان هەبێ لەتۆماری دەنگدانی تایبەت لەتۆماری دەنگدانی گشتی دەسڕێتەوە”.

ئابوری

نرخی دراوەكان لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان

خەڵك-بەشی هەواڵ

ئاكام عەبدوڵڵا خاوەنی نوسینگەی سروشتی چنگیان لە شاری سلێمانی بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، بۆ ئەمڕۆ چوار شەممە نرخی دۆلار بە 120 هەزار و 750 دینار مامەڵەی پێوە كراوە.

نرخی دراوەكان لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان بەمشێوەیەیە.
100دۆلار 120 هەزار و 750 دینار.
100 یۆرۆ 141 هەزار دینار.
100 پاوەن 159 هەزار و 500 دینار.
100 هەزار تمەن 15 هەزار و 500 دینار.
100 لیرە 26 هەزار و 500 دینار.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

وەزارەتی دارایی ڕونكردنەوەیەك دەربارەی مووچەی فەرمانبەران بڵاودەكاتەوە

خەڵ- بەشی هەواڵ
وەزارەتی دارایی حكومەتی فیدڕاڵی عیراق ڕوونكردنەوەیەك لەبارەی مووچەی فەرمانبەرانەوە بڵاودەكاتەوە و ڕایدەگەیەنێت، مووچەی فەرمانبەران و خانەنشینان بەشێوەیەكی تەواوەتی دابینكراوە.

ئەمڕۆ سێ‌ شەممە، ماهر مۆحان، وتەبێژی وەزارەتی دارایی لە حكومەتی فیدڕاڵ، لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، “وەزارەتی دارایی بەردەوامە لەسەر خەرجكردنی مووچەی فەرمانبەران و خانەنشینان لە بەغدا و پارێزگاكان، لە كاتی دیاریی كراوی خۆی”.

بە وتەی جۆحان، “مووچەی فەرمانبەران بە تەواوەتی دابینكراوە”، ئاماژەی بە تێپەڕاندنی ئەو گیروگرفتانەش كرد، كە لەماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوو هاتبوونە ڕێگەی سیستمی ئینتەرنێتی، ئەوەش لەڕێی پشتبەستن بە سیستمی خزمەتگوزاریی ئەلیكترۆنی.

هەر بە وتەی ماهر جۆحان، “مووچەی فەرمانبەر و خانەشینان بەشێوەیەكی تەواوەتی دابینكراوە، وەزارەتی دارایی پێداگرە لەسەر ڕادەستكردنی ئەو مووچانە لەكاتی دیاریكراوی خۆی بەبێ‌ هیچ گیروگرفتێك، هەروەها كار دەكەن بۆ خۆلادان لەو كێشانەی لەو بارەیەوە دروستدەبن”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

نرخی نەوت جارێكی دیكە دابەزینی تۆماركرد

خەڵك- بەشی هەواڵ
جارێكی دیكە نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهان دابەزینی تۆماركرد و شارەزایانی وزەش هۆكارەكەی دەگێڕنەوە بۆ ناكۆكی بازرگانی نێوان ئەمریكا و چین.

ئەمڕۆ سێ‌ شەممە، بۆ دووەم ڕۆژ لەسەر یەك نرخی نەوتی خاو لە بازاڕەكانی جیهان دابەزینی تۆمار كرد و هەر بەرمیلێك نەوتی برێنت بڕی 32 سەنت و بەڕێژەی 0.5% لە بەهاكەی شكا و دابەزی بۆ 71 دۆلار و 52 سەنت و ئەمەش بە بەراورد بە سێ‌ مانگی ڕابردوو لە دوای 17ی نیسانەوە بە ڕێژەی 4.6% لە بەهاكەی دابەزیوە.

هاوكات نرخی نرخی بەرمیلێك نەوتی ڕۆژئاوای تەكساس بە بەهای 31 سەنت و 0.5% دابەزی و نرخەكەی شكا بۆ 67 دۆلار و 75 سەنت و ئەمەش بە بەراورد بە 3 مانگی ڕابردوو 4.2% لە بەهاكەی دابەزیوە.

شارەزایانی بواری وزە هۆكاری دابەزینی نرخی نەوت دەگێڕنەوە بۆ ناكۆكیە ئابوورییەكانی نێوان ئەمریكا و چین و زیادبوونی یەدەگ و خستنەڕووی نەوت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە
ریکلام

کوردستان

دوایین