كەشوهەوای ڕۆژانی نەورۆز ڕاگەیەنرا


بەپێی ڕاپۆرتە كەشناسییەكان، لە ماوەی ئەم هەفتەیەدا دوو شەپۆلی باران بارین و تەرزە و هەورەتریشقە ناوچەكانی هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە و لە ڕۆژانی نەورۆزدا، كەشوهەوا هەور و باراناوی دەبێت.

ئاراس جەبار، شارەزای كەشناسی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، لە ئەنجامی کاریگەری ھاتنی نزمە پاڵەپەستۆیەکی نوێی دەریای ناوەڕاست بۆ سەر تەواوی ناوچەکانمان سبەی یەک شەممە ١٩-٣-٢٠٢٣ لەکاتەکانی بەیانیەوە ئاسمانی ھەرێم بە زۆری دەگۆرێت بۆ نیمچە ھەور و ھەوری تەواو لەگەڵ ناجێگیربوونی کەشوھەوای ناوچەکە بە زیادبوونی خێرایی با لەنێوان ١٥ تا ٣٥کم/ كاتژمیر لە ئاڕاستەی باشووری ڕۆژھەڵاتەوە.

ڕاشیگەیاند، سبەینێ‌ ناوبەناو ھەورە تریشقە و تاوە بارانی بەخوڕ لەناوچەی جیاجیادا ئەبێت لەگەڵ بارینی تەرزەش لەھەندێ کات و ناوچەدا بەتایبەتیش لەکاتەکانی نێوان نیوەڕۆ بۆ ئێوارە و ئاستی دابارینی باران و چالاکبوونی ھەورەتریشقە زیاتر ئەبێت.

ڕوونیشی كردەوە،لەکاتەکانی ئێوارە و شەودا کاریگەری کەم دەبێتەوە و پلەکانی گەرماش بەڕێژەی ٢ تا ٣ پلە نزم دەبنەوە .

ئاماژەی بۆئەوەشكرد، بۆ دوو سبەی دوو شەممە ٢٠-٣-٢٠٢٣ لە ھەندێ کاتەکانی دوای نیوەڕۆ بەدواوە بۆ کاتی شەو تاوە باران و ھەورە تریشقە لەناوچەی جیاجیاکاندا دەستپێدەکاتەوە، بەڵام بەراورد بە سبەی کاریگەری کەمتر ئەبێت و ماوەی تاوە بارانەکان کورتخایەن ئەبێت.

هاوكات، بەپێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕەكانی تایبەت بە كەشوهەوا، ڕۆژانی 21 تاوەكو 25ی ئەم مانگە واتە لە ڕۆژی (سێ‌ شەممە تاوەكو شەممەی داهاتوو) باران بارین ناوچەكانی هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە.

باوكی مێسی هەواڵی ڕۆیشتنی كوڕەكەی بۆ هیلالی سعودی یەكلایی دەكاتەوە
پێشت باوكی مێسی هەواڵی ڕۆیشتنی كوڕەكەی بۆ هیلالی سعودی یەكلایی دەكاتەوە
نرخی بیتكۆین 27 هەزار دۆرلاری تێپەڕاند
دواتر نرخی بیتكۆین 27 هەزار دۆرلاری تێپەڕاند
پەیوەندیدار