بودجەی عێراق گەیشتە پەرلەمان



ئەمڕۆ هەینی، بەسم ئەلعەوادی، وتەبێژی حكومەتی عێراق ڕایگەیاند، ڕەشنووسی یاسای بودجە ڕادەستی پەرلەمان دەكرێت.

وتەبێژی حكومەتی عێراق لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاندووە، بۆ جێبەجێکردنی بڕگەکانی دەستوور و یاسای بەڕێوەبردنی دارایی فیدراڵی، ئێوارەی دوێنێ پێنج شەممە، ڕەشنووسی یاسای بودجەی فیدڕاڵی کۆماری عێراق بۆ ساڵانی دارایی ٢٠٢٣ و ٢٠٢٤ و ٢٠٢٥ بە فەرمی ڕادەستی پەرلەمان کرا.

ئاماژەی بەوەشكردووە، ڕەشنووسی یاسای بودجە، بە ماددە و بڕگە نوێیەکانی، کە بۆ یەکەمجار پەسەند کران، توانای ئاسانکاری هەیە بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژە و پلان و بەرنامەکانی جێبەجێکردن و گەشەپێدان و دابینکردنی ژێرخانی و خزمەتگوزاری بۆ هاووڵاتیان.

هەفتەی پێشوو، ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق ڕێككەوتنی هەولێر و بەغدای لەسەر پڕۆژە یاسای بودجە ڕێگەیاند و پەسەندی كرد و بڕیاریدا ڕەوانەی پەرلەمانی بكات بۆ دەنگدان لەسەری، كە بودجەی سێ‌ ساڵی لەخۆگرتووە.

ئەو ژنەی لە سلێمانی بەهۆی گڕگرتنی بوتڵێکی غاز سووتا، گیانی لەدەستدا
پێشت ئەو ژنەی لە سلێمانی بەهۆی گڕگرتنی بوتڵێکی غاز سووتا، گیانی لەدەستدا
پێدانی پێشینە بە فەرمانبەران و خانەنشینان و هێزە ئەمنییەكان ڕاگەیەنرا
دواتر پێدانی پێشینە بە فەرمانبەران و خانەنشینان و هێزە ئەمنییەكان ڕاگەیەنرا
ەیوەندیدار