ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان
ریکلام

ئابوری

قوباد تاڵەبانی بڕیارێك دەربارەی ئاوی خواردنەوەی سلێمانی دەردەكات

خەڵك- بەشی هەواڵ
جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان بڕێك پارە بۆ نۆژەنكردنەوە و چاكسازی لە پڕۆژەی ئاوی دوكان- سلێمانی تایبەت بە ئاوی خورادنەوەی ماڵان تەرخان دەكات.

ئامانج جەلال، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی بۆ (خەڵك) وتی، “بەبڕیاری سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران و قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێم بڕی ٤ ملیار دینار بۆ چاكسازی پڕۆژەی ئاوی دوكان- سلێمانی هێڵی یەك و ویستگەی كۆتەڵ تەرخان كرا”.

وتیشی، “تەرخان كردنی پارەكە بۆ پێداویستی كڕینی ترومپا و پەمپ و هەندێك چاكسازی لە پڕۆژەكەیە”.

بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی لەڕێگەی پڕۆژەی ئاوی سەرچنار و هەردوو پڕۆژەی ئاوی دوكان سلێمانی (هێڵی یەكەم و دووەم) ئاوی پاكی خواردنەوە بۆ شاری سلێمانی و دەورووبەری و تاسڵوجە و پیرەمەگروون و بازیان و باینجان و تەكیە و ئەڵایی و چەمچەماڵ دابین دەكات.

ئابوری

نرخی ئەمپێری كارەبای مۆلیدە ڕادەگەیەنرێت

خەڵك- بەشی هەواڵ

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی خاوەن مۆلیدە ئەهلیەكان ئاگادار دەكاتەوە، كە سبەینێ‌ خوێندنەوە بۆ كاتژمێرەكانی كاركردنیان دەكرێت.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سڵێمانی لە ئاگادارییەكدا، كە وێنەی دەست (خەڵك) كەوتووە، ئاماژەی بەوەكردووە، “ئاگاداری خاوەن مولیدە ئەهلییەكانی سلێمانی دەكەین، كە سبەینێ پێنج شەممە 27/9/۲۰۱۸ لەكاتژمێر ۸ی بەیانی لای موەلیدەكانیان ئامادەبن بۆ خوێندنەوەی كاتژمێرەكانی كاركردنی مانگی (9)”.

پێشتر، تارق سەمین، سەرۆكی كۆمەڵەی مۆلیدە ئەهلیەكان بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، كە لە كۆتایی مانگدا خوێندنەوە بۆ كاتژمێرەكانی كاركردنی مۆلیدە ئەهلیەكان دەكرێت و لەسەر بنەمانی كاتژمێرەكان پارەی مۆلیدە دیاری دەكرێت.

وتیشی، “ڕاگەیاندنی نرخی ئەمپێری مانگانەی مۆلیدە ئەهلیەكان لە هەرێمی كوردستان بۆتە سەرتاسەری و لە یەك ڕۆژدا ڕادەگەیەنرێت”.

بڕیارە دوای خوێندنەوەی كاتژمێرەكانی كاركردنی مۆلیدە ئەهلیەكان، لە قائیمقامیەتی سلێمانی بڕیار لە كرێی ئەمپێری مانگانەی مۆلیدە ئەهلیەكان بدرێت و دواتر ڕابگەیەنرێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

پارێزگایەكی عێراق نزیكەی 1500 پلەی دامەزراندنی راگەیاند

خەڵك- بەشی هەواڵ

پارێزگاری نەجەف رایگەیاند، رەزامەندیان بۆ وەرگرتنی نزیكەی 1500 داواكاری بۆ دامەزراندن لە كەرتەكانی تەندروستی و پەروەردە و دیواری پارێزگار وەرگرتووە و لە چەند رۆژی داهاتوودا رێكارە یاساییەكانیان بۆ دەكرێت.

لوئەی یاسری، پارێزگاری نەجەف ئەمڕۆ چوارشەممە لە راگەیەندراوێكدا، باسی لەوەكردووە ئەو داواكارییانە بەشێوەیەكی یاسایی و شەفاف هەڵسەنگاندنیان بۆ كراوە و قبوڵكراون.

هەر لە راگەیەندراوەكەدا رونكراوەتەوە، 803 پلەی دامەزراندن بۆ پەروەردە، 162 پلە بۆ تەندروستی، 460 بۆ دیواری پارێزگار و 54 پلەیش بۆ كشتوكاڵ بون و تێكڕا 1489 پلە بوون.

زیادكردنی پلەكانی دامەزراندن لە عێراق دوای ئەوەدێت ماوەی سێ‌ ساڵە تەنها بەشێوەیەكی سنوردار لە وەزارەتەكانی ناوخۆ و بەرگری دامەزراندن هەیە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

نێچیرڤان بارزانی: رۆژە سەختەكان تێپەڕین و پلانی ئابوریمان هەیە

خەڵك- بەشی هەواڵ

نێچیرڤان بارزانی سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، قۆناغی سەختی ئابوری تێپەڕبووە و سەردەمێكی تازە دەستی پێكردووە، كە خزمەتی زیاتری تێدا دەكەن.

نێچیرڤان بارزانی لە وتارێكدا لە كردنەوەی بەشێكی ڕێگای 150 مەتری لە هەولێر باسی لەوەكرد، پلانی ئامادەكراوی ئابورییان هەیە و هەر كاتێك دۆخی حكومەت باشتر بێت، جێبەجێیان دەكەن.

وتیشی “حكومەتی هەرێمی كوردستان خزمەتی زۆری كردووە و كاری باشی بە هاوڵاتیانی كوردستان گەیاندووە، ئەوەش ئەركی سەرشانی حكومەت بووە”.

رێگای سەرەكی 150 مەتری هەولێر 131 ملیۆن دۆلاری بۆ تەرخانكراوە و درێژییەكەی 70 كیلۆمەترە و بە دەوری هەولێردا دەسوڕێتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە
ریکلام
ریکلام
ریکلام

کوردستان

دوایین